ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

كوڕ وەك كچ نییە!..له‌قورئاندا

كوڕ وەك كچ نییە!..له‌قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن//نووسينگه‌ى ته‌فسير///خوای گەورە لە چیرۆكی لەدایكبوونی مەریەمدا دەفەرموێت:{فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنْثَى وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا

مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ (36)} [آل عمران]، واتە: كاتێك (هاوسەرەكەی عیمران) منداڵەكەی بوو (بە دڵشكاوییەوە) وتی: پەروەردگارا خۆ من كچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاك دەزانێت كە چی بووە، (خۆ ئاشكرایە) كوڕیش وەكو كچ نییە. 

1. زانای سویدی "دافید ئەنگمار" لەزانكۆی (Luna)ی سویدی هەستا بە بەكارهێنانی گازی "زینون" كە لەخوێندا دەتوێتەوە و تیشكەكانی (گاما) بەرهەم دێنێت، كاتێك گازەكە بۆ مێشك دەگوێزرێتەوە و بەهۆی (32) هەستەوەری جێگیر بە لەشەوە وێنە دەگیرێت، لەئاكامدا بۆ زانایان ڕوون بووەوە كە بەشی ڕاستی مێشك لەنێردا چالاكتر كاردەكات، لەكاتێكدا كە بەشی چەپ لە مێیەدا چالاكتر كاردەكات... ئەوەش هۆی سەركەوتوویی پیاو لێكدەداتەوە لەبوارەكانی ماتماتیك و ئەندازیاری و بابەتە تیۆریەكاندا، لەكاتێكدا كە بەشی چەپ هێزی بیستنی تێدا چڕبووەتەوە، هەر بۆیە ئافرەت لە بوارە ئەدەبیەكاندا بەهێز و سەركەوتووترە.
2. پیاوان لە ئافرەتان باڵابەرزترن، جەستەی ئافرەتان تا تەمەنی (19ساڵی) گەشە دەكات، جەستەی پیاوان تا تەمەنی 20ساڵان گەشەدەكات.
3. خوێن، بڕی هیمۆگلۆبین لە خوێنی ئافرەتدا (12-14گرام)ـە لەهەر (100 ملی لیتر)ێكدا. بڕی هیمۆگلۆبین لە خوێنی پیاواندا (14-16گرام)ـە لەهەر (100 ملی لیتر)ێكدا.
4. تێكڕای نیشتنی خوێن (ترسیب الدم) لەئافرەتاندا لە (سفر بۆ 7 ملی مەتر)ـە، تێكڕای نیشتنی خوێن لە نێرەدا لەنێوان (سفر بۆ پێنج ملی مەتر)ـە، ئەم ڕێژەیە بۆ ئافرەتان لەكاتی سكپڕیاندا دەگۆڕێت.
5. جیاوازی قەبارەی (سی) لە پیاو و ئافرەتدا، فراوانی زیندەگی (حیویە)ی سییەكان لای ئافرەتان (4.2سانتیمەتر سێجا)یە، بەڵام لە پیاواندا (3.2سانتیمەتر سێجا)یە.
6. جیاوازی (RBC-Hb) دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی هۆرمۆنی دەردراوی سەر گورچیلە، بەجۆرێك كە خانەكانی خوێن لەپیاواندا دەوروژێنێت و لەژنانیشدا دایدەبەزێنێت.
7. هەموو ڕۆژێك ئافرەت بە تێكڕای (9 كوپ) ئاو وندەكات، پیاو ڕۆژانە (12 كوپ) ئاو وندەكات.
8. لەكاتی منداڵبووندا ڕژێنی نوخامی هەڵدەستێ‌ بە دەردانی هۆرمۆنێكی دیاریكراو، كاری ئەو هۆرمۆنە بریتیە لە:
أ- هێنانەوەیەكی (كرژكردنی) ماسولكەكانی منداڵدان لەكاتی منداڵبووندا.
ب- دەردانی شیر لە شیرە ڕژێنەكانەوە لەماوەی شیرپێداندا.
لەگەڵ چەندین جیاوازی تر لەنێوان پیاو و ژندا كە ڕاستێتی ئایەتەكە بە تەواوی بەدیار دەخات.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز