سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خوا به‌رگری له مافى جووله‌که‌یه‌ک ده‌کات به‌رامبه‌ر موسڵمانیک:
ئه‌ندازیار عوسمان.....له‌غه‌زایه‌ک دا موسوڵمانێک شه‌یتان ته‌فره‌ى ده‌دات و زرێ پۆشێکى موسوڵمانێکى دى ده‌دزێت و پاشان که ده‌زانێت خه‌ریکه دزى یه‌که‌ى ئاشکرا ده‌بێت ، زرێ پۆشه‌که فرێ ده‌داته ماڵى جووله‌که‌یه‌که‌وه ، ئنجا چه‌ند خزمێکى له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا شایه‌تى پاکى بۆ ده‌ده‌ن و تاوانه‌که ده‌خه‌نه ملى ئه‌و جووله‌که‌یه‌ى که‌زرێ پۆشه‌که له‌ماڵیان دۆزراوه‌ته‌وه .
خواى په‌روه‌ردگار به‌رگرى له‌مافى جوله‌که‌که کرد، ئه‌مه‌ش دوا پله‌ى داد په‌روه‌ریه که ئیسلام له‌م سه‌رزه‌ویه‌دا چه‌سپاندى ، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ انا انزلنا اليك الكتاب بالحق لتحكم بين الناس بما اراك الله ولا تكن للخائنين خصيماً ، واستغفر الله ان الله كان غفوراً رحيماً ] نسا‌و : ١٠٦ واته : ئێمه په‌ڕاوێکمان بۆ ناردوویت که حه‌ق و راستى یه تاوه‌کو حوکمى پێ بکه‌یت له‌نێوان خه‌ڵکیدا به‌وشێوه‌یه‌ى که خوا رێنماییى کردویت و پیشانى داویت ، به‌رگرى مه‌که له‌ناپاکه‌کان واته دزه‌کان وه‌داواى لێ بووردن بکه له‌خوا که خواش هه‌میشه لێبورده و میهره‌بان بووه [ ولاتجادل عن الذين يختانون انفسهم ان الله لايحب من كان خواناً اثيما ] به‌رگرى مه‌که له‌وانه‌ى که ناپاکى ده‌که‌ن و خیانه‌ت له‌نه‌فسى خۆیان ده‌که‌ن ، به‌راستى خوا ئه‌وانه‌ى خۆش ناوێت که خیانه‌تکار و گوناهکار و تاوانبارن.
[ يستخفون من الناس ] ئه‌و تاوانبارانه‌ى دزیه‌که ده‌شارنه‌وه ده‌یانه‌وێ چاووڕاو له‌خه‌ڵکى بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئابڕویان نه‌چێت [ولا يستخفون من الله ] به‌ڵام خۆ ناتوانن هیچ بشارنه‌وه له‌خوا [ وهو معهم اذ يبيتون ما‌لا يرضى من القول و كان الله بما يعملون محيطاً ] ناتوانن هیچ بشارنه‌وه چونکه خوا له‌گه‌ڵیاندایه و ئاگاى لێیانه که به‌نهێنى ته‌گبیرى خراپ ده‌که‌ن وه خوا چوار ده‌ورى کاره‌کانیانى داوه هیچى لێ ون نابێ .
[ ها انتم هؤلاء جادلتم عنهم في الحياة الدنيا فمن يجادل الله عنهم يوم القيامة ام من يكون عليهم وكيلاً ] واته : باشه ئێوه به‌رگریتان لێکردن له‌دنیادا ئه‌ى کێ ده‌توانێ له‌قیامه‌تدا له‌لاى خوا به‌رگریان لێ بکات یاخود کێده‌توانێ ببێت به‌وه‌کیلیان پاڵپشتیان لێبکات .؟
ئنجا قورئان ده‌یه‌وێت ده‌رگاى ته‌وبه‌یان بۆ بکاته‌وه سا به‌ڵکو په‌شیمان ببنه‌وه [ ومن يعمل سوءً أو يظلم نفسه ثم يستغفر الله يجد الله غفوراً رحيماً ] واته : هه‌رکه‌س خراپه‌یه‌ک بکات به‌رامبه‌ر که‌سێک یان زوڵمێک له‌نه‌فسى خۆى بکات پاشان ته‌وبه‌بکات خوا لێ ى خۆش ده‌بێت .
ئنجا قورئان بیروباوه‌ڕێکى ئیسلامى گرنگ ده‌چه‌سپێنێت و ده‌فه‌رموێت : [ ومن يكسب اثماً فانما يكسبه على نفسه وكان الله عليماً حكيماً ] واته : که‌سێک گوناهێک بۆ خۆى په‌یدا بکات ئه‌وه خۆى به‌رپرسیاره و زیانه‌که‌ى بۆ خۆیه‌تى و که‌س گوناهى که‌سى تر ناخرێته گه‌ردنى .وه خواى په‌روه‌ردگار زانا و کاردروسته .
ئنجا باسى سزاى که‌سێک ده‌کات که بوختان بکات و کرده‌وه‌ى خراپى خۆى بسه‌پێنێت به‌سه‌ر یه‌کێکى دیکه‌دا [ ومن يكسب خطيئة أو اثماً ثم يرم به بريئاً فقد احتمل بهتاناً واثماً مبيناً ] واته هه‌رکه‌سێ هه‌ڵه و تاوانێک بکات و ئینجا بیخاته ملى بێتاوانێکه‌وه ئه‌وه به‌راستى خۆى تووشى بوختان و گوناهى ئاشکرا کردووه و بارى شانى خۆى پێ قورس کردووه . ئنجا به‌پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت : [ ولولا فضل الله عليك ورحمته لهمت طائفة منهم أن يُضلوك وما يُضلون الا انفسهم ،وما يضرونك من شىء و انزل الله عليك الكتاب و الحكمة و علمك مالم تكن تعلم وكان فضل الله عليك عظيماً ]
واته : ئه‌گه‌ر به‌هره و میهره‌بانى خوا نه ئه‌بوو به‌سه‌رته‌وه ، بێگومان ده‌سته‌یه‌ک خه‌ریک بوون سه‌رت لێ تێک بده‌ن و ، قه‌ناعه‌تت پێ بکه‌ن که جووله‌که‌که تاوانباره ، به‌ڵام ئه‌وانه سه‌ریان له‌خۆیان شێواند و خۆیان گومڕاکرد ، ئه‌وانه به‌فه‌زڵى خوا ناتوانن زیان به‌تۆ بگه‌یه‌نن و سه‌رت لێتێک بده‌ن … وه خوا قورئان و حیکمه‌تى ناردووه بۆت ، وه فێرى کردیت و ئاشناى کردیت به‌وه‌ى که‌له‌وه و پێش نه‌ت ده‌زانى ، وه‌به‌راستى فه‌زڵى خوا به‌سه‌رته‌وه مه‌زن و گه‌وره‌یه ..
[ لا خير في كثير من نجواهم الا من أمر بصدقة أو معروف أو اصلاح بين الناس ، ومن يفعل ذلك ابتغاء مرضات الله ، فسوف نؤتيه اجراً عظيماً ] واته : هیچ خێر و چاکه‌یه‌ک نیه له‌زۆربه‌ى چپه چپیان و سه‌رکردن به‌یه‌کیاندا ، مه‌گه‌ر که‌سێ چپه بکات بۆ خێرێک یان چاکه‌یه‌ک یان رێکخستنه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان خه‌ڵکىدا ، جا هه‌ر که‌سێ ئه‌وانه بکات له‌به‌ر خوا، خواوه‌ند پاداشتى گه‌وره‌ى ده‌داته‌وه …
قورئان په‌روه‌رده‌ى موسوڵمانانى ده‌کرد ، که چپه چپ نه‌که‌ن و ، وه‌هانى ده‌دان ئه‌گه‌ر شتێکیان هه‌یه بیبه‌نه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵیا به‌ته‌نها و به‌نهێنى و باسى بکه‌ن ئه‌گه‌ر کاره‌که تایبه‌ت بێ وه به‌ئاشکرا لێى بدوێن ئه‌گه‌ر کاره‌که کارێکى گشتى بێ … له فه‌رموده‌شدا هاتووه که نابێ له سێ که‌س دووانیان سه‌ر بکه‌ن به‌یه‌کدا و بکه‌ونه چپه‌کردن ، چونکه دڵى سێ هه‌م ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت …
دزه‌که ناوى (طعمه) یان (بشير) بووه ، پاش ئاشکرابوونى دزیه‌که‌ى ، پاشگه‌ز بۆته‌وه له‌ئیسلام بۆیه قورئان ده‌فه‌رموێ:[ ومن يشاقق الرسول من بعد ماتبين له الهدى و يتبع غير سبيل المؤمنين ، نُوله ماتولى و نُصليه جهنم و ساءت مصيراً ] واته : هه‌رکه‌س دوژمنایه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا بکا پاش ئه‌وه‌ى راستى بۆ ده‌رکه‌وت ، وه دواى رێبازێ بکه‌وێ غه‌یرى رێبازى برواداران ، ئه‌وه ڕووى ده‌که‌ینه ئه‌وه‌ى که به‌خواهیشتى خۆى رووى تێ کردووه ، وه ده‌یخه‌ینه دۆزه‌خه‌وه که خراپترین چاره‌نووس و سه‌ره‌نجامه …
[ ان الله لا يغفر ان يُشرك به و يغفر ما دون ذلك لمن يشا‌ء ، ومن يشرك بالله فقد ضل ضلالاً بعيداً ] واته : خوا خۆش نابێ له‌که‌سێ که‌هاوه‌ڵ بۆ خوا بریار بدات ، وه‌له‌وه که‌متر خۆش ده‌بێت بۆ هه‌ر که‌س که خۆى مه‌یلى له‌سه‌ربێ ، وه هه‌رکه‌س هاوبه‌ش و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاربدات ئه‌وه گومڕابووه به گومڕایىیه‌کى زۆر دوور ، که دووره له‌هه‌ق و راستى و ، دووره له‌فام و ژیرى …

