سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عوباده‌ی كوڕی صامت) سه‌رده‌سته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی موسڵمانان : ( به‌شى یه‌که‌م )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ یه‌كێكه له‌و ئه‌نصارییانه‌ی، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) له‌باره‌یانه‌وه فه‌رموویه‌تی:{ئه‌نصاریه‌كان به‌هه‌ر شوێن و رێگه‌یه‌كدا بڕۆن، منیش
به هه‌مان شوێن و رێی ئه‌نصاریه‌كاندا ده‌ڕۆم و، گه‌ر هیجره‌تیش نه‌بووایه ئه‌وا من یه‌كێك بووم له ئه‌نصاریه‌كان}..(عوباده‌ی كوڕی صامیت) جگه له‌وه‌ی كه ئه‌نصارییه، یه‌كێكیشه له‌و سه‌ركردانه‌یان كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)كردیه سه‌رده‌سته‌ی كه‌س و كار و هۆزه‌كانیان..كاتێك شاندی یه‌كه‌می ئه‌نصار هات بۆ مه‌ككه تا په‌یمان بدات به پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم ) له‌سه‌ر مسوڵمان بوون، ئه‌و په‌یماندانه‌ی كه به (عه‌قه‌به‌ی یه‌كه‌م) ناسراوه، (عوباده) یه‌كێك بوو له‌و دوازده بڕواداره‌ی كه زوو به‌ده‌م ئیسلامه‌وه هاتن و، ده‌ستی راستیان بۆ لای پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم ) درێژكرد و په‌یمانیان پێدا و، ده‌ستیان توند گوشی و بوونه پشتیوانی موسڵمانان.كاتێك بۆ ساڵی داهاتوو وه‌رزی حه‌ج هات (په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی دووه‌م)ی به‌خۆوه دی، كه شاندی دووه‌می ئه‌نصار په‌یمانیان دا، كه له حه‌فتا بڕواداری پیاو و ژن پێكهاتبوو، له‌مه‌شدا (عوباده) یه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده‌كانی شانده‌كه و سه‌رده‌سته‌ی ئه‌نصاریه‌كان.له‌وه‌به‌دواوه دیمه‌نه‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌هاتن و.. هه‌ڵوێستی قوربانیدان و كۆشش و، خۆبه‌ختكردن به‌دوای یه‌كدا ده‌هات، (عوباده) له‌هه‌موو ئه‌وانه‌دا بۆ ته‌نها جارێك دوانه‌كه‌وت و، رژدی نه‌كرد له قوربانیداندا...له‌و كاته‌وه‌ی كه خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلى الله علیه وسلم ) هه‌ڵبژارد، به چاكترین شێوه هه‌ڵده‌ستا به شوێنكه‌وتنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، هه‌موو وه‌لائی بۆ خوا بوو.. تێكڕای په‌رستشی بۆ خوابوو.. گشت په‌یوه‌ندییه‌كانی به خزم و هاوپه‌یمانه‌كانی و دوژمنانیه‌وه، به‌پێی ئیمانه‌كه‌ی و، ئه‌و ئاكاره‌ی كه ئیمانه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پاند ئه‌نجامی ده‌دا..بنه‌ماڵه‌ی (عوباده) وابه‌سته‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كی دێرین بوون له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كانی (به‌نو قه‌ینقاع) له مه‌دینه..له‌و كاته‌وه‌ش كه پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم )و هاوه‌ڵانی كۆچیان كرد بۆ مه‌دینه و، جوله‌كه‌كانیش وایان خسته روو حه‌قیان به‌سه‌ریه‌وه نیه، هه‌تا ئه‌و رۆژانه‌ی پاش جه‌نگی (به‌در) و به‌ر له شه‌ڕی (ئوحود) هات و جوله‌كه‌كانی مه‌دینه ده‌ستیان دایه خراپه‌كاری و.. یه‌كێك له هۆزه‌كانیان-به‌نوقه‌ینقاع- په‌نایان برده به‌رهۆكاری ئاشووب و ئاژاوه‌نانه‌وه بۆ موسڵمانه‌كان.. هه‌ر كه (عوباده) ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یانی به‌دی كرد، به‌ڵێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و كۆتایی به هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان هێنا و، وتی:

