سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خواى گه‌وره :
هاوبه‌ش بڕیاردان ئه‌وه‌یه که‌بۆ خواى گه‌وره که جیهان و مرۆڤى دروست کردووه هاوتاو هاوبه‌ش بڕیار بده‌یت, وه له‌گه‌ل په‌رستن و عیباده‌تى خواى گه‌وره شتى تریش: به‌رد, یان مرۆڤ, یان رۆژ , یان مانگ , یان پێغه‌مبه‌رێک , یان شێخێک, یان په‌رى, جنۆکه‌یه‌ک, ئه‌ستێره‌یه‌ک, پادشا‌و ده‌سته‌لآتدارێک..هتد, بپه‌رستى و عیباده‌تى بکه‌یت, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاءُ وَمَن يُشْڕكْ بِاللّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْماً عَظِيماً ]{النساء : 48}.
واته: به‌ڕاستى خواى گه‌وره خۆش نابێت له که‌سێک گه‌ر هاوبه‌شى بۆ بڕیاربدات بێجگه له‌وه خۆش ئه‌بێت له‌هه‌ر گوناهێکى تر بۆ هه‌ر که‌سێک که‌بیه‌وێت.
وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُواْ اللّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَن يُشْڕكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ] {المائدة : 72}.
واته: به‌ڕاستى هه‌رکه‌س بۆ خواى گه‌وره هاوبه‌ش دابنآ ئه‌وه به‌ڕاستى و بێگومان خواى گه‌وره به‌هه‌شتى لێ حه‌رام کردووه وه جآ و شوێنى ئاگر ده‌بێت.
بێگومان هه‌رکه‌سێک بۆ خواى گه‌وره هاوبه‌ش بڕیاربدات و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌و ته‌وبه نه‌کات به‌وشێوه‌یه‌ش له‌سه‌ر هاوه‌ل بڕیاردان بمرێت ئه‌وه شوێن و جێگاى ئاگرى دۆزه‌خ ده‌بێت .
وه هه‌ر که‌سێکیش به‌ڕاست و دروستى باوه‌ڕ بێنێت به خواى گه‌وره و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ش بمرێت ئه‌وه له‌کۆتایدا به‌هه‌تا هه‌تایى و چاویدانى ده‌چێته به‌هه‌شت, هه‌ر چه‌نده هه‌ندێکیش له‌ئاگرى دۆزه‌خ ئه‌شکه‌نجه بدرێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى گوناهه‌کانى بێجگه له‌هاوه‌لأ بڕیاردان بۆ خواى گه‌وره .

