سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خۆشەویستی و دەستبەسەرداگرتن ..لهقورئانهوه
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///زۆر كەس وەها گومان دەبەن و لەو بڕوایەدان كە دەستگرتن بەسەر ئەوانی تردا بە توندوتیژی و هێز دەبێت، ئەم جۆرە تەنها دەستبەسەرداگرتن و كۆنترۆڵكردنی ڕواڵەتی دەستەبەر دەكات.
كە ئامادەیت كەسانی تر ڕێزت دەگرن یان لێت دەترسن، وەلێ تەنها بە دیارنەمانت ڕقیان بەرامبەرت دەردەبڕن. ئەوە دەستبەسەرداگرتنێكی سەلبیە، چونكە هیچ ئاكامێك بەدی ناهێنێت یان ئاكامەكانی زیانبەخشن.
دەستبەسەرداگرتنێكی زۆر گەورەتر هەیە ئەویش كۆنترۆڵكردنی دڵەكانە! ئەم جۆرە تەنها بە "خۆشەویستی" بەدەستدێت، كاتێك وەها لەوانی تر بكەیت بەوپەڕی خواست و ویستیانەوە و بەهەموو ئارەزوو و ڕەخنەیەكەوە گوێڕایەڵت بن... پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خاوەنی ئەم جۆرە دەستبەسەرداگرتنە بوو، خاوەنی دڵ و ئەقڵەكان بوو، بەڵام ئەمە چۆن؟
زانایانی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری) دەڵێن: لە گرنگترین خەسڵەتەكانی سەركردەی سەركەوتوو ئەوەیە بایەخ بە دەوروبەرت بدەیت، فێر ببیت چۆن گوێ بۆ خەم و خواست و كێشەكانیان بگریت، ئەوە هێز و ڕێزت لە دڵی ئەواندا بۆ دەستەبەر دەكات. هەروەها پێویستە فێر ببیت چۆن بەسەر هەڵچوونەكاندا زاڵ دەبیت، پەلەكردن و هەڵەشەیی ئاكامی ئیجابی نادەن.
زانایان دەڵێن باشترین ڕێگا بۆ لەناوبردنی پەلەكردن یان هەڵچوون ئەوەیە كە لێبوردە بیت، لەبەرئەوەیە پەروەردگار دەفەرموێت:{وَجَزَاءُ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِثْلُهَا فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ (40)} [الشورى] واتە: ئەو كەسەی لێخۆشبوونی هەبێت و چاوپۆشی و چاكسازی بكات: ئەوە پاداشتی لای خوایە، بەڕاستی خوا ستەمكارانی خۆشناوێت.
هەروەها دەفەرموێت: {وَلَمَنْ صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُوڕ (43)} [الشورى]، واتە: ئەوەی ئارام بگرێت و چاوپۆشی بكات و لێخۆشبوو بێت، بەڕاستی ئەوە كارێكی بەجێ و چاك و پەسەند ئەنجام دەدات، بەڕاستی ئەوە لەو كارانەیە كە پێویستە بكرێت.
واتە ئارامگری و لێبوردەیی و لێخۆشبوون، لەو شتانەن كە هێز بە ورەبەرزی دەدەن، ئەوەش لە هێزی كەسێتیدا ڕەنگ دەداتەوە.
خەسڵەتێكی گرنگ و پێویست هەیە بۆئەوەی كەسێتیت بەهێزببێت، ئەویش ئەوەیە فێرببیت چۆن متمانەی ئەوانی تر بەدەستبێنیت، دەكرێت بە ئاسانی بەدەستبهێنرێت تەنها بەوەی ڕاستگۆ بیت، پەروەردگار دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ (119)} [التوبة]، واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، لەخوا بترسن و پارێزكار بن، لەگەڵ ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.
ڕاستگۆیی وا لە خەڵك دەكات پتر ڕێزت بگرن. لەڕاستیدا جیاوازی هەیە لەنێوان ئەو كەسەی لەبەر خاتری خەڵك ڕاستگۆ بێت لەگەڵ كەسێكدا كە لەبەر خاتری خوای پەروەردگار بێت. لە حاڵەتی یەكەمدا هیچ پاداشتێكی قیامەت بەدەست ناهێنێت، چونكە پاداشتی كارەكەی لە دونیادا وەرگرتووە (لە ڕێزی خەڵك بۆی و مامەڵە لەگەڵ كردن و متمانە پێبوونیاندا).
ئەگەر ڕاستگۆیت لەپێناو خوادا بوو، پاداشتی دونیا و دواڕۆژ بەدەستدێنیت، لە دونیادا ڕێز و متمانە و خۆشەویستی و لەدواڕۆژیشدا پاداشتی گەورە كە لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و چاكەكاراندا دەبیت.

