ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چەند ئامۆژگارییەکی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

چەند ئامۆژگارییەکی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان //بەڕێزان خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمۡ عَنۡهُ فَٱنتَهُواْۚ). واتە: )ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێی به‌خشیوون وه‌ری بگرن،
هه‌ر فه‌رمانێکی پێدان به‌گوێی بکه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی
هه‌ر شتێکی لێ کردن مه‌یکه‌ن)، چونکە فەرموودەکانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت بۆ ئێمە رووناکین، هەروەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (قَدۡ جَآءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورٞ وَكِتَٰبٞ مُّبِينٞ). واتە: (به‌ڕاستی له‌لایه‌ن خواوه‌ نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراتان بۆهاتووه‌ (که‌ محمدی پێغه‌مبه‌رمانه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌دا (که‌ قورئانه‌). کەواتە فەرموودەکانی پێغەمبەر دررودی خوای لەسەر بێت رووناکین.
هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى* إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى) واتە: پێغەمبەر لە خۆیەوە قسە ناکات، ئەوەی دەیڵێت تەنها وەحی و نیگای خوایە.
ئەبو سەعید دەگێڕێتەوە. دەڵێت: جارێك پێغەمبەر نوێژی عەصری پێکردین، پاشان هەستا وتارێکی خوێندەوە فەرمووی: ئاگادار بن نەتەوەی ئادەم لەسەر چەند چینێك دروست کراون، هەندێکیان بە ئیمانەوە لە دایكبوونەو بە ئیمانەوە دەژین و بە ئیمانەوە دەمرن. هەندێکیان بە ئیمانەوە لە دایکبوونەو بە ئیمانەوە دەژین و بە کافری دەمرن. هەندێکیان بە کافری لە دایك بوونەو بە کافری دەژین و بە ئیمانەوە دەمردن، هەندێکیان بە کافری لە دایکبوونەو بە کافری دەژین و بە کافری دەمرن. ئەبو سەعید دەفەرمووێت: ئێمە تەماشای رۆژمان دەکرد چەندی ماوە، پێغەمبەر فەرمووی: ئاگادار بن دونیا تەنیا بە ئەندازەی ئەوەندە رۆژە ماوە کە لەبەر چاوتانە، ئێوەش تەواوکەری حەفتا ئوممەتی پێش خۆتانن، ئێوە لە هەموویان باشترو بەڕێزترن لەلای خوای گەورە.
زەیدی کوڕی ئەسلەم دەفەرمووێت: چوومە لای ئەبو دوجانە ئەو پاڵەوانەی لە شەڕی ئوحود شمشێری لە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت وەرگرت، گووتی: من حەقی ئەو شمشێرە ئەدەم، شەڕێکی پاڵەوانانەی کرد، ریزەکانی گاورەکانی کردە دوو بەشەوە، جا زەید دەڵێت: کاتێك چوومە لای لە سەرەمەرگ دابوو، فەرمووی: لە ژیاندا دوو شتتم زۆر لەلا گرنگ بووە، یەکەمیان قسەم لە هیچ شتێك نەکردووە پەیوەندی بە منەوە نەبێت. دووەمیان دڵی من بەرامبەر هەموو موسڵمانان ساغ بووە.
ئەبو داود خاوەنی کتێبی (السنن) فەرموویەتی: کە تێبی (السسن)دا بە هەڵبژاردن چوار هەزارو هەشت سەد حەدیسم لە ناویان چوار حەدیس بۆ ژیانی مرۆڤ بەسن: ١/ (إِنَّما الأَعمال بالنيَّاتِ). واتە: هەموو کردەوەیەك بۆ نیت و قەسدی مرۆڤ ئەگەڕێتەوە. ٢/ (مِنْ حُسْنِ إِسْلامٍ المرء تَرْكُهُ مش لا يعنيه) واتە: لە جوانییەکانی ئیسلامەتی مرۆڤە، خۆی دوور بگرێت لەو شتەی پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت، چونکە ئیمامی عەلی ئەفەرمووێت: هەر کەسێك زۆر قسە بکات زۆر هەڵە ئەکات، هەر کەسێکیش زۆر هەلە بکات شەرم و حەیای کە دەبێت، هەر کەسێکیش شەرمی کەم بوو وەرعی کەم ئەبێت، هەر کەسێ وەرعی کەم بوو دڵی ئەمرێ، هەر کەسێ دڵی مرد ئەچێتە دۆزەخ، هەر کەسێ عەیبی خۆی ببینێ کۆرە ئەبێ لە بینینی عەیبی خەڵکی تر. ٣/ (لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه) ئیمانی تەواو نابێ هەتا ئەوەی بۆ خۆتان پێخۆشە بۆ برای خۆشتان پێ خۆش نەبێت. 4/ (الحلال بيّن والحرام بيّن وبين ذلك أمور مشتبهات فمن وقع في الشّبهات وقع في الحرام) حەڵاڵ دیاریکراوەو حەرامیش دیاریکراوە، لە بەینی هەردووکیان چەند شتێکیگوماناوی هەن، هەر کەسێك بچێتە ناو شتی گوماناوی دەکەوێتە ناو حەرام.
سوفیانی سەورەی ئەڵێ جارێك چوومە لای جەعفەری صادق گووتم: ئەی نەوەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئامۆژگاریم بکە. فەرمووی: مرۆڤی حەسوود خۆشی نابینێ، مرۆڤی بەد ئەخلاق گەورە نابێت، مرۆڤی درۆزن نابێتە پیاو، خۆت بپاریزە لە حەرام دەبی بە بەندەی خودا. رازی بە بە تەقسیم و دابەشی خودا دەبی بە موسڵمان. هاوڕێیەتی خەڵك بکە بەم شێوازەی پێت خۆشە خەڵك هاوڕێیەتیت بکات دەبی بە ئیماندار. برادەرایەتی خەڵکی خراپ مەکە چونکە فێری خراپەت دەکات. راوێژ بە خەڵکی لە خواترس بکە سەرکەوتوو دەبی. لە کۆتایی فەرمووی: کەسێك برادەرایەتی جێگای گوماناوی توهمەت بۆ دروست ئەکات. کەسێك خاوەنداری لە زمانی خۆی نەکات پەشیمان دەبێتەوە.
سه‌رچاوه‌ /مالپه‌رى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان //http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=81
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز