سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
فیـرعەون پڕوپاگاندەی بەرگریی لە ئاسایشو ئاییـن دەكات..چيرۆكهقورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگهى تهفسير///داخۆ ئەو هۆیانە چی بن كە فیرعەون دەیانخاتە بەرچاوی گەلەكەیو پاساوی كوشتنی موسایان پێدەهێننەوە؟! وەك لە وتـەكانیدا هاتووە ئەم هۆیە خوڵقێنراوانە بوون:من بۆیە (موسا) دەكوژم
چونكە لەوە دەترسم كە دینو ئایینی ئێوە بگۆڕێت، یاخود خراپەو بەدكاری لە وڵاتەكەمانو سەر زەویدا بێنێتە ئاراوە).
كەوابوو فیرعەون دوو هۆی خوڵقاندبوو، یەكەمیان: پاراستنی ئایین، چونكە بە وتەی فیرعەون (موسا) دوژمنی ئاینیان بووەو فیرعەونیش بەرگریكارو بەپەرۆشی ئەو ئاینە بووە.
دووەمیان: پاراستنی ئاسایش، چونكە هەر بە وتەی فیرعەون (موسا) دژی ئاسایش بووەو فیرعەونیش پارێزەری ئاسایش بووە.
فیرعەونی كافرو بێباوەڕ كە بە گەلەكەی گوتبوو: (من خودای بەرزو باڵاتانم. پێشی گوتبوون: (جگە لە خۆم هیچ خودایەكی تر بۆ ئێوە شك نابەم
بەم ڕەنگەش بۆتە كەسێكی ڕژدو دەمارگیر لەسەر ئایینو، پاسەوانیی بووە لە دژی هەر گۆڕانكاریو ئاڵوگۆڕ پێكردنێك كە لەسەر دەستی موسا هەڕەشەی لێوە بەدی دەكرا.
فیرعەونێك كە بە (ستەمو بێباوەڕی) فەسادی بڵاودەكردەوەو، بە (لووتبەرزیو خۆ بەزل زانی) دنیای تێك دەدا، بووەتە بانگخوازی چاكسازییو خێرو ئاسایشو خۆشگوزەرانی..
ئەم پاكانەكاریو لێكدانەوە فیرعەونییەش هەموو ستەمكارێكی دی لە بەربەرەكانیكردنی هەقو شوێنكەوتوانیدا پەنای بۆ دەبات.. ستەمكاری دەسەڵاتدار خۆی وا پیشانی خەڵكی دەدات گوایە پیاوێكی بە ئیمانو دیندارەو، پاسەوانی ئیمانو باوەڕدارێتییەو، سوورە لەسەر نەریتە جوانەكانو، ڕژدە لەسەر ڕەوشتو ئاكارەكانو، خوازیاری ئاوەدانكردنەوەو پێشكەوتنو ئاسایشو گەشەسەندنە، كەچی لە هەمان كاتدا بانگەوازكارانی ڕێی خوداش واپیشان دەدات گوایە چەند گێرەشێوێنێكی تێكدەرو، گومڕاو گومڕاكارو، دوژمنانی خوداو نەتەوەو نیشتماننو، هاوپەیمانی شەیتانو سەركردەی فیتنەو، بانگەشەچییانی گومڕایین.. لەبەرئەمە پێش ئەوەی نیازە شەیتانییەكانیان بەدی بێنن پێویستە قەڵاچۆ بكرێن..
(سید قطب) –خودا پلەی بەرزكات لە نێو شەهیدان- دەربارەی ئەو پاساوەی فیرعەون بۆ كوشتنی (موسا)و، دەربارەی هەمان پاساوی ستەمكارانی تریش كە لە دژی بانگەوازكاران دەیهێننەوە، گوتوویە:- ((ئایا لەو پاساوە سەیرو سەمەرەتر هەیە كە فیرعەونی گومڕای بتپەرست دەربارەی (موسا)ی پێغەمبەری خودا بڵێت..))؟! ئایا ئەمە هەمان وتەی گشت دەسەڵاتدارێكی خراپكار نییە كە لەمەڕ گشت بانگەوازكارێكی چاكەخواز دەریدەبڕن؟ ئایا هەمان وتەی ناهەقی ناشیرین نییە كە بەرەو ڕووی هەقی جوانو قەشەنگ دەگوترێت؟ ئایا هەمان وتەی پیسی چەواشەكاری نییە كە بۆ ورووژاندنی هزرو ئەندێشەكان بەرامبەر ئیمانی هێمنو ئاسوودە دەگوترێت؟ ئەمە هەمووی یەك لۆژیكەو بەدرێژایی سەردەمەكانو لە گشت جۆرە شوێنێكدا هەر كاتێك هەقو ناهەقو، ئیمانو كفرو، چاكسازیو لە ستەمدا ڕۆچوون، ڕووبەڕووی یەكدی بووبنەوە، دووبارەو چەندبارە بۆتەوە.. چیرۆكو ڕووداوەكانیش دێرینو چەند بارە بووەوەن كە ناوبەناو دەخرێنەوە بەرچاو)

