سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پێغەمبەری بەناو قورئانییەکان
نووسينى /مامۆستا ميران مجيد//// ئەوەی ئەمڕۆ بەناو قورئانییەکان دەستیانداوەتێ لە سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری خودا (د خ)، زۆر لەو حاڵەتە دەچێت کە مولحیدەکان بەرامبەر بە خودا دەیکەن،
ئەمەش وەکو کافرکردن ناڵێم، کەس لێم نەکات بە ھەڵا، بەڵکو تەنھا وەکو لێکچوونی حاڵەتەکە دەڵێم، ئاخر ئەمڕۆ جۆرێک لە مولحید پەیدا بووە؛ دەزانێ ناتوانێ ئینکاری لە بوونی خالقدا بکات بۆیە بەناچاری دان بە بوونی خودادا دەنێت؛ بەڵام چۆن خودایەک و چۆن دانپێدانانێك؟ خودایەکی بوکەڵەئاسا، کە ئەمان ڕێوشوێنی بۆ دادەنێن؛ ئەمان دەڵێن دەبێ چی بکات و چی نەکات، ئەمان شتی لەسەر فەرز دەکەن، بە ھەمان شێوەش بەناو قورئانییەکان پێغەمبەرێکی بوکەڵەئاسایان دروست کردووە؛ کە حاشای پێغمبەری خودا (د خ) دەوری لە دەوری تەسجیلێك زیاتر نییە، کە کاری تەنھا خوێندنەوەی قورئان بووە و بەس؛ ئیتر ھیچ نەقشێکی تری لە پێگەیاندن و تەزکییە و ڕوونکردنەوەی ئەحکامەکان نەبووە، نە بۆ هاوەڵان (ٲصحاب) و نە بۆ ئێمە، بە قسەی ئەم برادەرانە 23 ساڵ ئیشی پێغەمبەر ھەر وەحی خوێندنەوەیەکی ڕووت بووە و، قورئان کافییە بۆ ھەموو شتێك، ئەگەر ئەم قسەیە لە بواری عەقیدەدا مەجالی ڕاستی تێدا بێت، ئەوا بۆ وردەکاری ئەخلاقیات و ئەحکامەکان وا نییە. ئەمەش ناتەواوی قورئان ناگەیەنێت، بەڵکو خودا خۆی (جل جلاله) ئەم ڕۆڵەی داوە بە پێغمبەر (د خ)، ئاخر ئەگەر قورئان کافی بێت بۆ ھەموو شتێك، ئەدی دەوری ڕوونکردنەوە (تبینات)ی پێغەمبەر (د خ) چ دەبێت لەو نێوەندە، کە پەروەرێن پێی دەفەرمووێت (وٲنزلنا ٳليك الذكر لتبين للنّاس مانزل اليهم). دەی باشە ئەگەر فەرموودە نەبێت چۆن ئەو (بینات)انە بە ئێمە دەگات؟! مەگەر خوای گەورە داوای لە ئێمە نەکردووە کە ئەو زاتە بکەینە پێشەوا و قودوەی خۆمان؟ دەی ئەگەر قورئان کافی بێت ئیتر دەوری پێشەوایەتی ئەو زاتە بۆ ئێمە چی دەبێت لە ئایەتی (لقد كان لكم في رسول الله أسوة حسنة لمن كان يرجو الله واليوم الآخر)؟
ئەگەر ئێمە بڕیاربێت ئەو پێشەوا و قودوەمان بێت، دەی خۆ تەواوی ھەڵوێست و وردەکاری ژیانی ئەو زاتە لە قورئاندا بۆ ئێمە بەیان نەکراوە، بۆیە بەناچاری دەبێت پشت بە سوننەت و سیرەت ببەستین، بەڵام برایانی بەناو قورئانی تەنھا باوەڕیان بە فەرموودەیەك ھەیە، ئەویش ئەو فەرموودەیەیە کە ئیمامی بوخاری ڕیوایەتی کردووە، کە باس لە فەرمانی پێغەمبەرمان (د.خ) دەکات بۆ نەنووسینەوەی فەرموودە، ئەمەش جێگای بەزەیی و سەرسوڕمانە، جێگای بەزەییە چونکە ئەم برادەرانە سەری زمان و بنی زمانیان تانەدانە لە ئیمامی بوخاری و بۆتە تانەی چاویان، لەھەمان کاتیشدا بۆ پشتبەستن بە بەڵگەیەك، بۆئەوەی ھەموو سوننەی پێ ڕەت بکەنەوە، پشت بە کتێبەکەی ھەمان پێشەوا دەبەستنەوە و، جێگەی سەرسوڕمانیشە لە ڕووی لۆژیکەوە، چونکە دێن بە خودی فەرموودە کۆی فەرموودە ڕەتدەکەنەوە!
خۆ ئەگەر بشڵێن ئێمە بەو بەڵگەیە ڕووبەڕووتان دەبینەوە کە خۆتان باوەڕتان پێیەتی، ئەوا دەڵێین گەلی برایینە ئەمەش بەدەردی (ویل للمصلین ) مەبەن، مادام بە شتێ ڕووبەڕوومان دەبنەوە کە خۆمان باوەڕمان پێیەتی، ئەوا باوەڕمان بەوەش ھەیە کە پێغەمبەر (د خ) فەرمانی بە عبداللّەى کوڕی عومەر کرد کە فەرموودەکان بنووسێتەوە، (اکتب فو الذي نفسي بيده ما يخرج منه إلا حق) [أخرجه أحمد, وأبو داود, والحاكم, وابن أبي شيبة, والدارمي].
زانایانیش باسی چەند ھۆکارێکیان کردووە بۆ ئەم دوو فەرمانە جیاوازە، لەوانە:
1ـ ئەم قەدەغەکردنە بۆ سەرەتاکانی ھاتنەخوارەوەی قورئانی پیرۆز بووە، بۆ ئەوەی فەرموودە تێکەڵی قورئان نەبێت بەھۆی ئەم نوسینەوەیەوە، ئەمەش شتێکی نامۆ نییە پەیوەندی بە ھۆکار (علة)ێکەوە ھەیە، کە ئەم ھۆکارە نەما حوکمەکەش نامێنێ، ئەمەش قاعيدەیەکی ئوسوڵییە (الحكم يدور مع علته وجودا وعدما)، ھەر وەک ئەوەی پێغەمبەری خودا (د.خ) یەکەمجار فەرمانیکرد کە موسڵمانان نەچن بۆ سەرقەبران و زیارەتی قەبر، چونکە نەبادا توشی شیرك ببن، بەڵام پاشان کە ئەو ترسەی نەما و بیر و باوەڕی مسوڵمانان بە تەواوی جێگیر بوو، نەک ڕێگەی پێدان بەڵکو ھانیشیدان بچن، چونکە قیامەتیان بیر دەکەوێتەوە (كنت نهيتكم عن زيارة القبور ألا فزوروها فإنها تذكركم الآخرة) .
2ـ ھەندێک لە زانایان گوتویانە ئەم یاساغکردنە بەھۆی نوسینەوەی قورئان و فەرموودە بووە لە یەک پەڕەدا، چونکە ھەندێکجار وا ڕێکدەکەوت لە پاڵ ئایەتەکەدا ھەندێ لە ڕاڤەی وشەکان بنووسنەوە، جا بۆ ئەوەی دوایی ئەم ڕاڤانە لەگەڵ خودی ئایەتەکەدا تێکەڵ نەبن پێغەمبەر (د خ) فەرمانی کرد کە نەنوسرێتەوە.
لە کۆتایدا دەڵێم قسەکردن لەسەر فەرموودە بە سەنەد و مەتنەوە ڕێگە پێدراوە، بەڵکو ھەموو ئیشی زانایانی فەرموودەیش ھەر ئەوە بووە کە وردەکاری بکەن لە فەرموودەی پێغەمبەردا (د خ) و، ھەموو جۆرە قسەیەك بە قسەی ئەو زاتە نەزانن، بۆیە دەبینین ئیمامێکی وەکو بوخاری لە کۆی ٦۰۰ ھەزار فەرموودە تەنھا (۷) ھەزار فەرموودەیەك دەنوسێتەوە لە صەحیحەکەیدا، لەبەر ئەوە ھەوڵی زانایان جێگای ڕێزە و ئەوان تاجی سەرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەمووی ھەر ئینسانە و کەموکورتی ھەر دەبێت، بۆیە کفر نییە ئەگەر قسە لەسەر ھەندێ ڕیوایەتی بوخاری و موسلیم و باقی کتێبەکانی تر بکرێت، ھەر وەک ئیمامی دارە قوطنى و ابن حزم و ھەندێکی تر لە زانایانی کۆن و نوێ قسەیان کردووە لەم باریهوه،بەڵام قسەکە لێرەدا ئەمەیە ئایا ئەم قسە کردنە ئیشی کێیە؟ ئیشی کەسێکە کە زانا و پسپۆڕ بێت لە زانستەشەرعییەکان و ئاگادار و زاڵ (مسلط) بێت بەسەر قورئان و سوننەتدا ،بە ھەموو زانستەکانیانەوە، یاخود ئیشی کەسێکە کە شارەزاییەکی ئەوتۆی لە زمانی عەرەبیدا نییە و ھەموو سەرچاوەی ڕۆشنبیری ئەو تەنھا کتێبە وەرگێڕدراوەکانی زەکەریا ئۆزۆن و موناقەشە تەلەفزیۆنییەکانی (میزۆی) عەمامەبەسەری میسری بێت؟!

