سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دامه‌زراوى کردارى پاش دامه‌زراوى فیکرى:(سورة آل عمران).......(11) ڕازی قورئانی
پاش ئه‌وه‌ى قورئان موسڵمانان قایم ده‌کات به‌رامبه‌ر بیر‌و بۆچون و شوبهاتى ده‌ره‌کى،دێته سه‌رقایم کردنى بیناى ناوه‌وه‌یان،که‌ئه‌مه‌ش له‌ڕێى شیکردنه‌وه‌ى جه‌نگى ئوحوده‌وه به‌دى دێنێت،موسڵمانان له‌ئوحوده‌وه هاتنه‌دواوه به‌دڵشکاوى و شه‌رمه‌زارى له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله علية وسلم) که‌فه‌رمانیان شکاندبوو،هه‌ندێکیان هه‌لآتبون جه‌نگه‌که‌یان به‌جێهێشتبوو،قورئان چاره‌سه‌رێکى زۆر حه‌کیمانه‌ى کرد له‌رێگه‌ى:
١. بیرخستنه‌وه‌ى فه‌زڵى خـــوا به‌سه‌ریانه‌وه :
پێى ڕاگه‌یاندن که‌سه‌رکه‌وتن له‌خواوه‌یه‌و باسى جه‌نگى به‌درى بۆکردن(إِذْ هَمَّت طَّآئِفَتَانِ مِنكُمْ أَن تَفْشَلاَ وَاللّهُ وَلِيُّهُمَا وَعَلَى اللّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ )(آل عمران : 122)،واته خه‌ریک بوو دامه‌زراو نه‌بن له‌سه‌ر هه‌ق،خــوادۆست و پشتگیریان بوو دامه‌زراوى کردن.
(وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ اللّهُ بِبَدْرٍ وَأَنتُمْ أَذِلَّةٌ فَاتَّقُواْ اللّهَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ )(آل عمران : 123)،به‌ڕاستى خوا له‌جه‌نگى به‌دردا سه‌رى خستن له‌کاتێکدا که‌چه‌وساوه‌و بێ ده‌سه‌لآت و زه‌بون بوون،له‌سیاقى ئایه‌ته‌که‌دا جه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر سه‌رکه‌وتن که‌له‌خواوه‌یه.( بَلَى إِن تَصْبِرُواْ وَتَتَّقُواْ وَيَأْتُوكُم مِّن فَوْڕهِمْ هَـذَا يُمْدِدْكُمْ رَبُّكُم بِخَمْسَةِ آلافٍ مِّنَ الْمَلآئِكَةِ مُسَوِّمِينَ )(آل عمران : 125)،سه‌رنج بده چۆن له‌کۆتایى سوره‌ته‌که‌دا باسى له(صبر)و(تةقوا)کرد لێره‌شدا باسى کرد وه‌ک هۆکارێک بۆ دابه‌زینى مه‌لائیکه‌ت و سه‌رکه‌وتنى موسڵمانان.
٢. فه‌رمان دان به ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆلاى خـــــوا:
لێره‌دا شێوازێکى تر‌ى جوانى قورئان ده‌رده‌که‌وێت له‌په‌روه‌رده‌کردندا و له‌دامه‌زراندندا ئه‌وه‌ش به‌وه‌ى پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌کانیان بخاته ڕوو و سه‌رزه‌نشتیان بکات بانگیان ده‌کات بۆ ته‌وبه‌وگه‌ڕانه‌وه بۆلاى خــوا (وَسَاڕعُواْ إِلَى مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ )(آل عمران : 133).
(وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُواْ فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُواْ أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُواْ اللّهَ فَاسْتَغْفَرُواْ لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ اللّهُ وَلَمْ يُصِرُّواْ عَلَى مَا فَعَلُواْ وَهُمْ يَعْلَمُونَ )(آل عمران : 135).
٣. دڵنه‌وایى کردن:
ئه‌وه‌ش به‌به‌رزکردنه‌وه‌ى وره‌ى هاوه‌لآن که‌په‌ندو ئامۆژگاریشه بۆ موسڵمانان له‌هه‌مووکات و شوێنێکدا که‌زاڵ بن به‌سه‌ر ئازار‌و ناسۆره‌کانیاندا و هاوسه‌نگى خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن:( وَلاَ تَهِنُوا وَلاَ تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ )(آل عمران : 139)،( إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِّثْلُهُ وَتِلْكَ الأيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاء وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ الظَّالِمِينَ )(آل عمران : 140).
ئینجا پێیان ده‌فه‌رموێت به‌هه‌شت به‌نرخه‌و به‌تێکۆشان و ئارامگرتن ده‌ست ده‌که‌وێت(أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ اللّهُ الَّذِينَ جَاهَدُواْ مِنكُمْ وَيَعْلَمَ الصَّابِڕينَ )(آل عمران : 142).
٤. سه‌رزه‌نشتیه‌ک به‌نه‌رمى:
پاش به‌رزکردنه‌وه‌ى ڕۆحى مه‌عنه‌ویان به‌نه‌رمى ده‌که‌وێته سه‌رزه‌نشت کردنیان و ده‌فه‌رموێت : (وَلَقَدْ كُنتُمْ تَمَنَّوْنَ الْمَوْتَ مِن قَبْلِ أَن تَلْقَوْهُ فَقَدْ رَأَيْتُمُوهُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ )(آل عمران : 143)، (وَمَا مُحَمَّدٌ إِلاَّ رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىَ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ اللّهَ شَيْئاً وَسَيَجْزِي اللّهُ الشَّاكِڕينَ )(آل عمران : 144)،( إِذْ تُصْعِدُونَ وَلاَ تَلْوُونَ عَلَى أحَدٍ وَالرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ فِي أُخْرَاكُمْ فَأَثَابَكُمْ غُمَّاً بِغَمٍّ لِّكَيْلاَ تَحْزَنُواْ عَلَى مَا فَاتَكُمْ وَلاَ مَا أَصَابَكُمْ وَاللّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ )(آل عمران : 153).
ئه‌م مه‌شهه‌ده بهێنه به‌رچاوت :موسڵمانان ڕاکه‌ن و گوێ به‌که‌س نه‌ده‌ن و پێغه‌مبه‌ریش(صلىالله علية وسلم)له‌گۆڕه‌پانى جه‌نگدا بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکى که‌م له‌یارانیداو ڕووبه‌ڕووى دوژمن ببنه‌وه و بانگ له‌موسڵمانان که‌بێنه‌وه پشت هه‌ڵنه‌که‌ن.
ئینجا باسى دامه‌زراوى گه‌لانى پێشوو ده‌کات: (وَكَأَيِّن مِّن نَّبِيٍ قَاتَلَ مَعَهُ ڕبِّيُّونَ كَثِيرٌ فَمَا وَهَنُواْ لِمَا أَصَابَهُمْ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَمَا ضَعُفُواْ وَمَا اسْتَكَانُواْ وَاللّهُ يُحِبُّ الصَّابِڕينَ )(آل عمران : 146)
٥. گه‌ڕانه‌وه بۆ دڵنه‌وایى کردن:
جارێکى تر قورئان دڵنه‌واییان ده‌کات :( ثُمَّ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّن بَعْدِ الْغَمِّ أَمَنَةً نُّعَاساً يَغْشَى طَآئِفَةً مِّنكُمْ وَطَآئِفَةٌ قَدْ أَهَمَّتْهُمْ أَنفُسُهُمْ يَظُنُّونَ بِاللّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ظَنَّ الْجَاهِلِيَّةِ يَقُولُونَ هَل لَّنَا مِنَ الأَمْڕ مِن شَيْءٍ قُلْ إِنَّ الأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ يُخْفُونَ فِي أَنفُسِهِم مَّا لاَ يُبْدُونَ لَكَ يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ الأَمْڕ شَيْءٌ مَّا قُتِلْنَا هَاهُنَا قُل لَّوْ كُنتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ وَلِيَبْتَلِيَ اللّهُ مَا فِي صُدُوڕكُمْ وَلِيُمَحَّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُوڕ )(آل عمران : 154).
ئینجا پێغه‌مبه‌ریش(صلىالله علية وسلم) نه‌رم ده‌کات به‌رامبه‌ریان و داواى لێده‌کات که‌لێیان ببورێت و داواى لێ‌خۆش بوونیان بۆبکات و به‌رده‌وام ڕاپرسى و مشاوه‌ره‌یان پێ بکات : (فَبِمَا رَحْمَةٍ مِّنَ اللّهِ لِنتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنتَ فَظّاً غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنفَضُّواْ مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْڕ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ )(آل عمران : 159)
٦. هۆکاره‌کانى شکست و دانه‌مه‌زراوى :
پاش هه‌موو ئه‌وانه‌ى باس کران ده‌بێت باس له‌هۆکاره‌کانى شکست و دانه‌مه‌زراوى موسڵمانان بکرێت تاله‌هه‌موو کات و شوێنێکدا ده‌رسى لێوه‌ربگرین:
• ڕاجیایى به‌گوێ نه‌کردن:ئاشکرایه له‌سه‌ره‌تادا موسڵمانان سه‌رکه‌وتن و خــوا وه‌عدى خۆى برده سه‌ر بۆیان : (وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللّهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُم بِإِذْنِهِ حَتَّى إِذَا فَشِلْتُمْ وَتَنَازَعْتُمْ فِي الأَمْڕ وَعَصَيْتُم مِّن بَعْدِ مَا أَرَاكُم مَّا تُحِبُّونَ مِنكُم مَّن يُڕيدُ الدُّنْيَا وَمِنكُم مَّن يُڕيدُ الآخِرَةَ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ وَلَقَدْ عَفَا عَنكُمْ وَاللّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ) (آل عمران : 152).
خوا په‌یمانى خۆى برده‌سه‌ر تائه‌وکاته‌ى (حَتَّى إِذَا فَشِلْتُمْ) (وَتَنَازَعْتُمْ فِي الأَمْڕ)،ڕاجیایى و ئیختیلافات دروست بوو،(وَعَصَيْتُم) گوناهتان کرد‌و سه‌رپێچیتان کرد(مِّن بَعْدِ مَا أَرَاكُم مَّا تُحِبُّونَ)پاش ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاکانى سه‌رکه‌وتنیان بینى،( مِنكُم مَّن يُڕيدُ الدُّنْيَا وَمِنكُم مَّن يُڕيدُ الآخِرَةَ) هه‌ندێکتان دنیاتان ده‌ویست و که‌وتنه شوێن غه‌نیمه‌ت ئه‌مه‌ش شکست بوو،هه‌ندێکیشتان ئاخیره‌تى مه‌به‌ست بوو.
• گوناهو سه‌رپێچى: (إِنَّ الَّذِينَ تَوَلَّوْاْ مِنكُمْ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ إِنَّمَا اسْتَزَلَّهُمُ الشَّيْطَانُ بِبَعْضِ مَا كَسَبُواْ وَلَقَدْ عَفَا اللّهُ عَنْهُمْ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌ )(آل عمران : 155) ،واته له‌ئه‌نجامى هه‌ندێ گوناهو سه‌رپێچى یه‌وه شه‌یتان زه‌فه‌رى برد به‌هه‌ندێکتان وئه‌و کاره‌ساته قه‌وما.
• خۆبه‌ستن به‌که‌سایه‌تیه‌کانه‌وه:کاتێ مرۆڤ شوێن که‌سایه‌تیه‌ک ده‌که‌وێت نه‌ک بیروباوه‌ڕێکى ڕاست ،ئه‌وه بنه‌ماى ئه‌وکه‌سه‌یه کاره‌که‌ى لێده‌شێوێو خۆى بۆناگیرێ لائه‌دات،که‌ئه‌مه‌ش له‌هندێ هاوه‌ڵدا هاته دى،هه‌رکه‌بیستان حه‌زره‌ت(صلىالله علية وسلم)کوژراوه،چه‌کیان دانا،خواش لۆمه‌ى کردن(وَمَا مُحَمَّدٌ إِلاَّ رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىَ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ اللّهَ شَيْئاً وَسَيَجْزِي اللّهُ الشَّاكِڕينَ )(آل عمران : 144).
جڵه‌وگیرى له‌خیلاف و جیاوازى له‌سوره‌ته‌که‌دا:
بینیمان که‌له‌سوڕه‌ته‌که‌دا جه‌خت کراوه‌ته سه‌رنه‌بوونى خیلاف چونکه له‌هه‌مووشت خیلاف و جیاوازى ده‌بێته مایه‌ى دانه‌مه‌زراوى،جائه‌گه‌رله‌لایه‌نى فیکرى بێت یان لایه‌نى کردارى هه‌روه‌ک له‌م چه‌ندئایه‌ته‌دا:
• شوێن که‌وتنى ئایه‌تى(متشابة) بۆ مه‌به‌ستى نانه‌وه‌ى فیتنه‌و ته‌ئویلات ( هُوَ الَّذِيَ أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاء الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاء تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلاَّ اللّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَّ أُوْلُواْ الألْبَابِ ) (آل عمران : 7).
• جیایى و نه‌گونجان و په‌رته‌وازه‌یى قه‌ده‌غه‌کراو ده‌فه‌رموێت : ) وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِیعا وَڵا تَفَرَّقُواْ وَاژْکُرُواْ نِعْمَتَ اللّهِ عَڵیْکُمْ إِژْ کُنتُمْ أَعْدَاو فَأَلَّفَ بَیْنَ قُلُوبِکُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانا وَکُنتُمْ عَڵێ شَفَا حُفْرَه‌ٍ مِّنَ النَّاڕ فَأَنقَژَکُم مِّنْهَا کَژَلِکَ یُبَیِّنُ اللّهُ ڵکُمْ آێاتِهِ ڵعَلَّکُمْ تَهْتَدُونَ )(آل عمران : 103) ،( وَلاَ تَكُونُواْ كَالَّذِينَ تَفَرَّقُواْ وَاخْتَلَفُواْ مِن بَعْدِ مَا جَاءهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُوْلَـئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ )(آل عمران : 105).
• سوخۆریش جڵه‌وگیرى لێکراوه چونکه‌یه‌کێکه له‌هۆکاره‌کانى په‌رته‌وازه‌بوون و نه‌مانى یه‌ک ڕیزى موسڵمانان (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ الرِّبَا أَضْعَافاً مُّضَاعَفَةً وَاتَّقُواْ اللّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ )(آل عمران : 130).
• جڵه‌وگیرى له‌تاک ڕه‌ویى و خۆپه‌سه‌ندى و له‌ڕێى موماره‌سه‌کردنى شوراوه هه‌رچه‌نده شوراش کرابوو موسڵمانانیش تێکشکابوون،چونکه خه‌تاکه له‌شوراکه‌وه نه‌بوو به‌ڵکوخه‌تاکه له‌به‌گوێ نه‌کردنى حه‌زره‌ت و شکاندنى فه‌رمانه‌که‌یه‌وه بوو له‌لایه‌ن تیرهاوێژه‌کانى سه‌رشاخى ئوحود(فَبِمَا رَحْمَةٍ مِّنَ اللّهِ لِنتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنتَ فَظّاً غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنفَضُّواْ مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْڕ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ )(آل عمران : 159)

