سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تکاى پێغه‌مبه ر(صلى الله عليه وسلم ) بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ى خه‌ڵکان بۆ ناو به‌هه‌شت
ئاماده‌کردنى : هیرۆ شیرزاد......دواى ئه‌وه‌ى موسوڵمانان له ئاوى حه‌وزى که‌وسه‌ر ده‌خۆنه‌وه ,چاوه‌ڕوانن که بچنه ناو به هه‌شت که له به‌رده‌میاندایه و له دووره وه ده یبینن ده‌رگاکانى داخراوه , وه خه‌ڵکان مقۆ مقۆى ئه‌وه یانه هه‌ندێکیان له گه‌ڵ هه‌ند ێکیاندا که کێ تکا بکات و ده‌رگاى به هه‌شتیان بۆ بکاته‌وه , وه ئه‌م داواکاریه‌ى خه‌ڵکان جێ به جێ کردنه‌که‌ى دواجار ده گه‌ڕێته‌وه بۆلاى پێغه مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) و تکایان بۆ ده‌کات , وه‌ک له‌م ڕیوایه تانه‌ى خواره وه دا هاتووه دواى ڕێکخستنیان :
١. ئه بوهوڕه‌یڕه ( رضي الله عنه ) گێڕاویه‌تیه‌وه له پێغه‌مبه ره وه ( صلى الله عليه وسلم ) که فه‌رموویه‌تى : (( يجمع الله تبارك و تعالى الناس , فيقوم المؤمنون حين تزلف له‌م الجنة , فيأتون ا‌دم , فيقولون : يا ابانا استفتح لنا الجنة , فيقول : وهل اخرجكم من الجنة الا خطيئة ابيكم لست بصاحب ذلك )). واته : کاتێ خواى گه‌وره خه‌ڵکان کۆ ده‌کاته‌وه , کاتێ باوه ڕ داران به هه‌شتیان لێ نزیک ده‌کرێته‌وه , ده‌چن بۆ لاى ئاده‌م وپێ ى ده ڵێن : ئه‌ى باوکى هه‌موومان ده‌رگاى به هه‌شتمان بۆ بکه‌ره وه , ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت : ئایا هه‌ر هه‌ڵه‌ى باوکتان نه بوو که ئێوه‌ى له به هه‌شت ده‌رکرد ؟ نه خێر ئه‌و کاره به من ئه‌نجام نادرێت.
٢. ئه‌بو سه‌عیدى خودرى (رضي الله عنه) گێڕاویه‌تیه‌وه له پێغه‌مبه‌ره وه ( صلى الله عليه وسلم ) که فه‌رموویه‌تى : (( ... ولكن أتوا نوحاً , فيأتون نوحاً فيقول : اني دعوت على اهل الارض دعوة فاهلكوا , ولكن اذهبوا الى ابراهيم (( خليل الله )) فیأتون ابراهیم فیقول : (( لست بصاحب ذلك )) انی کژبتُ پلاپ کژبات )) پم قال ( صلى الله عليه وسلم ) : مامنها کژبه الا ماحلّ بها عن دین الله , ولکن ائتو موسى , فیأتون موسى فیقول : ( لست بصاحب ذلك )) : انی قد قتلت نفسا , ولکن ائتو عیسى , فیأتون عیسى فیقول : (( لست بصاحب ذلك )) انی عُبدتُ من دون الله , ولکن ائتوا محمدا )). واته : ئاده‌م ده‌فه‌رموێت :.... به ڵام بچن بۆ لاى نوح , ئینجا ده‌چن بۆ لاى نوح و پێیان ده‌فه‌رموێت : من دوعایه‌کى وه هام کرد له دانیشتوانى سه‌ر زه‌وى تا هه‌موویان له ناو چوون , به‌ڵام بچن بۆ لاى ئیبراهیم ... ئه‌و خۆشه‌ویستى خوایه ... پاشان ده‌چن بۆ لاى ئیبراهیم , وه ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت : من شایه‌نى ئه‌وه نیم من سێ درۆم کردوه پاشان پێغه‌مبه ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : هه‌ر درۆیه‌ک له‌وانه ته‌نها له به‌ر پارێزگارى کردنى بووه بۆ ئاینه که‌ى خودا به‌ڵام بچن بۆ لاى مو‌سا , ئه‌وان ده‌چنه لاى مو‌سا و ئه‌ویش ده‌ڵێت : من شایه‌نى ئه‌وه نیم من نفسێکم کوشتووه به‌ڵام بچنه لاى عیسا ئه‌وان ده‌چنه لاى عیسا و ئه‌ویش ده فه‌رموێت : من جگه له خوا په رستراوم , به‌ڵام بچن بۆ لاى محمد. له ڕیوایه تێکى تردا : له سه‌لمانه‌وه (رضي الله عنه) ده فه‌رموێت : (( فیأتون النبی (صلى الله عليه وسلم ) فیقولون : یانبی الله انت الژی فتح الله لک , وغفر لک ماتقدم من ژنیک وما تأخر , وقد تر‌ى مانحن فیه فأشفع لنا الى ربک , فیقول : أنا صاحبکم , فیخرج یجوس بین الناس )). واته: ده چنه لاى پێغه مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ڵێن ئه‌ى پێغه مبه‌رى خوا , تۆ خواى گه‌وره هه‌موو کاره‌کانى به‌ڕووى تۆدا کردۆته‌وه و خودا له هه‌موو گوناهێکت خۆش بووه نابینى ئێمه له چ حاڵێکداین تکامان بۆ بکه لاى خواى خۆت ئه فه‌رموێت : من ئه‌و که‌سه م , وه پێغه مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده فه‌رموێت : به‌ڕێ ده‌که‌وم و ڕێم بۆ چۆڵ ده‌که‌ن. له ڕیوایه ته‌که‌ى عوباده‌ى کوڕى صامته‌وه (رضي الله عنه) پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : (( ... وان معي لوا‌ء الحمد أنا أمشي ويمشي الناس معي , حتى اتى باب الجنة )). واته : من ئالآى ( حمد ) م هه‌ڵگرتووه وه ده‌ڕۆم و خه‌ڵکان له گه‌ڵمدا دێن , تاکو ده‌چمه به‌ر ده‌رگاى به هه‌شت . وه له ڕیوایه ته‌که‌ى ئه‌نه‌س دا (رضي الله عنه ) ده فه‌رموێت : ((... وأنا أول من يدخل الجنة ولافخر اخذ بحلقة باب الجنة ...)). واته : من یه‌که‌م که‌سم که ده‌چمه ناو به هه‌شته‌وه به‌بێ شانازى , ده‌ست به ئه‌ڵقه‌ى ده‌رگاى به هه‌شته‌وه ده‌گرم و له ده‌رگا ده ده‌م ... .
له ڕیوایه تێکى تردا ده فه‌رموێت : {... فأُ قعقعُها...} واته: ده‌ى جوڵێنمه‌وه و ده‌نگى لێدانى ده‌رگاکه دێت . له ڕیوایه تێکى تردا له ئه‌نه‌سه‌وه (رضي الله عنه )گێڕاویه‌تیه وه له پێغه مبه ر (صلى الله علية وسلم) که فه‌رموویه‌تى : {... فأستفتح , فيقول الخازن : من انت , {فأقول محمد} , فیقول ((مرحبا بمحمد)) }. واته : داواى ده‌رگا کردنه‌وه ده‌که‌م , وه ده‌رگاوانى به هه‌شت ده‌ڵێت : تۆ کێیت ؟ منیش ده‌ڵێم : محمدم , ئه‌ویش ده‌ڵێت : پێشوازى بێت له محمد. (( بك أمرت ان لا افتح لاحد قبلك ))(. واتة : فةرمانم ثيَكراوة كة يةكةم جار دةرطا لة تؤ بكةمةوة و ثيَش تؤ لة هيض كة سيَكى تر‌ى ناكة مةوة. لة ڕيواية تيَكى تردا دة فةرمويَت : ((...... فيفتتحون لي ويرحبون بي فيقولون مرحبا...)). واته : ... ده‌رگاکه‌م بۆ ده‌که‌نه‌وه و پێشوازى و به خێر هاتنم ده که‌ن ....
له ڕیوایه تێکى تردا له ئه‌بى هوڕیڕه‌وه رچی الله عنه گێڕاویه‌تیه‌وه له پێغه مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)که فه‌رموویه‌تى : (( فانطلق فاًتى تحت العرش ...)). واته : ئینجا به‌رێ ده که‌وم تا ده‌چمه ژێر عه‌رش .... وه له ڕیوایه تێکى تردا پێغه مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده فه‌رموێت : ((....... فيقيمني رب العالمين منه مقاما لم يقمه أحدا قبلي ولم يقمه أحدا بعدي ....)). واته ... خواى په‌روه‌ردگار ده‌موه ستێنێت له جێگه‌ى وه‌ستانێکدا و پله و پایه یه‌کم پێده به‌خشێت که له پێش مندا به که‌سى نه به‌خشیوه وه نایبه‌خشێ به که‌سى تریش له دواى من ....
له ڕیوایه تێکى تردا ده فه‌رموێت : (( ... فاستاذن على ربي ويؤذن لي ...)). واته : ئیزن له په‌روه‌ردگار وه‌رده‌گرم ئه‌ویش ئیزنم ده دات. ((... فيستقبلني وجه الجبار جل جلاله ...))(. واته : وه به ڕوخسارى خواى گه‌وره له ڕوومدا شاد ده‌بم . و کاتێ که ده‌یبینم یه‌کسه‌ر ده‌چمه سوجده بردن بۆ خوا . له ڕیوایه تێکى تردا : ((... لربي ثم يفتح الله علي ويلهمني من محامده وحسن الثناء عليه شي‌ء لم يفتحه لآحد قبلي ))(38). واته : پاشان خواى گه‌وره سوپاس و ستایشێکم نیشان ده دات که نیشانى که‌سى تر‌ى نه‌داوه له‌وه و پێش. له ڕیوایه تێکى تردا ئه‌نه‌س (رضي الله عنه) گێڕاویه تیه‌وه له پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم)که فه‌رموویه‌تى : ((... فيدعني ما شا‌ء الله ان يدعني ثم يقال ... )). واته : خواى گه‌وره وازهێنانێک وازم لێ ده هێنێت تا ئه‌و کاته‌ى خۆى ویستى لێ بێت , پاشان ده‌وترێت .... (( يا محمد ارفع رأسك وقل تسمع , وسل تعطه , واشفع تشفع , فارفع راسي فأقول : يارب أُمتي أُمتي , فيقال : يا محمد ادخل الجنة من امتك من لاحساب عليهم من الباب الايمن من أبواب الجنة وهم شركا‌ء الناس فيما سوى ذلك من الابواب .. )) واته : ئه‌ى محمد سه‌رت به‌رز بکه‌ره‌وه و قسه بکه تا قسه‌کانت ببیسترێت و داوا بکه تا پێت ببه‌خشرێت وه داواى تکا کردن بکه تا تکا کردنت لێ وه‌ربگیرێت , منیش سه‌ر به‌رز ده‌که مه‌وه و ده‌ڵێم : ئه‌ى په‌روه‌ردگار ئومه‌ته‌که‌م ئومه‌ته‌که‌م , پێم ده‌وترێت ئه‌ى محمد : ئه‌وانه‌ى که لێپرسینه‌وه یان له سه‌ر نى یه له ئومه‌ته‌که‌ت بیان خه‌ره ژووره وه‌ى به هه‌شت له ده‌رگاى لاى ڕاستى ده‌رگاکانى به هه‌شت وه ئه‌وان به‌شدارن له گه‌ڵ خه‌ڵکاندا له چوونه ژووره وه له ده‌رگاکانى تر‌ى به هه‌شته‌وه .

