سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(خه‌بابی كوڕی ئه‌ره‌ت) مامۆستای هونه‌ری فیداكاری : ( به‌شى دووه‌م )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (خه‌باب) به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر رامانی جوان و، بیركردنه‌وه‌ی قوڵ. پاشان گه‌ڕایه‌وه نێو ماڵه‌كه‌ی.. هاته‌وه تا برینه‌كانی جه‌سته‌ی تیمار بكات و، ئاماده‌ی بكات بۆ پێشوازی ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی نوێ و، ژان و ئازارێكی تازه..!!
له‌و رۆژه‌وه (خه‌باب) جێگای بڵندی خۆی له‌نێو ئه‌شكه‌نده‌دراو و چه‌وساواندا گرت..
جێگای بڵندی خۆی گرت له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا كه سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری و، بێده‌سه‌ڵاتیان، رووبه‌ڕووی لوت به‌رزی قوڕه‌یش و توندوتیژی و سه‌رشێتی ئه‌وان ده‌بوونه‌وه..
شوێنی به‌رزی خۆی له‌نێو ئه‌وانه‌دا گرت كه له دڵیان‌دا خۆشه‌ویستی ئه‌و ئاڵایه‌یان چاندوه كه له ئاسۆی روون‌دا ده‌شه‌كایه‌وه‌و جاڕی سڕانه‌وه‌ی سه‌رده‌می بت په‌رستی و، قه‌یسه‌ری ده‌دا به گوێیاندا و.. مژده‌ی هاتنی جیهانێكی ده‌دا كه خه‌ڵكی به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و لێبڕانه‌وه ته‌نها خوای گه‌وره ده‌په‌رستن و.. مژده‌ی هاتنی رۆژانی بێده‌سته‌ڵات و زه‌حمه‌تكێشانی ده‌دا، ئه‌وانه‌ی كه له سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا وه‌ك یه‌ك ده‌وه‌ستن كه پێشتر به‌كاریان ده‌هێنان و، بێ‌به‌شیان كردبوون و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دان..
به بوێرییه‌كی مه‌زنه‌وه، (خه‌باب) وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌نگاوی نا..
(شه‌عبی) ده‌ڵێت:
{خه‌باب زۆر ئارامی گرت و، له‌به‌رده‌ستی بێ‌باوه‌ڕاندا هیچ نه‌رم بوونێكی تێدا به‌دی نه‌كرا و، گه‌یشته ئه‌وه‌ی به روتی پشتیان ده‌خسته سه‌ر به‌ردی زۆر گه‌رم تا گۆشته‌كه‌ی توایه‌وه}..!!
به‌ڵێ.. پشكی (خه‌باب) له‌ئازار چه‌شتندا زۆر بوو، به‌ڵام به‌رگریكردن و ئارامگرتنه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بوو له‌ئه‌شكه‌نجه‌دان..
بێ‌باوه‌ڕانی قوڕه‌یش هه‌موو ئه‌و ئاسنه‌ی كه له ماڵه‌كه‌ی (خه‌باب)دا هه‌بوو بۆ دروستكردنی شمشێر، كردیانه كۆت و زنجیر و، ده‌یانخسته نێو ئاگر بۆی تا دا‌غ ده‌بوو، پاشان جه‌سته و ده‌ست و قاچه‌كانی پێ كۆت ده‌كرا..
رۆژێكیان له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوه‌ڵێكی چه‌وساوه چوون بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نه‌ك له‌به‌ر ترسی قوربانیدان، به‌ڵكو بۆ داواكردنی له‌ش ساغی و، وتیان: ((ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).. ئایا داوای سه‌ركه‌وتنمان بۆ ناكه‌یت..؟؟)) واته داوای سه‌ركه‌وتن و له‌ش ساغیمان لای خوا بۆ ناكه‌یت..
ده‌با لێگه‌ڕێین (خه‌باب) خۆی هه‌واڵه‌كه‌مان بۆ بگێڕێته‌وه:
{سكاڵای خۆمان برده لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له كاتێكدا كه له‌سه‌ر عه‌باكه‌ی شانی دادابوو لای (كه‌عبه)دا، وتمان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).. ئایا داوای سه‌ركه‌وتنمان بۆ ناكه‌یت..؟؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دانیشت و، ده‌م و چاوی سوور هه‌ڵگه‌ڕا و فه‌رمووی:
((خه‌ڵكاتی به‌ر له‌ئێوه پیاوی وایان لێده‌گیرا، چاڵی بۆ هه‌ڵده‌كه‌ندرا و، پاشان مشاریان بۆ ده‌هێنا و، ده‌یانخسته سه‌ر سه‌ری و، ده‌یانكرد به دوو له‌ته‌وه، هێشتا له ئاینه‌كه‌ی پاشگه‌ز نه‌ده‌بوویه‌وه..!!
یان به شانه‌ی ئاسنین گۆشت و ئێسكیان دا ده‌هێنا، به‌وه‌ش له ئاینه‌كه‌ی پاشگه‌ز نه‌ده‌بوویه‌وه..!!
جا بزانن خوای گه‌وره ئه‌م ئاینه‌ی خۆی سه‌رده‌خات تا وای لێدێت سوارێك له شاری (سه‌نعا)وه‌به‌ره‌و شاری (حه‌زره‌مه‌وت) دێت له‌كه‌س ناترسێت جگه له خوا و، په‌لاماری گورگ بۆ سه‌ر مه‌ڕه‌كانی، به‌ڵام ئێوه په‌له‌تانه))}..!!
(خه‌باب) و هاوه‌ڵه‌كانی ئه‌و وشانه‌یان گوێ لێ‌بوو، ئیمان وسووربوونیان زیادی كرد و بڕیاریان دا كه هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌و سووربوون و، ئارامگرتن و، قوربانیدانه‌ی كه په‌روه‌ردگار وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) پێیان خۆشه نیشانی بده‌ن.
(خه‌باب)یش ئه‌و شه‌ڕه ناڕه‌حه‌ته‌ی به‌وپه‌ڕی ئارامگری و، خۆڕاگری و، چاوه‌ڕێی پاداشت لای خواوه ئه‌نجامدا.. قوڕه‌یشیه‌كان هانایان برده لای (ئوم ئه‌نمار)ی خاوه‌نی (خه‌باب)، كه كۆیله‌ی ئه‌و بوو به‌ر له ئازادكردنی، ئه‌ویش رازیبوو به‌شداری كرد له هه‌ڵمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانیدا..
ده‌هات و ئاسنی سوركراوه‌ی داخی ده‌هێنا و، ده‌یخسته سه‌ر سه‌ر و ناوچه‌وانی، خه‌بابیش له‌ناو ئازار ده‌تلایه‌وه، به‌ڵام هه‌ناسه‌كانی خۆی خه‌فه ده‌كرد، تا هاوارێكی لێ‌ده‌رنه‌چێت و له‌خۆیایی بوونی سته‌مكاره‌كانی پێ‌رازی بێ..!!
رۆژێكیان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌لایدا تێپه‌ڕی و، له‌و كاته‌دا ئاسنی سوره‌وه‌كراو له‌سه‌ر سه‌ری بوو ده‌یسوتاند و ده‌یبرژاند، دڵی له‌ناو سۆز و به‌زه‌یی و خه‌م دا بۆی داخورپا، به‌ڵام ئه‌و رۆژه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چی له‌توانادا بوو تا بۆ خه‌بابی ئه‌نجام بدات..؟؟
هیچ.. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه خۆڕاگری بكات و بۆی بپاڕێته‌وه..
ئا له‌وێدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ردوو ده‌ستی كراوه‌ی به‌رز كرده‌وه بۆ ئاسمان و، فه‌رمووی:
(خودایه خه‌باب سه‌ربخه)..
ویستی خوای گه‌وره وابوو كه ته‌نها چه‌ند رۆژێكی كه‌م تێپه‌ڕ بوو (ئوم ئه‌نمار) تۆڵه‌ی خێرای بۆ سه‌ر دابه‌زی، وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ر كردبێتیه ترسێنه‌ر بۆ ئه‌و و جه‌لاده‌كانی دیكه، ئه‌وه‌بوو تووشی (هارییه‌كی) توند و سه‌رسوڕهێنه‌ر و سه‌یر بوو-وه‌ك مێژوونووسان باسی ده‌كه‌ن- وه‌ك سه‌گ ده‌وه‌ڕی..!!
ئه‌و رۆژه پێیان وت: هیچ چاره‌یه‌كی دیكه نیه جگه له‌وه‌ی سه‌ری به ئاگر داخ بكه‌ن..!!
به‌مجۆره به‌یانی‌و ئێواره سه‌ری ره‌قینی(ئوم ئه‌نمار) ئاسنی سووركراوه‌ی پێیدا ده‌هێنرا..!! ( کۆتایى به‌شى دووه‌م )

