سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیری سوڕه‌تى عادیات................(100)
نوسینى د.عائض عبدالله القرنى...وه‌رگێڕانى...نـه‌وا محمد سعید......نوسینگه‌ى ته‌فسیر.....له مه‌ککه دابه‌زیوه‌و یازده ئایه‌ته
(بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ )
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
(وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحاً )[العاديات : 1]
سوێند به‌و ئه‌سپانه‌ى، که‌له‌مه‌یدانى جیهاددا به خێرایی ده‌ڕۆن و هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌ن و، له خێرا ڕۆیشتندا پێشبڕکێ ده‌که‌ن ، ئه‌و ئه‌سپانه‌ى له‌به‌رخێرا ڕۆشتنیان حیله حیلیان دێت، که ئه‌وکاته ئه‌مه جوانترین شته به‌و شێوه‌ی ببینرێ.
(فَالْمُوڕيَاتِ قَدْحاً )[العاديات : 2]
به‌و ئه‌سپانه‌ش، که‌له‌به‌ر توند ڕۆیشتن وخێراکردنیان به‌ره‌و ڕ‌وى دوژمن، ئاگر له‌بن پێیه‌کانیانه‌وه ده‌رده‌چێت،که‌به هۆى لێدانى پێیه‌کانیانه‌وه وه‌ک چه‌خماخه پڕیشکه ئاگر فڕێ ده‌دات.
(فَالْمُغِيرَاتِ صُبْحاً) [العاديات : 3]
هه‌روا به‌وانه‌ش، که‌له‌به‌ره‌به‌یاندا به‌ره‌و دوژمن، به‌خێرایی پێشبڕکێ ده‌که‌ن، که پاڵه‌وانان له‌دیمه‌نێکى جوان و دره‌وشاوه‌دا، به‌ره‌و مه‌یدانى جه‌نگ ده‌به‌ن.
(فَأَثَرْنَ بِهِ نَقْعاً )[العاديات : 4]
له‌به‌ر خێراییان تۆز و خۆڵ هه‌ڵده‌ستێنن و، به‌هۆى ئه‌وه‌ى، که ئه‌سپه‌کان به توندى پێیه‌کانیان له‌زه‌وى ده‌ده‌ن و له‌به‌ر خێرایی هه‌ڵبه‌زو دابه‌زینیان، تۆز‌و خۆڵێکى وا ده‌که‌ن، که دوژمن ده‌شڵه‌ژێنن.
(فَوَسَطْنَ بِهِ جَمْعاً )[العاديات : 5]
ئه‌و ئه‌سپانه‌ى پاڵه‌وانان ده‌به‌نه ناوه‌ڕاستى دوژمن له‌مه‌یدانى کوشتارو ناوجه‌رگه‌ى مه‌یدان جه‌نگ و ناخى گێژه‌ڵوکدا.
(إِنَّ الْإِنسَانَ لِرَبِّهِ لَكَنُودٌ) [العاديات : 6]
به‌ڕاستى ئاده‌میزا نکوڵى له‌به‌هره و نیعمه‌ته‌کانى په‌روه‌ردگار ده‌کاتو، چاکه‌ى خواى له‌به‌رچاو نیه‌و، به‌رامبه‌ر به‌به‌هره‌کانى خواى خۆى؛ سپڵه‌یه‌و، سوپاسکردنى خواى که‌مه، یان هه‌رنیه‌تى.
(وَإِنَّهُ عَلَى ذَلِكَ لَشَهِيدٌ )[العاديات : 7]
هه‌روا مرۆڤ دان ده‌نآ به نکوڵى وسپڵیه‌که‌ى خۆى و، گه‌واهى له‌سه‌ر خۆى ده‌دات و، که‌مته‌رخه‌مى خۆى ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
(وَإِنَّهُ لِحُبِّ الْخَيْڕ لَشَدِيدٌ) [العاديات : 8]
مرۆڤ ماڵ و سامانى زۆر خۆش ده‌وآ و بۆى به په‌رۆشه‌و، دڵبه‌ندى پاره‌یه، شه‌یداى دنیایه، سوره بۆ کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌و خزمه‌تکارێتى کردنى.
(أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِي الْقُبُوڕ )[العاديات : 9]
ئایا ئاده‌میزاد نازانێ، گه‌ر له گۆڕه‌که‌ى بۆ حه‌شر هاته‌ده‌ره‌وه‌و، بۆ لێپرسینه‌وه ئاماده‌کرا، چى چاوه‌ڕێی ده‌کات؟
ته‌ماشا ده‌کات هیچى نییه، ته‌نها بابایه‌کى بێ ئاگا‌و خافلآو و بێ هۆشه‌و خۆى به‌گه‌مه و گاڵته‌وه خه‌ریک کردوه.
(وَحُصِّلَ مَا فِي الصُّدُوڕ) [العاديات : 10]
ئه‌وى له‌سینه‌کاندایه ده‌رهێنرا ئه‌وه‌ى له‌ناخ و ویژدان دایه ده‌رکه‌وێ و، ئه‌وشتانه‌ى شاراوانه‌ته‌وه، بێنه به‌رچاوو، هه‌مو ئه‌وانه‌ى داپۆشراون، په‌رده‌یان له‌سه‌رهه‌ڵماڵرێ.
(إِنَّ رَبَّهُم بِهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّخَبِيرٌ) [العاديات : 11]
خودا به‌کرده‌وه‌ى به‌نده‌کانى ئاگاداره‌و، به‌کۆششى وه‌دیهێنراوه‌که‌ى بینایه، هیچ شتێکى لێ ناشادرێته‌وه، هیچ نهێنیه کى لێ ون نابێ، چونکه به هه‌مو شتێک زانایه.

