سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌وره‌یي مانگی رِه‌مه‌زان و چۆنیه‌تی پێشوازیكردنی
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان///به‌ڕێزان : سه‌ره‌تا به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز گه‌رمترین پیرۆزبای ده‌كه‌ین له موسڵمانانی جیهان به گشتی و موسڵمانانی كوردستان به تایبه‌تی داواكارین
له خوای گه‌وره
ئه‌م مانگه مانگی خۆشی و ئارامی و هه‌رزانی ئاشتبونه‌وه و خۆشه‌ویستی بێت له كوردستان
ئیمانداران : به ڕۆژ و بون له مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رز كرا له ساڵی دووه‌می كۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نۆ ساڵ به‌ڕۆژو بوه خوای گه‌وره له باره‌ی ئه‌م مانگه ده‌فه‌رمووێ (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَڕيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُڕيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُڕيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) البقره 185
واته: مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه كه ئه‌م قورئانه ڕێنمای به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تێدایه له ڕێنمای و جیاكردنه‌وه‌ی( ڕاست _و ناڕاست هه‌ق _و ناهه‌ق) ئه‌وجا هه‌ر كه‌سێك له ئێوه گه‌یشته مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان یان مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی با ئه‌و مانگه به ڕۆژ و بێت ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشه یان له‌سه‌فه‌ر دابێت با له رۆژانیدی به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌ڕۆژو بێته‌وه چونكه خوای گه‌وره ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت نایه‌وێ فه‌رزه‌كانتان له‌سه‌رس قورس و گران بكات (ئه‌بو داود )رازی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ ته‌واوای كتابی ئاسمانی له‌هه‌موو ئاینه‌كان له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان دابه‌زیون هه‌روه‌ها مانگی ره‌مه‌زان مانگی سه‌ركه‌وتنه‌كان بوه له مێژووی ئیسلام
1/ سه‌ركه‌وتنی موسڵمانه‌كان له شه‌ڕی به‌در له 17 مانگی ڕه‌مه‌زان بوو.
2/ فه‌تحی مه‌كه‌ی پیرۆز له 20 مانگی ره‌مه‌زان بوو
3/ سه‌ركه‌وتنی پێغمبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی له (ته‌بووك) كه هه‌موو دورگه‌ی عه‌ره‌بی سه‌ری دانواند بۆ پێغمبه‌ر و ئیسلام له‌مانگی ره‌مه‌زان بوو .
4/ فه‌تحی (ئه‌نده‌لوس) به فه‌رمانده‌ی ( تاریقی كوری زیاد ) له‌مانگی ڕه‌مه‌زان بوو .
له‌به‌ر گه‌وره‌ی ئه‌م مانگه خوای گه‌وره به‌ڕۆژوبونی تایبه‌ت كرد به‌م مانگه‌و كردی به ڕوكنێك له ڕوكنه‌كانی ئیسلام . هه‌روه‌ك (سلمان ) ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وتارێكی بۆ ئێمه خوێنده‌وه له ئاخیری ڕۆژی مانگی شه‌عبان بوو: فه‌رمووی. ئه‌ی خه‌ڵكینه مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان لێتان نزیك بۆته‌وه مانگێكه شه‌وێكی به‌خێرتره له هه‌زار شه‌ویتر مانگێكه خوا به‌ڕۆژوو بونی فه‌رزكردوه هه‌ستانه‌وه‌ی شه‌وی به گه‌وره‌و خێر داناوه كه‌سێك خۆی له‌خوا نزیك بكاته‌وه به چاكه‌یه‌ك خێری وه‌ك ئه‌وه وایه فه‌رزێكی جێبه‌جێ كردوه له مانگه‌كانی تر . ئه‌مه مانگی ئارام گرتنه ئارام گرتنیش پاداشته‌كه‌ی به‌هه‌شته ئه‌مه مانگێكه خوای گه‌وره رزقی ئیمانداران زیاد ده‌كات هه‌ركه‌سێك به‌ربانگ بداته رۆژو گرێك ئه‌بێته لێخوش بوون له گوناهه‌كانی ئازاد بوون له ئاگری دۆزه‌خ به ئه‌ندازه‌ی به ڕۆژوو بوه‌كه خێری ده‌گاتێ به‌بێ كه‌م و كورتی خه‌ڵكه‌كه گوتیان ئه‌ی پێغمبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئێمه هه‌موومان ئه‌وه‌مان نیه به‌ربانگ بده‌ین به‌خه‌ڵك . پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی ئه‌م پاداشته بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌بێت كه قه‌سپێك یان په‌رداغه ئاوێك یان په‌رداغه شیرێك بدات به كه‌سێكی به‌ڕۆژو .
ئیمانداران :مانگی ره‌مه‌زان سه‌ره‌تاكه‌ی ره‌حمه‌ته ناوه‌ڕاستی لێخۆشبونه كۆتایه‌كه‌ی ده‌ربازبوونه له ئاگری دۆزه‌خ .
به‌ڕێزان :مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه پێشبڕكێیه‌كی جیهانیه بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی گه‌روره له كۆتای كه ناتوان ئه‌م خه‌ڵاته له غه‌یری ره‌مه‌زان به‌ده‌ست بێنن ده‌ی ئه‌م به‌ركه‌ته با له‌ده‌ست نه‌ده‌ین .هه‌رچه‌نده ئه‌زیه‌ت و ئازار ببینین
به‌ڕێزان: هه‌وڵ بده‌ن زۆر چاكه به‌ده‌ست بێنن وه‌ك خواپه‌رستی چاكه‌و خێرات به تایبه‌تی سونه‌تی (ته‌ڕاویح) زۆر گه‌وره‌یه داواتان لێ ئه‌كه‌ین له‌ده‌ستی مه‌ده‌ن هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر ڕۆژی گر ڕێز له‌ڕه‌مه‌زان بگرێت زگی خۆی له‌حه‌ڕام بپارێزێ زمانی خۆی له‌غه‌یبه‌ت و جون دان و دوو زمانی و فه‌سادی بپارێزێت و چاوه‌كانی له ته‌ماشاكردنی حه‌ڕام بپارێزێت هه‌روه‌ها اخلاقی خۆشبوێت
به‌ڕێزان به‌ڕۆژوبون چه‌ند واجبێكی هه‌یه.
1/ دیتنی مانگ یان سی پڕكردنی مانگی شه‌عبان
2/نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو شه‌وێك به‌ڵام وا باشه له‌شه‌وی یه‌كه‌می مانگی ڕه‌مه‌زان نیه‌تی به‌ڕۆژوو بونی یه‌ك مانگ بێنبَت یۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌وێك له بیری چوو ئه‌كه به‌ر ده‌كه‌وێ
هه‌روه‌ها ڕۆژ گرتن سونه‌تی هه‌ن
1/دره‌نگ پارشێو خواردن
2/زوو بانگ شكاندن به خورما یان به ئاو پێشی نوێژكردن .
له كۆتایدا داوا له‌حوكمه‌ت ده‌ین ئه‌و په‌ڕی توانای خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ پاریزگاری كردن له گه‌وره‌ی مانگی ره‌مه‌زان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ن بۆ ناحه‌زانی مانگی ڕه‌مه‌زان بێڕێزی بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌وو مانگه داواش له نوێژ خوێنان ده‌كه‌ین كه منداڵ له‌گه‌ڵ خوَیان دێنن بۆ ته‌ڕاویح لێنه‌گه‌ڕێن گه‌مه‌و گاڵته له ناو مزگه‌وت بكه‌ن نوێژی خه‌ڵك تێك بده‌ن داواش له‌هه‌موو بازرگان و دووكانداره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین له مانگی ڕه‌مه‌زان نرخی شتومه‌ك هه‌رزان بكه‌ن نه‌ك گرانی بكه‌ن چونكه گران كردنی شتومه‌ك له مانگی ڕه‌مه‌زان گوناهێكی زۆر گه‌وره‌یه..
واخر دعوانا أن الحمد لله ربّ العالمین...
سه‌رچاوه //مالپه‌رى يه‌كيتى زانايانى ئايينى كوردستان //http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=82

