سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (٦٧) سوڕه‌تى (الانفال) : { مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَكُونَ لَهُ أَسْرَى حَتَّى يُثْخِنَ فِي الأَرْضِ .. }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئایه‌ته‌که : (أحمد) و فه‌رمووده گێڕه‌ره‌وه‌کانى دیکه له (أنس) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌لێت : پێغه‌مبه‌رى خوا
(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ڕاوێژى کرد له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى دا سه‌باره‌ت به ئه‌سیره‌کانى جه‌نگى (بدر) فه‌رمووى : خواى باڵاده‌ست زاڵى کردین به‌سه‌ریاندا ، (عمر)ى کوڕى ( خطاب) هه‌ستاو وتى : پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت بده له گه‌ردنیان ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ڕاکه‌ى په‌سه‌ند نه‌کرد ، ئینجا (أبوبكر) هه‌ستاو وتى : من واده‌بینم چاویان لێ بپۆشیت و فیدیه‌یان لێ وه‌ربگرى باشه ، پێغه‌مبه‌رى خواش (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) لێیان خۆش بوو و داواى فیدیه‌ى لێکردن ، په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى : { لَّوْلاَ كِتَابٌ مِّنَ اللّهِ سَبَقَ ..}ه‌ى دابه‌زاند.(أحمد) و (ترمذي) و (حاكم) له (إبن مسعود)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ،ده‌ڵێت : کاتێک ڕۆژى (بدر) هات و ئه‌سیره‌کانیان هێنا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووى : چى ده‌ڵێن سه‌باره‌ت به ئه‌سیره‌کان ؟ ئینجا هه‌ریه‌ک ڕاى خۆیان ده‌ربڕى و ، دواتر قورئان نازڵ بوو سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌و گوته‌ى (عمر) ى هێنا : { مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَكُونَ لَهُ أَسْرَى.. } تا دوایى ئایه‌ته‌که.(ترمذي) له (أبي هريرة) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووى : پێش ئێوه ده‌ستکه‌وته‌کانى جه‌نگ بۆ که‌س حه‌ڵاڵ نه‌بوو، له ئاسمانه‌وه ئاگر داده‌به‌زى و ده‌یسووتاند ، کاتێک جه‌نگى (بدر) قه‌وما که‌وتن به‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کاندا پێش ئه‌وه‌ى حه‌ڵاڵ بکرێت ، خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى : { لَّوْلاَ كِتَابٌ مِّنَ اللّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ . } دابه‌زاند.

