سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
توانای ڕاستەقینەی خۆت دەرك بكە...له قورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير//زانایان لەو باوەڕەدان ئەو هێزانەی لەمرۆڤدا هەن گەورە و مەزنن، ئێمە كەمتر لە (5%)یان بەكاردێنین! هەموو مرۆڤێك هێزی كاریگەری هەیە، هێزی ئیرادە و تەركیز و بیركردنەوەی هەیە و بڕێكی گەورەش لە زیرەكی،
وەلێ بەدەگمەن بەكاریان دێنێت. كەواتە پێویستە لەسەرمان فێر ببین چۆن ئەم هێزانە ئازاد بكەین و لێیان سوودمەند ببین.
ئەگەر ویستت كەسێتیت بەهێز بێت، دەبێت بڕوات وابێت كەسێتیت هێندە بەهێزە بەس بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و قەیرانەكان بە متمانەی سەركەوتنەوە. پێویستە ئەم هێزانە بناسیت و فێرببیت چۆن سەركەوتوانە وەبەرهێنیان بكەیت، دەتوانیت ئەو كارە بكەیت لەڕێی لێكۆڵینەوەی هەندێك لە سەركەوتوانی ژیانەوە، باوەڕیشت هەبێت لەتواناتدا هەیە وەك ئەوان بیت.
لەیادمە چەند ساڵێك پێشتر ئەو كاتەی لە زانكۆ بووم، داوام لێكرا وانەیەكی سادە بدەم بۆ ماوەی چارەكە سەعاتێك، بڕوام وابوو لەو كارەدا ڕووبەڕووی ناڕەحەتی زۆر دەبمەوە، كە وادەی وانە (موحازەرە)كە هات خۆم بینیەوە چەند ڕستەیەك دەڵێم و پاشان هزرەكان لەلام تێكەڵ بوون و ئیدی نەمزانی چۆن تەواوی بكەم و كۆتایی بە وانەكە بهێنم، لەگەڵ ئەوەی بڕی زانیارییەكان كە ئامادەم كردبوو زۆریش بوو، كەچی وانەكە شكستی هێنا.
بەڵام لەدوای ئەوە و "پاش گەشەكردنی زانیارییەكانم دەربارەی خۆم" داوام لێكرا بیردۆزەكەم دەربارەی ئیعجازی ژمارەیی شرۆڤە بكەم، ئەوەش لەپێناو ئامادەكردنی فیلمێك دەربارەی ئەم بابەتە. بەوپێیەی فیلمەكە بۆ لیژنەیەكی زانستی و شەرعی نمایش دەكرێت و بایەخی خۆیی هەیە بۆیە لۆژیك فەرزی دەكات لەو وانەیەی كە پێشتر لەبەردەم هاوڕێكانمدا پێشكەشم كرد، پتر شپرزە ببم و بپەشۆكێم.
ئەمجارەیان كارێكی باشم ئەنجامدا، قەناعەتم بەخۆم كرد لەتوانامدا هەیە وانەیەكی درێژ پێشكەش بكەم و بەئاسانی دەربارەی شتگەلی گرنگ بدوێم. ئاكامەكە وەهابوو زمانم بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش جوڵا و هەستم بە كات نەكرد، وانەكە پتر لە (2 كاتژمێر)ی خایاند!!
لەم دوو حاڵەتەدا هیچ شتێك نەگۆڕا، تەنها هێندە نەبێت تێگەیشتم كە هێزگەلێك لەناخمدا هەیە پێویستی بە ئازادكارێكە. من لەتوانامدا هەیە هەر كارێك بكەم كە كەسێكی تر پێی هەڵدەستێت. بەگوزارشتێكی تر: بۆ ئەوەی بتوانین هەر كارێك ئەنجام بدەین (چەند گرانیش بێت) دەبێت گومان ببەین و بڕوامان وابێت و دڵنیابین لەوەی دەتوانین ئەو كارە ئەنجام بدەین، دواجار لەو كارەدا سەركەوتوو دەبین

