سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچیه‌کان له‌کاتى ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندندا .. ( ٢ ) زیکرى خوا نه‌کردن له‌کاتى چوونه سه‌رئاو و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌دا:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / ئه‌مه‌ش یه‌کێکى تره له‌و سه‌رپێچیانه‌ى که زۆر له موسڵمانان تێى که‌وتوون - مه‌گه‌ر که‌سێک خوا ره‌حمى پێ بکات - له هۆکانى ئازاردانیه‌تى له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه, چونکه
وازهێنان له زیکر ده‌بێته هۆی غافڵ بوون له خواى گه‌وره و, زاڵ بوونى شه‌یتانى نه‌فره‌تی.
سوننه‌تى چوونه سه‌رئاو و هاتنه‌ده‌ر به‌م شێوه‌یه :
له ئه‌نه‌سه‌وه ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: هه‌رکاتێک پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بیویستایه بچێته سه‌رئاو ده‌یفه‌رموو: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْخُبُثِ وَالْخَبَائِثِ) . واته: ئه‌ى خوایه من په‌نات پێ ده‌گرم له نێرینه‌ى جنۆکه‌و مێینه‌کانیان.
له ریوایه‌تێکى تردا هاتووه: هه‌رکاتێک پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بیویستایه ده‌ست به‌ئاو بگه‌یه‌نێت ده‌یفه‌رموو:
(بِسْمِ اللَّهِ, اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْخُبُثِ وَالْخَبَائِثِ) .
پێشه‌وا شه‌وکانى ده‌ڵێ: وته‌ى: (إذا دخل الخلاء). له کتێبى(فتح)دا ده‌ڵێ: واته کاتێ بیویستایه بچێته سه‌رئاو ئه‌م زیکره‌ى ده‌خوێند نه‌ک له دوایدا, وه له کتێبى (الأدب المفرد)دا ئیمام بوخارى ئه‌مه‌ى هێناوه, له ئه‌نه‌سه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه که وتویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر بیویستایه بچێته سه‌رئاو ده‌یفه‌رموو: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْخُبُثِ وَالْخَبَائِثِ). ئه‌مه‌ش بۆ شوێنى دروستکراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاوده‌ست, به‌لآم بۆ شوێنه‌کانى تر واته بیابان له یه‌که‌م کاتى هه‌ڵکردنى پۆشاکدا ده‌یخوێند, ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌بی جمهورى زانایانه .

