ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

باشترین ڕێگای هەڵگرتنی دانەوێڵە...له‌ قورئاندا

باشترین ڕێگای هەڵگرتنی دانەوێڵە...له‌ قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن //نووسينگه‌ى ته‌فسير///خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا و لە چیرۆكی یوسف پێغەمبەردا (سەلامی خوای لێبێت) دەفەرموێت:{وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَى سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ

وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِنْ كُنْتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ (43) قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ الْأَحْلَامِ بِعَالِمِينَ (44) وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا أُنَبِّئُكُمْ بِتَأْوِيلِهِ فَأَرْسِلُونِ (45) يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ (46) قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدْتُمْ فَذَرُوهُ فِي سُنْبُلِهِ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تَأْكُلُونَ (47) ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تُحْصِنُونَ (48) ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ (49)} [يوسف]

واتە: (شەوێك پاشا خەوێكی سەیری بینی و بوو بە مەراقی و لە كۆبوونەوەیەكدا) وتی: بەڕاستی من لە خەومدا بینیم حەوت مانگای قەڵەو لەلایەن حەوت مانگای لەڕو لاوازەوە خوران، حەوت گوڵەگەنمی سەوز و جوان و حەوتی وشكیشم بینی، ئەی زانا و شارەزایان ئەم خەوەم بۆ لێكبدەنەوە ئەگەر خەون لێكدەدەنەوە. ئەوانیش وتیان: ئەم خەوە بێ‌ سەر و بنە و هیچ نییە، ئێمە لە لێكدانەوەی خەوی بێسەر و بن شارەزا نین. ئینجا ئەوەیان كە ڕزگاری بووبوو، دوای ئەو هەموو ماوەیە بیری كەوتەوە و وتی: داواكارم بمنێرن (بۆ لای یوسف) من هەواڵی (لێكدانەوەی ئەو خەوەتان) پێڕادەگەیەنم. (ساقی چوو بۆ زیندانەكە بۆ دیدرای یوسف و وتی) یوسف! ئەی هاوەڵی ڕاستگۆم، ئەم خەونەمان بۆ لێكبدەرەوە (لە خەوێكی پادشادا) حەوت مانگای قەڵەو لەلایەن حەوت مانگای لەڕ و لاوازەوە خوران، هەروەها لەبارەی حەوت گوڵەگەنمی سەوز و جوان و حەوتی تری وشك بۆمان لێكبدەرەوە، بۆئەوەی بگەڕێمەوە بۆلای خەڵكی تا وەڵام بزانن. (یوسف) وتی: حەوت ساڵی بەردەوام كشتوكاڵ دەكەن و دانەوێڵە دەچێنن، ئەوەی كە دروێنەتان كرد و لێتان زیادبوو بە گوڵەكەیەوە بیهێڵنەوە، مەگەر ئەو كەمەی كە دەیخۆن. پاشان لەدوای ئەوە حەوت ساڵ گرانی و سەختی پێشدێت، ئەوەی كە زەخیرەتان كردووە بۆ ئەو ساڵانە هەمووی دەخۆن، مەگەر كەمێكی نەبێت كە هەڵیدەگرن (بۆ تۆو). لەوەودوا ساڵێكی باراناوی و پڕ بەرەكەت دێت كە خەڵكی بەروبومی زۆریان پێدەبەخشرێت، میوە دەگوشن و شەربەتی لێ‌ دروست دەكەن.
لەم ئایەتانەدا بانگەوازێكی قورئانی ڕاشكاوانە هەیە بۆ مرۆڤ تاكو بەوردی و بەردەوامی و چاودێری تەواوەوە كشتوكاڵ بكات، هەروەها زیاد لە پێویستیش دەستەبەر بكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخە لەناكاوەكان. ئایەتە پیرۆزەكە هانی مرۆڤ دەدات بۆ گرتنەبەری هەموو هۆكارەكانی زانست بۆ ئەمباركردنی بەروبووم و بەرهەمی زیاد لە پێویستی، بەجۆرێك كە بەدرێژایی ماوەی هەڵگرتن و پاراستنی لە حاڵەتی دروستی و شیاویدا بمێنێتەوە.
ڕووی ئیعجازی ئایەتەكە لەوەدایە كە دانەوێڵە بە گوڵەكەیەوە ئەمبار بكرێت، چونكە گەر بە گوڵەكەیەوە هەڵگیرا ئەودەمە لە مێرووە زیانبەخشەكان و كەڕووەكان و میكرۆبەكانی تر و خەساربوون پارێزراو دەبێت.
زانستی نوێ‌ سەلماندوویەتی باشترین ڕێگای پاراستنی دانەوێڵە ئەوەیە بە گوڵەكەیەوە هەڵبگیرێت، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی شێی سروشتی بەروبوومەكە و ڕێگرتن لە كاریگەری ڕاستەوخۆی كەش لەسەر دانەوێڵەكە. بەڕاستی ئەوەش یەكێكە لە ئیعجازەكانی قورئانی پیرۆز كە لەژمارە نایەن
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز