سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
موســا دەروونی ســتەمكاران شـــیی دەكاتەوە ..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگهى تهفسير///وتەكەی (موسا) ـ سەلامی لێ بێت ـ: لێكدانەوەیەكی راستو تەفسیرێكی دروستو شیكردنەوەیەكی ساغی هەڵوێستی ستەمكارانمان دەخاتە بەرچاو، هەروەها باری دەروونیی گشت ستەمكارێكو رازی ستەمو
لەستەمدا ڕۆچوونیشیمان بۆ شیی دەكاتەوە. بێگومان ستەمكارییو رۆچوون تێیدا دووهۆی هەیە، كەوا لەو ستەمكارەدەكەن سووربێت لەسەر ستەمو زۆرداریو دوژمنكاریی. ئەو دوو هۆیەش ئەمانەن:-
یەكەم: خۆ بەزل گرتن ئەو هۆیەیە، كە پاڵا بەوستەمكارانەوە دەنێت بۆ ئەنجامدانی تاوانەكانو كاری خراپەو شێواندن لەژیاندا، هەر ئەوهۆیەشە ڕێی تەنازولو وازهێنان لە دەسكەوتە حەرامە بەدەستهێنراوەكانیان لێ دەگرێتو، ناهێڵێت دەست لەو ڕواڵەتە پووچەڵاو بەتاڵانەش هەڵگرن، كە چوار دەوری دەروونەكانیانی داون.. بەڕاستی (خۆ بەزل گرتن) بەربەستێكە بۆ ئەوان، كە ناهێڵێت مل بەهەق بدەنو دانی پێدا بنێنو پەیڕەویی بانگخوازانی بكەن.
جا بێگومان هیچ كەسێك هەق ڕەت ناكاتەوە، تەنها كەسێكی لووتبەرزو خۆ بەزل زان نەبێت، هەر ئەم كەسەش بەربەرەكانی ودژایەتی شوێنكەوتوانی هەق دەكات.
دووەم: باوەڕنەهێنان بەڕۆژی حساب لەگەڵا كردنو لێپرسینەوە، چونكە دەسەڵاتداری لە ستەمدا رۆچوو (الطاغیە) لەو بڕوایەدایە كەژیانی دنیای هەموو شتێكە بۆ ئەو، بیروڕاشی وایە كە هێزی خۆی هەر دەمێنێتو دەسەڵاتەكەشی هەربەدەوام دەبێت، خۆ ئەگەر ئەو باوەڕ بەرۆژی قیامەت بێنێتو لە حسابو چەندو چوونی رۆژی حساب بترسێت، ئەوا بێگومان واز لە ستەمو زۆرداریی یەكەی دێنێت.
كەوابوو هۆكاری تاوانەكانو لەهەق لادان باوەڕنەهێنانە بەڕۆژی لێپرسینەوە.. زمانەی دڵنیایی (صمام الامان) ی مرۆڤو بنچینەی چاكردنی ژیانیش باوەڕهێنانە بەرۆژی لێپرسینەوە، ئەم باوەڕەش زامنی راگرتنی ستەمكارە لە ئاست ستەمەكەی داو زامنی مل بەهەق دانو خۆبەهەق سپاردنیشیەتی.

