سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
المعید- ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره 58
مامۆستا مه‌لا صابر صالح.....ئاماده‌کردنى : ساوین که‌ریم......ناوێکه له ناوه‌کانى خواى سه‌ره‌تا دانه‌رى گشت شتى,بنچینه‌ى ئه‌م ناوه-عود-ه‌یه واتا گه‌رانه‌وه..المعید- واته ئه‌م خوایه هه‌رچى دروست کراوانى هه‌یه دواى ئه‌وه‌ى جۆره‌ها ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ر داده‌هێنى ده‌یان گه‌رینێته‌وه
و هه‌ڵیان ده‌گرآ وه‌کو چۆن له سه‌ره‌تاوه بوون, (يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاء كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُّعِيدُهُ وَعْداً عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ )[الأنبياء : 104] واته- ڕۆژێ ئاسمان ده‌پێچینه‌وه وه‌ک پێچانه‌وه‌ى سجلى کوتوب,چۆن سه‌ره‌تا به‌دیهێنانمان ده‌ست پێ‌کرد ئاواش ده‌یگه‌رێنینه‌وه, واده‌یه له‌سه‌رمان ,ئێمه خۆمان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین, داوا له ئاده‌میزاد ده‌کا که هه‌ر ئه‌و بپه‌رستین و هاوار له‌و بکه‌ن و ئاین و به‌رنامه‌کان هه‌ر له‌و وه‌ربگرن و دلسۆز بن بۆى, هه‌روه‌ک چۆن له سه‌ره‌تاوه دروستى کردوون سه‌ر له نوێ زیندووتان ده‌کاته‌وه , ده‌فه‌رموێ (وَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ) [الأعراف : 29]وه خواى گه‌وره به ئاده‌میزاد راده‌گه‌یه‌نێ که ئێمه ئێوه‌مان له زه‌وى دروست کردووه وه ئه‌تان خه‌ینه ناو زه‌وى وه جارێکى تر له ناویه‌وه ده‌رتان ده‌هێنینه‌وه وه‌کو ده‌فه‌رموى (مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْڕجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى )[طه : 55] وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ (وَهُوَ الَّذِي يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ ) [الروم : 27] واته- هه‌ر وه‌ک و خواى گه‌وره له سه‌ره‌تاوه به‌دیهێنه‌رى گشت بوونه‌وه‌ره‌کان بووه هه‌ر خۆشى ده‌یگیرێته‌وه بۆ هه‌ر بارودۆخى که خۆى ویستى له‌سه‌ر بێ, وه گه‌ڕانه‌وه‌شى له ڕاستیدا ئاسانتره...ئه‌م سیفه‌تى خوا ده‌بێ ئه‌وه‌مان له یاد بچه‌سپێنێ که چاره‌نووس و گه‌رانه‌وه‌مان بۆ لاى ئه‌وه وه هیج چاره‌و مه‌فه‌رى نیه, وه که‌سێ نییه به غه‌یرى خواى گه‌وره بکه‌وێته فریامان و بێ به هاوارمانه‌وه, له‌وێ ڕۆژى له‌به‌ر دادگای خواى گه‌وره تۆزقاڵێ له خێر‌و شه‌ڕخۆیان ناشارنه‌وه و وون نابێ خواى گه‌وره له سوره‌تى (الاسرا‌ء) دا له ئایه‌ته‌کانى (49-53) (وَقَالُواْ أَئِذَا كُنَّا عِظَاماً وَرُفَاتاً أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقاً جَدِيداً [الإسرا‌ء : 49] قُل كُونُواْ حِجَارَةً أَوْ حَدِيداً [الإسرا‌ء : 50] أَوْ خَلْقاً مِّمَّا يَكْبُرُ فِي صُدُوڕكُمْ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَا قُلِ الَّذِي فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُؤُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَى هُوَ قُلْ عَسَى أَن يَكُونَ قَڕيباً [الإسرا‌ء : 51] يَوْمَ يَدْعُوكُمْ فَتَسْتَجِيبُونَ بِحَمْدِهِ وَتَظُنُّونَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلاَّ قَلِيلاً [الإسرا‌ء : 52] وَقُل لِّعِبَادِي يَقُولُواْ الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلإِنْسَانِ عَدُوّاً مُّبِيناً [الإسرا‌ء : 53] رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلاً [الإسرا‌ء : 54]) ده‌فه‌رموێ:-واته بێ باوه‌ران و له خوا بێ ئاگایان ووتیان ئایا ئێمه ئه‌گه‌ر بوینه ئیسقان و خۆر وورد بووینه‌وه له زه‌ویدا سه‌ر له نوێ به‌دێ ده‌هینرێنه‌وه؟!پێ یان بفه‌رموو ئه‌گه‌ر ببن به به‌رد یا ئاسن و پۆڵا یا ببن به‌و به‌دیهێنراوه‌ى که به دڵى خۆتان پێ تان وایه باشترین یا گه‌وره‌ترین یانه ئه‌وه هه‌ر خوداى گه‌وره سه‌ر له نوێ خه‌لقتان ده‌کاته‌وه, جا لێره به‌و لاوه ده‌لێن کێ ئێمه به‌دى ده‌هێنیته‌وه و خه‌لقمان ده‌کاته‌وه؟!بفه‌رمو بڵى ئه‌و زاته‌ى له سه‌ره‌تاوه به‌دى هێناون یه‌که‌م جار,جا به‌و وه‌ڵامه سه‌ر ده‌له‌قێنن به سه‌رسورمانى و ناره‌زایى دل و گاڵته‌وه ده‌ڵین ئه‌وه که‌ینێیه ئه‌و زیندوو بوونه‌وه؟! بفه‌رموو بڵى ئومێد وایه که نزیک بى رۆژى په‌روه‌ردگار بانگتان ده‌کات بۆ زیندوو بونه‌وه پیى ده‌ستى خۆتان به وه‌ڵامیه‌وه ده‌چن به‌ستایش و حه‌مده‌وه ئه‌و کاته گومانتان دیته سه‌ر ئه‌وه که ته‌نها که‌م ماوه‌یى له دونیادا ما‌و بوونه‌ته‌وه ,ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست(د.خ)بفه‌رموو بلێ به به‌نده‌کانم چاک گوفتارو ووتار بن زۆر هوشیارو بێداربن چونکه به‌ڕاستى شه‌یتان له هه‌وڵى ئه‌وه دایه جیایى بخاته نێوانتان و دڵتان لێ لابداو ناکۆکى بخاته به‌ینتانه‌وه,جونکه به‌ڕاستی ئه‌م شه‌یتانه بۆ ئێوه‌ی ئاده‌میزاد دوژمنێکى سه‌رسه‌ختى ئاشکراى دیاره...له‌وانه‌یه هه‌ندێ له ئاده‌میزاده‌کان له ئه‌نجامى بیر کردنه‌وه‌یه‌کى ناله‌جێ و نادروست بیرى خۆى به‌ر به‌ست بۆ دروست کرد بێ له باوه‌ر هێنان به رۆژى زیندوو بوونه‌وه, له‌وانه‌یه له بیرکردنه‌وه‌که‌یا وا حاڵى بوو بێ که خودى خۆى یا خودى ئینسان داوا لێکراوه که هه‌ڵسى به‌م کاره که زیندوو بوونه‌وه‌یه که ئه‌مه‌ش له تواناى ئاده‌میزاد نیه و سه‌ره‌نجام پیى موسته‌حیله,نازانى یا لیى بێ ئاگایه ئه‌وه‌ى ئاده‌میزاده‌کان زیندوو ده‌کاته‌وه‌و ده‌یان گێریته‌وه بۆ ڕۆژى دوایى کارى خودایه واده‌ى خودایه,به‌ڵى ئه‌م خودایه‌ى ئه‌م ئاسمانانه‌ى به‌دى هێناوه ئه‌م خودایه ئه‌و هه‌زاره‌ها که‌شکه شان و مه‌جه‌ره‌ى به‌دى هێناوه که هه‌زاره‌ها ئه‌ستیرانى تیان ئه‌و خودایه‌ى ئه‌م ڕۆزو مانگ و زه‌وییه‌ى خه‌ڵق کردووه ئه‌م خودایه‌ى ئه‌و هه‌موو مه‌خلوقانه بێ زوماره‌ى به‌دی هیناوه ئه‌م خواییه‌ى هه‌موو ساڵێ ئه‌و هه‌موو گژو گیا‌و دارستان و باخچه‌و دار و بارانه زیندو ده‌کاته‌وه, وه‌ک ده‌رسێک بۆ ئێمه, ئه‌و خودایه‌ى هه‌موو شه‌وێک ئه‌و هه‌موو ئاده‌میزاده ده‌مرێنى دواى به‌یانى ئه‌وه‌ى خواستى له‌سه‌ر بێ زیندووى ده‌کاته‌وه ئه‌م خودایه‌ى ئاو‌و هه‌واو به‌رزى و نزمى به‌دیهێناوه...وه‌ک ده‌فه‌رموى(لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ )[غافر : 57] واته بێگومان به‌دیهاتنى یا خالق بوونى ئاسمانه‌کان و زه‌وى گه‌ڵێ گه‌وره‌ترو مه‌زنتره له به‌دیهاتنى خه‌ڵکان و مه‌ردووم به‌ڵام زۆرینه‌ى خه‌ڵکان نایزانن! هه‌روه‌ها خوداى گه‌وره له سوره‌تى(الاحقاف)دا له ئایه‌تى (33)دا ده‌فه‌رموى(أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَمْ يَعْيَ بِخَلْقِهِنَّ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يُحْيِيَ الْمَوْتَى بَلَى إِنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ )[الأحقاف : 33]:واته ئایا نابینن به چاوى ژیرى و بیریان که‌وا خوداى گه‌وره خۆیه‌تى ئاسمانه‌کان و زه‌وى به‌دیهێٍناوه,وه له به‌دیهاتنیان ماندى بوون وسستى به‌سه‌ر دانه‌هاتووه ئه‌وه نییه گشتى له شوێن خۆیایه‌تى وکه‌م و کورى و نه‌قوستانى تیا نه‌کوتووه,وه ماندوش نابێ ئه‌وه‌تا چه‌نده‌ها هه‌زار ساله راى کرتوون و به‌رێوه‌یان ده‌باو سه‌رپه‌رشتیان ده‌کا,جا خاوه‌ن ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته له‌بن نه‌هاتوه‌ش بێ توانا داره‌که مردوو زیندوو بکاته‌وه,به‌ڵى به‌راستى خۆی له‌سه‌ر هه‌موو شتى تواناداره...ئاده‌میزاد به مردنى,قیامه‌تى ده‌ست پێده‌کات,جا ئه‌و خاوه‌ن کارى چی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ى خوداى گه‌وره مردنیش به‌سه‌ر هه‌موو که‌ون وبوونه‌وه‌را دێنى,ئا ئه‌وه ئى وى ده‌ستى پێ کرد,مردنیش کارێکى بێ شک و گومانه, به‌ڵام ئاده‌میزاد له‌به‌ر مه‌شغول بوون به دونیا‌و له‌و ساتى شه‌یتان بیرى بردۆته‌وه, ده‌نا قه‌بر یه‌که‌م شوینکه‌ى دوا ڕۆزه وه دوا شوینکه‌ى دونیایه‌تى،هه‌ر له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات به وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌نجامى کارى دونیایى وه‌ک له‌م فه‌رموودانه دا ده‌رده‌که‌وێ(القبر اول منزل من منازل الاخرة)(اخرجة الترمدى بسند حسن). واته گۆڕ‌و قه‌بر یه‌که‌م شوێنکایه له شوێنه‌کانى ڕۆزى دوایى هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ (فان نجا منة فما بعدة ايسر منة وان ينج منة فما بعدة اشد منة)واته ئه‌گه‌ر له قه‌برا رزکارى بى له سوئالى نه‌کیرو مونکه‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ى له پاشه‌وى دی ئاسانتره، وه ئه‌وه‌ى لێ ڕزکار نه‌بێ ئه‌وه هه‌رچى له پاشه ئه‌و دێ ناخۆشترو سه‌خت تره، جا برایانى ئاده‌میزادى خۆشه‌ویست ئه‌وه به چاوى خۆمان ده‌بینین که خوداى گه‌وره ماوه‌و ئه‌جه‌لى بۆ هه‌ر ئاده‌میزادی دیارى کردووه بریارى داوه هه‌روه‌ها هه‌ر خۆشیه‌تى ده‌یان گه‌رێنیته‌وه هه‌ر خۆشیه‌تى (المعيد)ه با مه‌ردى خودابین و ده‌ست به به‌رنامه‌که‌ى خوداوه بگرین و هه‌وڵ ده‌ین روو سورى قاپى ڕه‌حمه‌تى خودابین و بزانین که زۆریشى نه‌ماوه خوداى گه‌وره ئێمه‌ش بۆ لاى خۆى بگه‌رێنیته‌وه...

