سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
وانهکانى تهجوید....(2) قورئانی پیرۆز
قورئان ناوی کتێبێکی عەرەبییە، وتەی خودای باڵادەستە، پرۆگرام و ڕیگەی ژیانە، لەڕێگەی جبریل (
)ـەوە خودای گەورە بە وەحی دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەری نازدارمان محمد (
)، ئەویش بە باشترێن شێوە گەیاندوویەتی بەئێمە.
قورئان هیدایەت و ڕەحمەتە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بە بێ جیاوازی لە نێوان هێچ تیرەو هۆزێکدا، وە ئەگەر عەرەبیش بە هی خۆی بزانێ و شانازی پێوە بكات ئەویش هەر هۆی نەشارەزاییە، چونكە قورئان بۆ خۆش بەختی هەموولایەكە، وە دەبێت جێگای خۆشبەختی هەموو لایەكیشمان بێت. وە لە مێژووی ئیسلامەتیشدا ئەو ڕاستیانە دەبینین بۆ نمونە ئەگەر هەر سەرنجێكی خێراش بەسەردەمی پێشەوامان درودو سەلامی خوای لێ بێت بدەین، دەبینین چۆن هەموو ئەو هاوەڵە بەڕێزانەی پەروەردە دەكردو وە دەیكردن بە برای یەكتر، لەسەر ئەو بنەما پەروەردەی دەكردن. وە ئەگەر تەنها ووشەیەكی ببیستایە بۆنی دەمارگیری لێبهاتایە زۆر بە توندی توڕە دەبوو لەگەڵ ئەوەدا كە خۆی سەلامی خوای لێ بێت زۆر زۆر هێمن بووە.
قورئان پهیامی جاویدانی خودای مهزنە كه بۆ سهرلێشێواوان ڕووناكییه و له ژیانی موسڵماناندا بزوێنهری ژینو پهیامی كامهرانییه. موعجیزهیهكه كه سنوورهكانی كاتو شوێنی بڕیوهو خۆرێكه كه پڕشنگی زێڕینی ئهو جیهانێ رۆشن دهكاتهوه. قورئانی پیرۆز بنهمای یاساو ههڵسوكهوتی دهوڵهتی ئیسلامییه له نێوخۆو دهوروبهری نزیكو دووردا.. خودایی بوونی ئهم پهیامه وهها دیارو لهبهرچاوه كه ئهگهر ههركهسێك ساتێكی كهمو چهند ئایهتێكی كهمی بخوێنێتـهوه، وهها ههستو هۆشی رادهكێشێ كه دڵی له سینهدا ئارام دهگرێو ههست به ئارامییهكی له سنوور تێپهڕیوو دهكا.
خودای گەورە بە قورئان لەتاریکی و نەزانییەوە بەرەو ڕووناکی و زانینی بردووین. قورئان کانیاوی زاناییە، نووری بیناییە، جگە لەڕێگەی قورئان ڕیگەی دیکە بۆلای خودا نییە، بەرنامەو ئاسانکارو خۆشکاری ژیانمانە بەبێ شارەزا بوون لێی رزگاربونمان بۆ نییە، بنەڕەتی یەک خودا پەرستی و ڕەحمەتە بۆ هەموو خەڵکی، خودای گەورە دەفەرموێ:
{{الَر كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْڕجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّوڕ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ﴿١﴾}}. إبراهيم
واتە: ئەم قورئانە کتێبێکە دامبەزاندووە بۆت ( ئەی محمد
) تا خەڵکی لە تاریکیەکانی ( بێ باوەڕی و نەزانی و سەرلێشێواوی ) دەربهێنیت، بەرەو نوورو ڕیبازی ڕۆشنایی ئیمان، بەویستی پەروەردگاریان، تا دەگەنە ڕیبازی ڕاستی خودای باڵادەست و شایستەی سوپاسگوزاری.
وە یەكێك لە چاكەكانی خودای گەورە بەسەرمانەوە ئەوەیە كە هەروا وازی لێ نەهێناوین بەڵكو ئەم قورئانەی بۆ ڕەوانە كردووین تاببێتە مایەی ڕێنمونیمان، ئەو قورئانەی كە فیترەتی پاك خۆی دەگەڕێتەوە لای.
ناوەكانی قورئانی پیرۆز
قورئان خودای گەورە ناوی بردووە بە چەندەها ناو وە بەناوبانگترینیان ( قورئان )ـە وە كو دەفەرموێ: {{إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا ﴿٩﴾}}. ألإسراء. واتە: بەڕاستی ئەم قورئانە هیدایەت بەخشە بۆ چاكترین ڕێگەو ڕێبازو بەرنامە، مژدەیش دەدات بەو ئیماندارانەی کە کارو کردەوە چاکەکان دەکەن کە بێگومان پاداشتی زۆرو بێ سنوور چاوەڕێیانە. وە هەروەها: ( الكتاب ) وەكو دەفەرموێ: {{لَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ كِتَابًا فِيهِ ذِكْرُكُمْ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿١٠﴾}}. ألأنبياء. واتە : بێگومان ئێمە کتێبێکمان ڕەوانەکردووە بۆتان کە یاداوەرەیە و سەربەرزی ئێوە لە شوێنکەوتنیایەتی، ئایا ئەوە بیرو هۆشتان ناخەنەکارو ژیر نابن؟ هەروەها: ( الفرقان ) وەك دەفەرموێ: {{تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا ﴿١﴾}}. ألفرقان. واتە: بەرزو پیرۆزو پاك و بڵندە ئەو زاتەی كە قورئانی دابەزاندووە تا ببێتە جیاكەرەوەی ڕاست و ناڕاست، بۆ سەر بەندەی خۆی ( محمد
) تا ببێتە هوشیاركەرەوەو بێداركەرەوەی دانیشتوانی جیهان لە هەموو سەردەمێكدا. وە ( الذكر ) وەك دەفەرموێ: {{إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ﴿٩﴾}}. ألحجر. واتە: ئێمە قورئانمان دابەزاندووە وە هەر خۆشمان دەیپارێزین. وە ( التنزیل ) وەك دەفەرموێ: {{وَإِنَّهُ لَتَنزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿١٩٢﴾}}. ألشعراء. واتە: بەڕاستی ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەكانەوە ڕەوانەكراوە. ئەوە چەند ناوێك بوون لە ناوەكانی قورئانی پیرۆز.
ئەو حوكمانەی كە لە قورئاندا هەیە
ئەو حوكمانەی كە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە سێ جۆرن.
یەكەم: ئەو حوكمانەی كە پەیوەندی بە بیرو باوەڕ ( عقيدة )ـەوە هەیە بۆ نمونە بیرو باوەڕ بە خودا، فریشتەكان، كتێبە ئاسمانیەكان، پێغەمبەران ڕۆژی دوای..هتد
دووەم: ئەو حوكمانەی كە پەیوەندی بە ڕەوشت و ڕەفتارمانەوە هەیە.
سێیەم: ئەو حوكمانەی كە پەیوەندیان بە كردارەوە هەیە، وە ئەمەش دەكرێت بە دوو بەشەوە.
١ــ پەرستنەكان ( عیبادات ) ئەو كردەوانەی كە پەیوەندی هەیە بە مرۆڤەكان لەگەڵ خودای مەزن وەكو نوێژو ڕۆژو زەكات و حەج و ئەو جۆرە شتانە.
٢ــ پەیوەدنی مرۆڤەكان لەگەڵ یەكتریدا بۆ نمونە وەكو پەیوەندی ژن و ژن خوازی، جیابونەوە، كڕین و فرۆشتن، كوشتن، سنورەكان، سیاسەتی دینی و وە چەندەهای تر. كە لە قورئاندا هەموو قورئان خوێنێك چاوی پێیان دەكەوێت، جا ئەو كەسانەی كە دەڵێن ئیسلام تەنها پەیوەندی مرۆڤەكانە لەگەڵ خودادا ئەگەر بەو مانایە بڵێن كە هەمووی دەچێتە ئەو چوارچێوەوە ئەوە ڕاستەو وایە چونكە هەر كارێك دەكەین دەبێت وەكو پەرستش و عیبادەت سەیر بكرێت، وە ئەگەر مەبەستیان ئەوە بێ كە تەنها پەیوەندی مرۆڤەكانە لەگەڵ خوادا وەك دەڵێن بۆخۆت نوێژو ڕۆژو بگرەو تەواو، ئیسلام و سیاسەت نابێ!!، ئەوە شتێكە لەگەڵ ئاینی ئیسلام دا نەگونجاوە قورئانەكە شاهیدی حاڵی ئەو ڕاستیەیە ئەگەر بێت و سەیری قورئان بكەین ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەكەوێت ئەو هەموو ئایەتەی كە باسی حوكم و دادگەری و بەڕێوە بردن دەكات دەبێت سەرنجیان بۆ ئەو ئایەتانە چی بێ!! بەڵام زۆر ئاشكرایە تەنها بۆ چەواشەكاریه وەهەر لەبەر ئەوەیە کە جەخت کردنە سەر زانیاری دەربارەی قورئان بەلامانەوە گرنگە.
سةرچاوة
http://www.zanstitajweed.com/index_quran1.html
http://www.zanstitajweed.com/index_quran1.html

