سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مەسەلەی (تاقیكردنەوەكە)و چیرۆكی.بەرگریی ی پیاوە باوەڕدارەكە لە –موسا-و سەركەوتنی لەدواندنی جەماوەردا .چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى//نووسينگهى تهفسير///خودای مەزن فەرموویەتی:- بێگومان لە سەرەتای ئەم چیرۆكەدا، مانای هەموو ئەم ئایەتانەمان بەكورتی لێك دایەوەو لەم وێنانەی دیمەنەكەشدا بەدرێژیی شیكاریان دەكەین.
پیاوە باوەڕدارەكە لەكاتی گونجاودا چووە پێشەوەو باوەڕی خۆی ئاشكراكردو ڕووبەرووی فیرعەونو ستەمو زۆرداریەكانی بووەوەو، بەرگریی لەموسا بە سەركەوتوویی كردو، بەشێوازێكی سەركەوتوانەش بانگەوازەكەی خستە بەر دیدەی جەماوەرو توانیی بە لێهاتوویی بیاندوێنێتو، لەم كارەشدا چەند هەڵسوكەوتێكی جوانی گرتەبەر.
بێگومان ئەم پیاوە بەشێوەیەكی (بەرنامەرێژیی) شێوازو دەربڕینەكانی دیاری كردبووو، قۆناغ بە قۆناغیش بانگەوازەكەی بۆ ئامادەبوان روون دەكردەوەو لەمەوقیعێكیشەوە بۆ مەوقیعێكی تری دەبردن، خۆیشی دەركی بەو وتانەی كردبوو، دەیزانیی چییان پێ دەڵێت و، بەنەخشەو بەرنامەیەكەوە بۆیان دەدوا.
هەروەها دەرسێكی كاریگەریی بانگەوازكاریی دەربارەی رێبازی خستنەڕووی بانگەوازو شێوازەكانی كارتێكردن لە بێسەران پێشكەش بەبانگەوازكاران دەكات. بۆیە پێویستە گشت بانگەوازكارێك كە (بەبانگەوازەكەیەوە هەڵسو كەوت دەكات) بیكاتە سەرمەشقی خۆیو سەركەوتنی شێوازی خۆی پێ بخوازێت.
ئەم پیاوە باوەڕدارە سۆزو نەرمیی لەبانگەوازەكەدا نواندووەو، هەنگاوەكانی بەچاكی رێك خستووەو وتەكانی دیاری كردووەو، بەووردی لەهەنگاوێكەوە بۆ هەنگاوێكی دیو، لەقۆناغێكەوە بۆ قۆناغێكی دی مەبەستی خۆی دەربڕیوە، قۆناغو هەنگاوو هەڵوێستەكانیشی لەسەر یەكدی بنیات ناونو، بەم رەنگە گەشتێكی سەركەوتوانەی بانگەوازكارێتیی بەئەنجام گەیاندووە. ئەم پیاوە (وەك لە نمایشە قورئانییەكەوە باسی لـێكراوە) دێتە سەر شانۆی واقیعەكەو (فیرعەون)یش لەوێدا تاكە فەرماندەرو تاكە رێگرو، پیلانگێری دژی موسایە، فیرعەون لەوێدا تاكە وتاربێژەو هەموان گوێ بیستی بوون، ئیدی بەئارەزووی خۆی بەخۆیەوە دەنازێتو خۆی بەزل دەگرێتو فوو لەخۆی دەكات وخۆی دەئاوسێنێتو هەڕەشەو گوڕەشەو سزای سەخت پیشان دەداتو خۆی بەتوندوتیژ دەنوینێت.
لەم شانۆیەدا پیاوە باوەڕدارەكەی بۆ پەیدا دەبێت وبەرەو ڕووی دەوەستێتو دەست دەكات بەوتاردان بۆ جەماوەرەكەو وتارێكی كاریگەریان ئاراستە دەكاتو، هێدی هێدی رایاندەكێشت بەلای خۆی داو، لە هەر هەڵوێستو جمو جووڵێكیدا فیرعەون شەرمەزارو دەمكوت دەكاتو تەنگی پێ هەڵدەچنێتو، لە بەردەم خەڵكیشدا وەك ستەمكارێكی بەزەبرو لووتبەرزو نادانی پیشان دەدا، كە هیچ بەڵگەو پاساوو لۆژیكو هۆیەكی قەناعەت پێكاری بەدەستەوە نییە. بەم شێوەیە پیاوە باوەڕدارەكەی هۆزی فیرعەون پێی لەسەر شانۆكە توند كردبووو كۆنترۆڵی بارودرۆخەكەو بابەتە نمایشكراوەكەشی كردبووو، دەنگی فیرعەونیشی كز كردبووو وجودی لەئارادا نەدەهێشت.. جا هەر كە لەوتەو بانگەشەو وتارەكەی بووەوە شانۆكە فیرعەونی تێدا نەماو، پیاوە باوەڕدارەكە بەتەنیاو بەرێكی لەسەر شانۆكە مایەوەو لە سەكۆی ئەو شانۆیەوە، وەك بانگەوازكارێكی ئامۆژگارو ڕێپیشاندەر مایەوە، هەموان گوێیان بۆ شل كردبووو، بە وتەو گفتوگۆی سەرسام ببوون، پاشان دوای ئەوەی ئەركی خۆی راپەڕاندو خۆیو بانگەوازەكەی پێ ناساندن، بەپشتیوانی خودا شانۆكەی بەجێهێشتو كاروباری خۆی هەر بە خودا سپاردو.. ئیدی پەردەی شانۆكەش دادەدرێتەوە.
ئەم پیاوە باوەڕدارە هەرچەندە یەكەمجار سەركەوتوانە باوەڕی خۆی شاردبۆوە، بەڵام دوای ئەوە لەئاشكراكردنی ئەو باوەڕەیدا سەركەوتووتر بوو.. هەرچەندە لە شاردنەوەی باوەڕەكەیدا شارەزاو زیرەك بوو، بەڵام دوایی لە دەرخستنیدا زیرەكیو شارەزاییو زیاتری هەبوو.. بەهەر حاڵا ئەگەر لەشاردنەوەی باوەڕەكەیدا (پیاو) بووبێت، ئەوا لە دەرخستنیدا پیاوەتییەكی بەهێزتری هەبووە

