سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
المحی - ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره - 59
-ئاماده‌کردنى : ساوین خه‌تاب.......ناوێکه له ناوه‌کانى خواى گه‌ڕێنه‌وه,بنچینه‌ى ئه‌م ناوه-(حياة)- واته زینده‌گى و ژیان...الحی-واته خوداى گه‌وره ژیان به‌خشه به هه‌ر زینده‌وه‌رێک هه‌رچۆنێک و چه‌نێکێ بوێ به وویست و خواستى خۆى, جا زینده‌وه‌ره بچووکه‌کان بێ یان گه‌وره‌کان بێ, زینده دیاره‌کان یا زینده نادیاره‌کان ،له‌سه‌ر ووشکایى بێ یان له ناو ده‌ریا بێ یا جۆره‌ها شینایى وه سه‌وزایى بێ وه هه‌ر چى بوونه‌وه‌ره هیچیان ژیان به‌خش نین و ژیانى هیج که‌سێکیان به ده‌ست نیه و وه گشتیان له لاى خواى گه‌وره‌وه ژیانیان پێ به‌خشراوه ته‌نانه‌ت چه‌ن و چۆنایه‌تى ژیانى خۆشیان به ده‌ست نیه چ جاى ژیانى غه‌یرى خۆیان.وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ (وَإنَّا لَنَحْنُ نُحْيِي وَنُمِيتُ وَنَحْنُ الْوَاڕثُونَ )[الحجر : 23] واته-بێگومان ئێمه خۆمان ژینه‌رو مرینه‌رین,وه خۆمانین خاوه‌ن که‌ل و پورى هه‌موو که‌سێ و شتیین...هه‌روه‌ها ڕوو له بێ بڕوایان ده‌فه‌رموێ:( كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَاتاً فَأَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ) [البقرة : 28] واته-چۆن و له‌به‌ر چى نیعمه‌تانى خوا ده‌پۆشن و بێ باوه‌ڕ ده‌بن به زاتى خوای گه‌وره, ئیوه بێ ژیان و مردوو بوون ئێوه‌ى هێنایه بوون و ژیان,پاشان ئه‌تان مرێنێ پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه و پاشان بۆ لاى ئه‌و ده‌گه‌رێنه‌وه..خواى گه‌وره سوباره‌ت به ژیانى ته‌واو و خۆش ده‌فه‌رموێ ( مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ )[النحل : 97] واته- ئه‌وه‌ى چاکه کاری ئه‌نجام بدا و باوه‌ر بێ جا پیاو بێ یا ئافره‌ت به‌راستى ئه‌یژیێنین و به ژیانێکى باش وخۆش و پاک, به‌ڵام خواى گه‌وره تام و له‌زه‌تى هه‌لگرتووه له ژیانى بێ باوه‌ران و کافراندا,هه‌ر چه‌نده به رواڵه‌ت له ژیاندان به‌ڵام ئه‌م یانه‌یان وه‌کو مردوو وایه چونکه بێ تام و ئه‌نجامه سه‌ره‌ڕاى به‌دبه‌ختیشیان,وه‌ک ده‌فه‌رموێ:( وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْڕي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى) [طه : 124]واته ئه‌وه‌ى بشت بکاته یادو قورئانه‌که‌م به‌راستى بۆی هه‌یه ژیانێکى ته‌نگ و ناخۆش,سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ش به کۆره‌یى حه‌شرى ده‌که‌ین له قیامه‌تدا... هه‌روه‌ها گشتى گیاندارانى تریش شایسته‌ى تێڕوانین و بیر لێکردنه‌وه‌ن که هه‌زاره‌ها جۆرن به هه‌زاره‌ها جۆرى ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن،گشتیان هێماى ژینه‌ریتى خودایان به‌رز کردۆته‌وه بۆ بیر‌و ژیر‌و هۆشى خاوه‌ن هۆش و بیران...ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش نه‌که‌ین که ژینه‌ریتی خوای گه‌وره له سنورێکه‌وه نه‌وه‌ستاوه و ناوه‌ستێ وه له جورێکه‌وه یان چه‌ند جوَرێک جوَری ژیان ناوه‌ستێ،و له‌و سنووره‌ش ژیان هه‌یه،وه‌له‌و سنوره‌ش ناوه‌ستێ که دونیای مادده کرتوییه‌ته باوه‌شی خوَی،به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ی دونیاش مادده ژیان هه‌یه ئاسوَکه‌ی فراوانه وه‌ک بڵێَن ژیانی جوَره‌ها فریشته و مه‌لایکه‌ته‌کان که‌چه‌ندین جوَرن جوَره‌ها ژیانی جوَراو جوَر به‌سه‌ر ده‌به‌ن.که گشتیان مانا‌و واتای ژینه‌ریتی خوای گه‌وره‌ٍٍٍٍ فراوان ده‌که‌ن وده‌سه‌ڵاتی بێ پایه‌نی ئه‌و روون ده‌که‌نه‌وه....هه‌ربه‌م شێوه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و زانسته بکه‌ین که له باس و خواسی ژیانی جۆره‌ها په‌ری و جنۆکه ده‌دوێن ئه‌مانیش به هه‌موو جۆر‌و باسیانه‌وه زیاترمانا و واتای ژینه‌رێتی خودای ئازیزمان بۆ ڕون ده‌کاته‌وه وه زیاتر ده‌سه‌ڵاتى به‌ر فراوانى بی پایانى ئه‌و زاته‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن...ئازیزان ئه‌وه‌ى زۆر گرنک بێ بۆ ئێمه‌ى ئاده‌میزاد پێ‌بزانین , ئه‌وه‌یه که به حه‌قیقه‌ت تێى بگه‌ین بۆچى خوداى گه‌وره ئه‌و ژیانه‌ى به ئێمه به‌خشیوه؟ وه‌ڵامه‌که‌شى هه‌ر لاى خۆیه‌تى وه‌ک که له سوره‌تى (الملك)دا له ئایه‌تى یه‌که‌م و دووه‌مدا ده‌فه‌رموى (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ [الملك : 1] الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ) [الملك : 2] واته- چاکى و به‌رزى و پیرۆزى ئى ئه‌و زاته‌یه که خوداى میهره‌بانه هه‌موو موڵک و سامان و به‌دیهێنراوه‌کان له ده‌ست خۆیه‌تى و هه‌ر خۆى له‌سه‌ر هه‌موو شتێکا توانا داره هه‌ر ئه‌و زاته‌شه مردن و ژیانى به‌دیهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى تاقیتان بکاته‌وه کامه‌تان باشترین و چاکترین کار‌و کرده‌وانێک ئه‌نجام ده‌دات وه ئه‌م زاته میهره‌بانه خۆى شکۆمه‌ند و لێ بوورده و لیخۆش بووه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى زۆر گرنک بێت بزانین ئه‌وه‌یه که ئێمه به قه‌د ئه‌و که‌ونه فراوانه قه‌ردارى خودایین و پێویسته به قه‌د ئه‌و که‌ون و بونه‌وه‌ره خودامان خۆش بوى و زیاتریش, چونکه خوداى گه‌وره ئه‌و که‌ون و بونه‌وه‌ره‌ی بۆ خاتری ئێمه به‌دیهێناوه گشتى بۆ ئێمه رام و موسه‌خخه‌ر کردووه, وه‌ک و له کتێبه پیرۆزه‌که‌ى ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه له سوره‌تى (الجاثية) له ئایه‌تى(13) دا ده‌فه‌رموى ( وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعاً مِّنْهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لَّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ )[الجاثية : 13]واته خواى گه‌وره که زاتى ژیینه‌رى شکۆمه‌نده بۆ ئێوه‌ى رام و موسه‌خخه‌ر کردووه به هه‌رچى له ئاسمانه‌کان و به هه‌رچى له‌سه زه‌ویدان هه‌ر گشتیان ,به‌ڕاستى له‌مه‌دا نیشانان و ئایاتانى زۆرن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و به‌خشنده‌یی و ده‌سه‌ڵات بێ پایانى خوداى میهره‌بان بۆ گه‌لێ که بیر و هۆشى خۆیان به‌ڕاستى و به‌ری دروست وه‌گه‌ر خه‌ن... هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى گرنک بێ بزانین و وه لێى دڵنیا بین . له‌و ڕاستیه تێ بگه‌ین و دڵنیا بین که خوداى گه‌وره و ژیینه‌ر ,له پاشى مردنمانا سه‌ر له نوی ده‌مان ژیێنیته‌وه چونکه خۆى ژیینه‌ره‌و وه له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕو کار‌و کرده‌وه‌کانما موحاسه‌به‌مان ده‌کا و پاداشت و تۆڵه‌ى سه‌ختى لایه, بۆخاوه‌ن بیر‌و باوه‌رى تاک په‌رست و خودا ویست پاداشى و به‌رزى پیرۆزى بێ ده‌به‌خشێ , وه بۆ که‌سانى که هاوبه‌شیان بۆ خودا بریار داوه زوڵم و سته‌میان کردووه گوێ ڕایه‌لى نه‌فس و شه‌یتانیان کردووه له جیاتى گوێ ڕایه‌ڵێتى کتاب و به‌رنامه‌ى خودا, ئه‌وا خوداى ئازیز تۆڵه‌یان لێ ده‌سه‌نێ و ده‌یانخاته دۆزه‌خه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه,خودا په‌نامان بدات به ڕه‌حمه‌ت...به‌رێزان با ژیانى جۆره‌ها دار‌و بار‌و گژو گیا‌و گوڵ و ڕه‌یحان وبه‌وه‌ى له باخ و بێستانه‌کان دا هه‌ن ئه‌وانیش هه‌موو جۆریان, ژیانى کارامه و جۆراو جۆریان که‌تۆته ئه‌ستۆ بۆ خزمه‌تى ئێمه‌ى ئاده‌میزاد,به‌ڕاستى بیرکردنه‌وه لێیان مانا‌و واتایى ژینه‌ریتى خوداى گه‌وره ئاسۆى به‌ر فراوانى ده‌سه‌ڵاتى بێ پایانى خوداى ژیینه‌رمان زیاتر بۆ کوَشاد ده‌کات و حاڵیمان ده‌که‌ن به زوبانى حاڵیان که زاتى ژیینه‌ر زاتى (رب العالمين)ه‌و خاوه‌نى ناوه جوانه‌کانه‌و ده‌سه‌لات بی پایانه‌و به‌خشنده‌و میهره‌بانه,هه‌روه‌ها خوداى که‌وره ژیینه‌رى دڵانه,دڵانێک ده‌بوژینێته‌وه نورو هیدایه‌تیان پێ ده‌به‌خشێ به نورى ئیمان ئه‌و دڵانه که شایسته‌ن به گیانى ئیمان ده‌یان ژیێنى وه‌ک ده‌فه‌رموێ (أَوَ مَن كَانَ مَيْتاً فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُوراً يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَاڕجٍ مِّنْهَا كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِڕينَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ )[الأنعام : 122] ئایا یه‌کى دڵى مردوو بى و جا ژیان و نورو هیدایه‌تمان پێ به‌خشیبى به‌م نورو هیدایه‌که‌وه له ناو خه‌ڵک و مه‌ردووما هاموشۆ بکات وه‌ک یه‌کى تر وایه که ناو گومڕایى و تاریکاییاندابێ و لێی ده‌رنه‌چێ, ئاوه‌ها جوان کراوه‌و بۆ بێ باوه‌ران و کافران له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ى که ده‌یکه‌ن, خوداى گه‌وره ژیینه‌رى ئیمانه له دڵ و ده‌روونه‌کان ده‌یان پاریزێ و بۆیان زیاد ده‌کات,ژیان و بوونى خوداى ئازیز و به‌رده‌وام بونى هه‌ر به‌خۆوه‌یه, به‌لام ژیان بونى گشت گیانله‌به‌ران به‌رده‌وام بونیان به خۆیانه‌وه نیه‌و به‌ڵکو به‌هۆى خواى ژیینه‌رو به‌دیهیینه‌ره‌وه‌یه, وه روون و ئاشکراو دیاریشه که ژیان و به‌رده‌وام بوونى پێداویستیانى زۆر پێویست و که‌ره‌که جا زاتى ژیینه‌ر گشت پیداویستیه‌کانى به‌دى هیناوه وه‌کو ئاو هه‌واو کات و زمان و مکان و خواردن و خۆراک و بینین‌و بیستن و تواناى هۆش و بیر‌و وه هه‌موو پێداویسته‌کانى تر‌ى ماددیات و مه‌عنه‌ویان, وه‌ک خواى شکۆمه‌ند له سوره‌تى(ابراهيم) دا ده‌فه‌رموێ ( وَآتَاكُم مِّن كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ وَإِن تَعُدُّواْ نِعْمَتَ اللّهِ لاَ تُحْصُوهَا إِنَّ الإِنسَانَ لَظَلُومٌ كَفَّارٌ )[إبراهيم : 34] واته خوداى خالق و ژینه‌ر پێداویستیانى ژیانى بۆ مایه‌سه‌ر کردوون, له‌وه‌ى ژیانتان ده‌یخوازێ وه‌یا بڵێن له‌وه‌ى داواشتان نه‌کردووه جا به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر نیعمه‌تانى خوداى شکۆمه‌ندى ژیینه‌ر بژمێریت ئه‌وه هێنده زۆره له‌به‌ر زۆریان ناژمیردرێ, ژیر‌و بیر‌و عه‌قل و زانستى ئاده‌میزاد ناتوانى گشت تێ بگا و ده‌رکى بکات,جا به‌راستى ئاده‌میزاد زۆر سته‌م کارى سفله‌ى نیعمه‌ت بۆشى بێ چاو ڕووى بێ باوه‌ره...ژیینه‌ریێتى خوداى به‌دیهێنه‌ر ئه‌و کاته زۆرتر‌و فراوانتر‌و گه‌وره‌تر ده‌که‌وێته به‌رچاوى ژیر‌و بیر که ئاده‌میزاد بڕوانى و بیر بکاته‌وه له جۆره‌ها له گیانله‌به‌رانى بچوکى جۆراوجۆر له‌وه‌ى به چاو ده‌بیندرێ له‌وه‌ى به چاو نادیترێ به‌هۆى ئامیرو وردبینه‌کانه‌وه نه‌بێ,جا له‌وانه‌ى له ژێر ده‌ریان یا له چۆل و به‌ریان یا له ژێر زه‌وین یا له ناو به‌ردو چیا‌و شوێنه شاراوه‌کانن هه‌روه‌ها له گیانداره گه‌وره‌و مه‌زنه‌کانى ناو ده‌ریا وه‌کو نه‌هه‌نگ و جۆره‌کانى یا ئه‌وانه‌ى سه‌ر زه‌وى وه‌ک فیل و حوشتر وگامیش و جۆره‌کانیان, یا له باڵنده‌و مه‌ل و هاووێنه‌کانیان.......

