سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(خه‌بابی كوڕی ئه‌ره‌ت) مامۆستای هونه‌ری فیداكاری : ( کۆتایى )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (خه‌باب) له‌ساڵى سى و حه‌وتى کۆچیدا وه‌فاتى کرد..مامۆستاى دروستکارى شمشێر له سه‌رده‌مى نه‌فامى و..
مامۆستاى دروستکردنى خۆبه‌ختکردن و فیداکارى له ئیسلامدا مرد...!!
ئه‌و پیاوه مرد که یه‌کێک بوو له‌و کۆمه‌ڵه‌ى قورئان هاته خوارێ و به‌رگرى لێ کردن و، سلآوى لێکردن ئه‌و کاته‌ى که هه‌ندێک له گه‌وره‌پیاوانى قوڕه‌یش داوایان کرد له پێغه‌مبه‌رى خوا ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) که رۆژێکیان بۆ دیارى بکات و، رۆژێکى دیکه‌ش بۆ هه‌ژارانى وه‌ک (خه‌باب) و (صوهه‌یب) و (بيلال) بێت.
که قورئان پیاوانى روو له خودا ئاوا به به‌رزى و رێزه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت و، ئایه‌ته‌کانى داده‌به‌زێت بۆ پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) و پێى ده‌فه‌رموێت: (وَلاَ تَطْرُدْ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُڕيدُونَ وَجْهَهُ مَا عَلَيْكَ مِنْ حِسَابِهِمْ مِنْ شَيْءٍ وَمَا مِنْ حِسَابِكَ عَلَيْهِمْ مِنْ شَيْءٍ فَتَطْرُدَهُمْ فَتَكُونَ مِنْ الظَّالِمِينَ(٥٢)وَكَذَلِكَ فَتَنَّا بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لِيَقُولُوا أَهَؤُلاَءِ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنْ بَيْنِنَا أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَعْلَمَ بِالشَّاكِڕينَ(٥٣)وَإِذَا جَاءَكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِنَا فَقُلْ سَلاَمٌ عَلَيْكُمْ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَة ): ئه‌و که‌سانه مه‌تۆرێنه و ده‌ریان مه‌که که گشت به‌یانیان و ئێواران هانا ده‌به‌نه به‌ر خوداى په‌روه‌ردگاریان و بۆ ره‌زامه‌ندى ئه‌و کۆشش ده‌که‌ن..تۆ هیچ کارت به کارى ئه‌وان نه‌بێ، ئه‌وانیش هیچ کاریان به‌سه‌ر تۆوه نیه، سا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ده‌رکه‌ى، تۆش له سته‌مکاران ده‌بى.. ئێمه ئاوا هێندێک به هێندێکى تر تاقى ده‌که‌ینه‌وه، تا بڵێن: چۆن خودا له‌ناوماندا هه‌ر ئه‌مانه‌ى وه‌به‌ر چاکه‌ى خۆى خستوه؟ ئاخۆ خودا له‌وان باشتر شوکرانه‌بژێران ناناسێ؟ هه‌رکاتێ ئه‌وانه دێنه لات که به نیشانه‌کانى ئێمه بڕوادارن، پێیان بڵێ: سه‌لامتان لێبێ، په‌روه‌ردگارتان له‌سه‌ر خۆى نوسیوه که به‌به‌ر به‌زه‌یى خۆیتان بخات}} .الأنعام:٥٢-٥٤.
به‌مجۆره پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) له‌پاش هاتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌و ئایه‌ته هه‌ر که بیبینینایه رێزى لێده‌گرتن و عه‌باکه‌ى خۆى بۆ راده‌خستن و، ده‌ستى ده‌خسته سه‌ر شانیان و پێى ده‌فه‌رموون:
به‌خێربێن ئه‌و که‌سانه‌ى په‌روه‌ردگارم له‌باره‌یانه‌وه رایسپاردم.
به‌ڵێ.. یه‌کێک له‌و کوڕه چاکه‌کارانه‌ى رۆژانى دابه‌زینى وه‌حى و، نه‌وه‌ى قوربانیدان مرد..
* * *
پێده‌چێت چاکترین شت که ماڵئاوایى ئه‌وى پێ بکه‌ین، وته‌کانى (ئیمامى عه‌لى) بێت که له کاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له شه‌ڕى صه‌فه‌ین، چاوى به گۆڕێکى ساده‌وساکار که‌وت و، پرسى:
ئه‌مه گۆڕى کێ یه..؟
وتیان: گۆڕى (خه‌بابه)...
سه‌رى دانه‌واند و خه‌م بردیه‌وه و وتى:
خوا ره‌حم به (خه‌باب) بکات..
به ویستى خۆى موسڵمان بوو..
گوێڕایه‌لآنه‌ش هیجره‌تى کرد..
به موجاهیدى ژیا..

