سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی چۆنیەتی خۆشتن لەدوای پاك بوونەوە لە بێ نوێژی...فيقه
لهسونهنى فهرمودهكانى ابوداودى ئهسسهجهستانى ///عَنْ أُمَيَّةَ بِنْتِ أَبِى الصَّلْتِ, عَنْ امْرَأَةٍ مِنْ بَنِى غِفَارٍ قَدْ سَمَّاهَا لِى, قَالَتْ: أَرْدَفَنِى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى حَقِيبَةِ رَحْلِهِ, قَالَتْ: فَوَاللَّهِ لَنَزَلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى الصُّبْحِ, فَأَنَاخَ,
وَنَزَلْتُ عَنْ حَقِيبَةِ رَحْلِهِ, فَإِذَا بِهَا دَمٌ مِنِّى, فَكَانَتْ أَوَّلَ حَيْضَةٍ حِضْتُهَا, قَالَتْ: فَتَقَبَّضْتُ إِلَى النَّاقَةِ, وَاسْتَحْيَيْتُ, فَلَمَّا رَأَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَا بِى وَرَأَى الدَّمَ, قَالَ: (مَا لَكِ لَعَلَّكِ نُفِسْتِ؟). قُلْتُ نَعَمْ, قَالَ: (فَأَصْلِحِى مِنْ نَفْسِكِ, ثُمَّ خُذِى إِنَاءً مِنْ مَاءٍ, فَاطْرَحِى فِيهِ مِلْحًا, ثُمَّ اغْسِلِى مَا أَصَابَ الْحَقِيبَةَ مِنَ الدَّمِ, ثُمَّ عُودِى لِمَرْكَبِكِ). قَالَتْ: فَلَمَّا فَتَحَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَيْبَرَ, رَضَخَ لَنَا مِنَ الْفَىْءِ, قَالَتْ: وَكَانَتْ لاَ تَطَّهَّرُ مِنْ حَيْضَةٍ إِلاَّ جَعَلَتْ فِى طَهُوڕهَا مِلْحًا, وَأَوْصَتْ بِهِ أَنْ يُجْعَلَ فِى غُسْلِهَا حِينَ مَاتَتْ.(ضعيف)/ واتە: لە ئومەییەی كچی (أَبِی الصَّلْت)ەوە, لە ئافرەتێكی (بَنِی غِفَار) ەوە دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە پاشكۆی خۆیەوە سواری كردم لەسەر (حَقِیبَە)یە – (حَقِیبَە) لە بەشی دواوەی كۆپانی وڵاخەوەیە كەل و پەلی تێدا دادەنرێت - وتی: سوێند بە خوا كاتێ كە رۆژ بوویەوە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دابەزی و وشترەكەی یەخ دا, منیش لەسەر (حَقِیبَە)ەكە دابەزیم بینیم جێگەی دانیشتنەكەم خوێناوی بووە بە خوێنی من, ئەوەش یەكەم جارم بوو كە بكەومە بێ نوێژیەوە , وتی: لە شەرماندا خۆم هەڵكوتایە سەر پشتی وشترەكە, كاتێ كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەو حاڵەتەی من و خوێنەكەی بینی فەرمووی: (بۆچی شەرم دەكەیت لەوانەیە كەوتبیتە حاڵەتی بێ نوێژیەوە؟). وتم: بەڵێ, فەرمووی: (بۆ رێگری كردن لە خوێنەكە بە پارچە قوماشێك خۆت قایم بكە, پاشان دەفرێ ئاو هەڵبگرەو خوێی تێ بكە - بۆ ئەوەی جوان پاكی بكاتەوە - ئینجا ئەو شوێنەی (حَقِیبَە)ەكە خوێنی پێوەیە بیشۆ, جا بگەڕێرەوە بۆ سەر جێگای سواربوونەكەت). وتی: كاتێ كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم قەڵای خەیبەری رزگار كرد كەمێك سامانی لە تاڵانیەكە پێ بەخشیم, ئومەییە وتی: ئیتر دەستوری وەها بوو كاتێ كە لە بێ نوێژی پاك دەبوویەوە خوێی دەكردە ئەو ئاوەوە كە خۆی پێ دەشت, وەسیەتیشی كرد كە وەفاتی كرد ئەو ئاوەی كە پێی دەشۆن خوێی تێ بكەن. //عَنْ عَائِشَةَ رَضِىَ اللهُ عَنْها, قَالتْ: دَخَلَتْ أَسْمَاءُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ كَيْفَ تَغْتَسِلُ إِحْدَانَا إِذَا طَهُرَتْ مِنَ الْمَحِيضِ؟ قَالَ: (تَأْخُذُ سِدْرَهَا وَمَاءَهَا, فَتَوَضَّأُ, ثُمَّ تَغْسِلُ رَأْسَهَا وَتَدْلُكُهُ حَتَّى يَبْلُغَ الْمَاءُ أُصُولَ شَعْڕهَا, ثُمَّ تُفِيضُ عَلَى جَسَدِهَا, ثُمَّ تَأْخُذُ فِرْصَتَهَا فَتَطَّهَّرُ بِهَا). قَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ كَيْفَ أَتَطَهَّرُ بِهَا؟ قَالَتْ عَائِشَةُ: فَعَرَفْتُ الَّذِى يَكْنِى عَنْهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, فَقُلْتُ لَهَا: تَتَّبِعِينَ [بِهَا] آثَارَ الدَّمِ./(حسن صحيح) واتە: لە عائیشەوە رەزای خوای لێ بێ دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: (أَسْمَاو) هاتە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم وتی: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم! ئەگەر یەكێ لە ئێمە پاك بوویەوە لە بێ نوێژی چۆن خۆی بشوات؟ فەرمووی: (لە پێشدا مۆرد و ئاوەكەی ئامادە بكاو, خۆی پێ پاك بكاتەوەو تارەتێكی جوان بگرێت, ئینجا دەستنوێژ بگرێت, پاشان ئاو بكا بەسەریداو دەستی تێبخات هەتا ئاو دەوگاتە بنی مووەكانی و تەڕ دەبێت, پاشان ئاو بكات بە جەستەیدا, ئینجا پارچە لۆكەیەكی میسكاوی بێنێ خۆی پێ پاك بكاتەوە و تارەتی پێ بگرێت). (أَسْمَاو) وتی: ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم چۆن چۆنی خۆمی پێ پاك بكەمەوەو تارەتی پێ بگرم؟ عائیشەوە رەزای خوای لێ بێ وتی: زانیم كە پێغەمبەر ی خوا صلی الله علیە وسلم بە كینایەوە پێی دەڵێ و ئەویش تێ ناگات بۆیە پێم وت: بیهێنە بە شوێنی خوێنەكەدا. بۆ ئەوەی شوێنەكەی پاك كاتەوەو بۆنەكەی ببڕێت. //عَنْ عَائِشَةَ رَضِىَ اللهُ عَنْها: أَنَّهَا ذَكَرَتْ نِسَاءَ الأَنْصَاڕ فَأَثْنَتْ عَلَيْهِنَّ, وَقَالَت لَهُنَّ مَعْرُوفًا, [وَ]قَالَت: دَخَلَتِ امْرَأَةٌ مِنْهُنَّ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, فَذَكَرَ مَعْنَاهُ, إِلاَّ أَنَّهُ قَالَ: (فِرْصَةً مُمَسَّكَةً). قَالَ مُسَدَّدٌ: كَانَ أَبُو عَوَانَةَ يَقُولُ فِرْصَةً وَكَانَ أَبُو الأَحْوَصِ يَقُولُ قَرْصَةً./(حسن صحيح) / واتە: لە عائیشەوە رەزای خوای لێ بێ دەگێڕنەوە, كە بە چاكی باسی ئافرەتانی (أَنْصَاڕ)ی كردووە و ستایشی كردوون بە وتە بەناوبانگەكەی - ئافرەتانی یاریدەدەران(أَنْصَار) چاكترینی ئافرەتانن! چونكە شەرم و شكۆ رێگەی ئەوەی لێ نەدەگرتن كە بۆ خۆیان پرسیار بكەن و شارەزای دین بن – هەروەها وتی: ئافرەتێكیان چوو بۆ لای پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم, بە هەمان مانای فەرمودەكەی پێشوو فەرمودەكەی گێڕایەوە, ئیللا ئەوە نەبێت كە فەرموویەتی: (بە لۆكە یان پارچە قوماشێكی پاك (فرج)ی خۆی قایم بكات بۆ ئەوەی خوێنی لێ نەیەت). موسەددەد وتی: ئەبو عەوانە وتویەتی (فِرْصَەً) بەڵام (أَبُو اڵاَحْۆصِ) وتویەتی: (قَرْصَەً). //عَنْ عَائِشَةَ رَضِىَ اللهُ عَنْها: أَنَّ أَسْمَاءَ سَأَلَتِ النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِمَعْنَاهُ, قَالَ: (فِرْصَةً مُمَسَّكَةً). قَالَتْ: كَيْفَ أَتَطَهَّرُ بِهَا؟ قَالَ: (سُبْحَانَ اللَّهِ! تَطَهَّڕى بِهَا, وَاسْتَتِڕى بِثَوْبٍ). وَزَادَ وَسَأَلَتْهُ عَنْ الْغُسْلِ مِنَ الْجَنَابَةِ؟ فَقَالَ: (تَأْخُذِينَ مَاءَكِ, فَتَطَهَّڕينَ أَحْسَنَ الطُّهُوڕ وَأَبْلَغَهُ, ثُمَّ تَصُبِّينَ عَلَى رَأْسِكِ الْمَاءَ, ثُمَّ تَدْلُكِينَهُ حَتَّى يَبْلُغَ شُئُونَ رَأْسِكِ, ثُمَّ تُفِيضِينَ عَلَيْكِ الْمَاءَ). [قَالَ]:وَقَالَت عَائِشَةُ: نِعْمَ النِّسَاءُ نِسَاءُ الأَنْصَاڕ, لَمْ يَكُنْ يَمْنَعُهُنَّ الْحَيَاءُ أَنْ يَسْأَلْنَ عَنْ الدِّينِ, وَيَتَفَقَّهْنَ فِيهِ. (حسن) /واتە: لە عائیشەوە رەزای خوای لێ بێ دەگێڕنەوە, كە (أَسْمَاو) بەهەمان مانا لە پێغەمبەری صلی الله علیە وسلم پرسی, شوعبە راوی فەرموودەكە وتی: (بە پارچە لۆكەیەكی میسكاوی خۆت پاك بكەرەوە). (أَسْمَاو) وتی: چۆن چۆنی خۆمی پێ پاك بكەمەوە؟ پێغەمبەری صلی الله علیە وسلم فەرمووی: (سەیرە خۆتی پێ پاك بكەرەوەو پارچە قوماشێكی نیشان دا لە ئاست روومەتیدا) - مەبەستی ئەوە بوو بە پارچە قوماشێكی ئاوەها خۆی پاك بكاتەوە-. شوعبە ئەمەشی بۆ زیاد كرد: وتی: سەبارەت بە خۆشتن لە لەشگرانیش لێی پرسی؟ فەرمووی: (لە پێشدا ئاوەكە ئامادە بكە و خۆتی پێ پاك بكەرەوەو تارەتێكی جوان بگرە, ئینجا دەستنوێژێكی جوان بگرە, پاشان ئاو بكە بەسەرتداو دەستی تێبخە هەتا ئاو دەوگاتە بنی مووەكان و تەڕ دەبێت, جا ئاو بكە بە سەرتدا). شوعبە وتی: عائیشە وتی: ئافرەتانی یاریدەدەران(أَنْصَار) چاكترینی ئافرەتانن چونكە شەرم و شكۆ رێگەی ئەوەی لێ نەدەگرتن كە بۆ خۆیان پرسیار بكەن و شارەزای دین بن.

