سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
شوێنی ئەستێرەكان...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///پەروەردگار دەفەرموێت: {فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ (75) وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ (76)} [الواقعة] واتە: سوێندم بە شوێنی ئەستێرەكان، بێگومان ئەو سوێندە گەر بزانن سوێندێكی زۆر گەورەیە.
گەردوونناسیی سەلماندوویەتی: "قورئانی پیرۆز یەكەمین پەرتوكی جیهانە ئاماژەی بە بایەخی ئەستێرەكان دابێت وەك نیشانەگەلی ڕێنوێنی ڕێبوار لە وشكایی و دەریادا. زیاتر لەوە ئەستێرەكان گرنگترین بایەخپێدراون لەلایەن پەیمانگاكانی كەشتییەوانیەوە، گرنگترین كاری سەرقاڵانە بە كاروباری گەشت و هاتوچۆوە".
لەبەر گرنگی شوێنی ئەستێرەكانە پەروەردگاری مەزن سوێندی پێخواردوون، ئەوەش بۆ دەرخستنی بایەخ و گرنگی ئەو شوێنانە... دووریی نێوان ئەستێرەكان دەگەنە ڕادەیەك كە ئیدی خەیاڵ ناتوانێت وێنای بكات، بۆنموونە نزیكترین ئەستێرە لێمانەوە لە كۆمەڵەی خۆردا، خۆرە كە نزیكەی (150ملیۆن كیلۆمەتر) لێمانەوە دوورە.
شوێنی ئەستێرەكان واتایەكی زانستی دیكەی هەیە، بۆنموونە شوێنی زەوی بەجێگایەكی تا ئەوپەڕ ورد و نایاب دادەنرێت لەبەر ئەم هۆیانە:
یەكەم: ئەگەر زەوی دوو هێندی دووریی ئێستای لە خۆرەوە دوورتر بوایە، ئەوكاتە بڕی ئەو گەرمییەی دەگەیشتە زەوی دەبووە چارەكی ئەو بڕەی ئێستا دەمانگاتێ، لەلایەكی تریشەوە زەوی كاتێكی زیاتری دەویست بۆ سوڕانەوەی بەدەوری خۆیدا، ئەوەش دەبووەهۆی درێژبوونی وەرزی زستان و دوابەدوای ئەوە بەستنی بوونەوەرە زیندوەكانی سەر ڕووی زەوی.
دووەم: ئەگەر زەوی لەخۆر نزیك دەبووەوە بۆ نیوەی دووریی ئێستای، ئەودەمە ئەو گەرمییەی لەخۆرەوە دەگەیشتە زەوی دەبووە چوار هێندی ئەوەی ئێستا پێمان دەگات، خێرایی سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا دووئەوەندە زیادی دەكرد و وەرزەكان نەدەمان و ژیانیش لەسەر زەوی ئەستەم دەبوو.
سێیەم: لێكۆڵینەوەی شوێنی ئەستێرەكان ڕەهەندی قوڵی هەیە، تا هەنوكەش زانایان كەمدەستن لەبەردەمیدا و ناتوانن بەدوایدا بڕۆن.
ئێستا با چاوێك بخشێنین بە گەورەیی هەسارەكان و تەنەكانی كۆمەڵەی خۆردا :
1. نزیكترین تەنی گەردوونی لە زەوییەوە مانگە كە (400 هەزار كیلۆمەتر) لەزەوییەوە دوورە.
2. خۆر نزیكەی (150ملیۆن كیلۆمەتر) لێمانەوە دوورە، ئەم دووریە كەمێك دەگۆڕێت، چونكە ڕێڕەوی جوڵەی زەوی بەدەوری خۆردا شێوە هێلكەییە.
3. زوهرە و مەریخ دورییان لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی تر زۆر جیاوازە، نزیكبوونەوەی هەسارەی زوهرە لە زەوییەوە دەوروبەری (250ملیۆن كیلۆمەتر) دووردەكەوێتەوە. مەریخیش بەهەمان شێوە هەموو (15-17ساڵێك) نزیكەی (70 كیلۆمەتر) لە هەسارەی زەوی نزیكدەبێتەوە.
دووریی هەسارەكانی كۆمەڵەی خۆر لە خۆری دایكەوە بەمجۆرەیە:
عەتارد 85 ملیۆن كیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە – زوهرە 108 ملیۆن كیلۆمەتر – زەوی 150ملیۆن كیلۆمەتر - مەریخ 228 ملیۆن كیلۆمەتر –– موشتەری 774 ملیۆن كیلۆمەتر – زوحەل 1.418ملیار كیلۆمەتر - ئۆرانۆس 2.854 ملیۆن كیلۆمەتر - نیپتۆن 4.472 ملیۆن كیلۆمەتر.
ڕەنگە ئەم دووریانە بۆ خوێنەر خەیاڵی بن، جا ئەوە دووریی نێوان تاكە خێزانێكن كە لە بۆشایی گەردووندا لەدەوری یەك دایك (خۆر) كۆبوونەتەوە. لەڕاستیدا بە بەراوردی دووریی نێوان خۆر و كۆمەڵە خۆریەكانی ترەوە، ئەم دووریانە زۆر كەم و بچوكن گەر بەراورد لەنێوان خۆری خۆمان و خۆرەكانی دیكەدا بكەین، ئەوكاتە هیچ مانایەك بۆ ملیۆن و ملیاران كیلۆمەتر نامێنێتەوە و ناچاری بەكارهێنانی پێوەری "ساڵی ڕووناكی" دەبین. ساڵی ڕووناكیش ئەو دوورییەیە كە ڕووناكی لەماوەی ساڵێكدا دەیبڕێت و یەكسانە بە 9.460.800.000.000 نۆ ترلیۆن و چوار سەدو شەست ملیار و هەشت سەد ملیۆن كیلۆمەتر.
نزیكترین ئەستێرە لەخۆرەوە (ئەلفاسنتۆری)ـە كە چوار ساڵی ڕووناكی و سێیەكی ساڵێك لێمانەوە دوورە. ئەستێرەی (گەلاوێژ) زیاتر لە شەش ساڵی ڕووناكی دوورە. ئەمە لەكاتێكدا كە ئەستێرەی تر هەن بە سەدان و هەزاران و ملیۆنان ساڵی ڕووناكی لێمانەوە دوورن.
خوێنەری بەڕێز! ئایا ئێستا لەگەڵ ئەوەدا نییت كە ئەوەی خوای گەورە سوێندی پێدەخوات (شوێنی ئەستێرەكان) بەڕاستی سوێندێكی زۆر گەورەیە.
زانای گەردوونی "جەیمز جێنز" دەڵێت: "لێكۆڵینەوە لە شوێنی ئەستێرەكان، كلیلی جوانترین دیمەنمان دەداتێ كە چاوی مرۆڤ بینیویەتی یان دەیبینێت، وامان لێدەكات تەماشای ئاسمانی سەرنجڕاكێش بكەین و لەو مانایانە تێبگەین كە پێشتر تێی نەگەیشتووین".
ئێمە دەپرسین: كێ هەواڵی نهێنی دووریی ئەستێرەكان و هەقیقەتی شوێنی ئەو ئەستێرانەی بە محمد (صلى الله عليه وسلم) داوە؟ بێگومان ئەوە وەحیی خواییە، قورئانی پیرۆز.

