ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

دیمەنەكـانی چیـرۆكەكــە ى فيرعه‌ون..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

دیمەنەكـانی چیـرۆكەكــە ى فيرعه‌ون..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/نووسينگه‌ى ته‌فسير///كاتێك بە وردیی سەرنج لەو ئایەتانەی كە چیرۆكەكەی كابرای ئیمانداری نێو هۆزەكەی فیرعەون دەگێڕنەوە، دەدەین، دەبینین ئەم چیرۆكە (بەسەر چوار دیمەن‌و كۆتایییەكدا) دابەش دەكەن، وەك:-

لە دیمەنی یەكەم دا/ فیرعەون پیلان لە موسا دەگێڕێت، یان دەیەوێت بیكوژێت.
لە دیمەنی دووەم دا/ پیاوە ئیماندارەكە دەردەكەوێت‌و بەرگریی لە موسا دەكات‌و، لە دواندنی جەماوەرەكەش دا سەركەوتووە.
لە دیمەنی سێیەم دا/ فیرعەون جەماوەرەكە بەخۆیەوە خەریك دەكات‌و سەرنجیان بەلای هێز‌و توانا‌و گەورەیی خۆی دا ڕادەكێشێت تاكو بەدەم بانگەوازی پیاوە ئیماندارەكەوە نەچن.
لە دیمەنی چوارەم دا/ پیاوە ئیماندارەكە جەماوەر بانگ دەكات بۆ شوێن كەوتنی خۆی.
لە كۆتاییدا/ پیاوە ئیماندارەكە گەلەكەی بەجێ دەهێڵێت‌و كار‌و بار هەر بەخودا دەسپێرێت.
ئایەتەكانیش بەم جۆرە بەسەر دیمەنەكان دا دابەش كراون:-
دیمەنی یەكەم: ئایەتەكانی (23-27)ی تایبەت بە چیرۆكەكەی بەركەوتووە.
دیمەنی دووەم: ئایەتەكانی (28-35)ی تایبەت بە چیرۆكەكەی بەركەوتووە.
دیمەنی سێیەم: ئایەتەكانی (36-37)ی چیرۆكەكەی بەركەوتووە.
دیمەنی چوارەم: ئایەتەكانی (38-43)ی چیرۆكەكەی بەركەوتووە.
كۆتایییەكەش: ئایەتەكانی (44-46)ی بەركەوتووە.
دیارە هەر دیمەنێكیش بە هێزێك‌و گیانێكی زیندوو‌و بەوێناندن‌و كاریگەریییەوە چەندین (لقگە)یان لە خۆ گرتووە‌و چەند كەس‌و ڕووداوێكیش پیشان دەدەن‌و چەند هەڵوێستە‌و بزاوتێكیش دەردەخەن‌و، چەندین ڕاستی‌و ئاماژەشمان پێشكەش دەكەن، ڕوانینی ئێمەش بۆ ئەو لەقتە‌و چركە سات‌و دیمەنانە ڕوانینێكی شیكاریانە‌و بابەتیانەیە بەمەبەستی تۆمار كردنی ڕێنمایییە باوەڕدارێتی‌و بانگەواز كاری‌و حەرەكەت خوازییەكانیان، بەڵام بەڕادەیەكی كەم پەل دەهاوێن بۆ ڕواڵەتە هونەری‌و بەدیار خەرەكانی‌و بۆ شێوازە ڕەوانبێژییەكەی، چونكە ئێمە نیازمان لەوەدا بەند ناكەین، خوداش پشتیوانمانە لەمەدا.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز