ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

عه‌مماری كوڕی یاسر پیاوێكی به‌هه‌شتی ...! ( به‌شى چواره‌م )

عه‌مماری كوڕی یاسر پیاوێكی به‌هه‌شتی ...! ( به‌شى چواره‌م )

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (حوذه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان)ی پسپۆڕ له‌ زمانی نهێنیه‌كان و دڵه‌كان له‌ ئاماده‌سازیدا بۆ دیداری خوا و، له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، یه‌كێك له‌و هاوه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ ده‌وری دانیشتبوون لێیان پرسی

: (فه‌رمانمان به‌چی پێده‌كه‌یت، گه‌ر خه‌ڵكی جیاوازیان كه‌وته‌ نێو)؟(حوذه‌یفه‌) له‌كاتێكدا كه‌ دوا وشه‌كانی ده‌دركاند، پێی وتن:{په‌یوه‌ست بن به‌ كوڕی (سومه‌یه‌)وه‌.. چونكه‌ به‌راستی ئه‌و تا مردن له‌ حه‌ق دانابڕێت}.به‌ڵێ‌.. (عه‌ممار) له‌گه‌ڵ حه‌قدا ده‌ڕوات له‌هه‌ر كوێ‌ بێت..ئائێستاش كه‌ ئێمه‌له‌سه‌ر شوێنه‌واری پیرۆزی  هه‌ڵوێسته‌مان كردووه‌و، شوێنی شته‌ دیاره‌كانی ژیانه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ده‌كه‌وین، وه‌رن با له‌ دیمه‌نێكی مه‌زن نزیك ببینه‌وه‌..

به‌ڵام، با به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌وڕووی ئه‌م دیمه‌نه‌ ببینه‌وه‌ له‌ جوانی و به‌نرخیدا.. له‌پاكی و ته‌واومه‌ندیه‌كه‌یدا، له‌ لێبڕان و سووربوونیدا.. له‌ سه‌ركه‌وتن و توانایدا.. وه‌رن با سه‌یری دیمه‌نێكی دیكه‌ بكه‌ین كه‌ له‌وه‌یان له‌پێشتره‌ و هه‌واڵی هاتنی ده‌دات و خۆی بۆ ده‌سازێنێت..
ئه‌وه‌ش كاتی جێگیربوونی موسڵمانان بوو له‌ (مه‌دینه)‌ و، پێغه‌مبه‌ری ده‌ست پاك (صلى الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانی چاكه‌كاری ده‌وری هه‌ستابوون و، خۆیان ته‌پ و تۆزاوی كردبوو له‌پێناوی په‌روه‌ردگاریاندا و، ماڵه‌كه‌ی ئه‌ویان دروست ده‌كرد و.. مزگه‌وتیان بنیات ده‌نا و... دڵه‌ بڕواداره‌كانیان پڕ بوو له‌ خۆزگه‌ و، له‌خۆشیدا ده‌دره‌وشایه‌وه‌، سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگاری ده‌كرد..
هه‌موان به‌ سنگ فراوانی و هیواوه‌ كاریان ده‌كرد و... به‌ردیان هه‌ڵده‌گرت، یان قوڕیان ده‌شێلا، یا دیواریان دروست ده‌كرد..
ده‌سته‌یه‌ك لێره‌ و، كۆمه‌ڵێك له‌وێ‌..
ئاسۆی به‌خته‌وه‌ریش ئه‌وه‌ی دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ ده‌نگه‌ خۆش و ناسكه‌كه‌یان به‌ به‌رزی ده‌یانچڕی:
((لئن قعدنا والنبی یعمل لذاك منا العمل المظلل))
واته‌: گه‌ر ئێمه‌ دابنیشین و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كار بكات، ئه‌وه‌ كارێكی سه‌رلێشێواوانه‌یه‌ بۆ ئێمه‌.
به‌و جۆره‌ سرودیان ده‌چڕی و ده‌یانوته‌وه‌...
پاشان ده‌نگی گه‌وره‌و خۆشیان زیاتر هه‌ڵده‌بڕی بۆ چڕینی سرودێكی نوێ‌:
((اللهم إن العیش عیش اڵاخره‌ فأرحم اڵانصار والمهاجره‌))
خوادایا ژیان، ژیانی دواڕۆژه‌ به‌زه‌یت بێته‌وه‌ به‌ ئه‌نصار و كۆچكه‌راندا
سرودی سێیه‌میان:
لا یستوی من یعمر المساجدا یدأب فیها قائما، وقاعدا
ومن یری عن الغبار حائدا
وه‌ك یه‌ك نیه‌، ئه‌وه‌ی مزگه‌وت ئاوه‌دان ده‌كات و په‌رستشی به‌هه‌ستانه‌وه‌و دانیشتنه‌وه‌ تێدا ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ ته‌پ و تۆزاوی بوون خۆی لاده‌دا
ئه‌مانه‌ دروستكراوه‌كانی خوان كارده‌كه‌ن... سه‌ربازه‌كانی ئه‌ون و، ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌ون و، ماڵه‌كه‌ی دروست ده‌كه‌ن..
پێغه‌مبه‌ره‌ ده‌سپاك وچاكه‌كه‌یشی (صلى الله علیه وسلم) له‌ گه‌ڵیاندایه‌ و، قورسترین به‌رد  هه‌ڵده‌گرێت و ناڕه‌حه‌تترین كار ئه‌نجام ده‌دات و.. به‌ ده‌نگی به‌رز و ناسكیش رازی ده‌روونی ره‌زامه‌ند و دڵنیایان ده‌دریكێنێ‌ و... ئاسمانیش له‌ سه‌ریانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌زه‌وی ده‌كات كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خۆی هه‌ڵگرتووه‌.. ژیانی گه‌شاوه‌یش خۆشترین جه‌ژنی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت..!!
(عه‌مماری كوڕی یاسر)یش له‌وێدا و له‌نێوه‌ندی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ جه‌نجاڵه‌دا به‌ردێكی قورس هه‌ڵده‌گرێت و له‌شوێنی  خۆیه‌وه‌ به‌ره‌و جێگای مه‌به‌ستی ده‌بات..
موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ره‌حمه‌تی هیدایه‌ت ده‌ر، چاوی پێ‌كه‌وت و سۆزی بۆی جوڵا و لێی نزیك بوویه‌وه‌و به‌ ده‌ستی چاكه‌كاری ئه‌و ته‌پ و تۆزه‌ی كه‌ له‌سه‌ری نیشتبوو ته‌كاند و له‌ روخساری جوانی بڕواداری راما، رامانێكی پڕ له‌ رۆشنایی خودا، پاشان به‌ هه‌موو هاوه‌ڵه‌كانی ده‌فه‌رموێت:
{هاوار له‌ كوڕی سومه‌یه‌..!! كۆمه‌ڵێكی یاخی ده‌یكوژن}.
بۆ جارێكی تر پێشبینی كردن دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.. كاتێك دیوارێك روخا كه‌ ئه‌و له‌ بنیدا كاری ده‌كرد، هه‌ندێك له‌ براكانی وایان گومان برد كه‌ مردبێت و، هه‌واڵی مردنی ده‌به‌ن بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و، كاریگه‌ری هه‌واڵه‌كه‌ هاوه‌ڵان شپرزه‌ ده‌كات.. به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) به‌وپه‌ڕی متمانه‌و دڵنیاییه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت:
{عه‌ممار نه‌مردووه‌.. كۆمه‌ڵێكی یاخی عه‌ممار ده‌كوژن}.
جا ده‌بێ‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ یاخییه‌ كێ‌ بێ‌..؟؟
كه‌ی بێت و، له‌ كوێ‌..؟؟
(عه‌ممار)یش به‌چاكی گوێی بۆ ئه‌و پێشبینیه‌ هه‌ڵخستبوو، وه‌ك گوێ‌ هه‌ڵخستنی كه‌سێك ئاشنای راسنبینی ئه‌وبه‌رچاوڕوونیه‌ بێت كه‌ پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی هه‌ڵیگرتووه‌..
به‌ڵام نه‌ترسا.. چونكه‌ له‌وه‌تی موسڵمان بووه‌ له‌ هه‌موو چركه‌ساتێكی شه‌و و رۆژدا پاڵێوراوه‌ بۆ مردن و شه‌هید بوون.. ( کۆتایى به‌شى چواره‌م )
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز