ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

"فیـرعەون " جـەماوەر سـەرقاڵا دەكات ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

"فیـرعەون " جـەماوەر سـەرقاڵا دەكات ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگه‌ى ته‌فسير///خودای مەزن دەفەرمووێت:واتە: (فیرعون بە (هامان)ی وەزیری گوت: (ئەی هامان قوللەو برجێكی بەرزم بۆ بنیات بنێ‌ تاكو هەندێك هۆكارو ئامراز

بن بۆ سەركەوتنی ئاسمانەكان‌و بەهۆیەوە سەركەوم‌و نهێنییەكان بزانم‌و بۆ خودای موسا بڕوانم، چونكە من دڵنیام درۆزنە)، بەم شێوەیە كردارە ناشیرینەكانی فیرعەون لەلای خۆی جوان ببوون ولە ڕێبازی ڕاست لای دان.. بەراستی پیلان‌و فڕوفێڵی فیرعەون هەر لەسەر گەردانی‌و تیاچوون‌و زەرەرمەندیی دایە).

پیاوە باوەڕدارەكەی نێو هۆزی فیرعەون (وەك لەدیمەنی دووەمدا بۆمان دەركەوت) توانیی بگاتە نێو دڵی خەڵكی‌و كاریان تێ‌ بكات‌و، بەچەند ئاكارێكی جوان‌و هاندەر دڵیان بكاتەوەو،فیرعەونی ستەمكاریش والێ بكات كە هیچ ئامادەیی یەكی كاریگەری ئەوتۆی نەبێت‌و زمانێكی روون كەرەوەو قایلكاری واشی نەبێت كە لەئاست دەربڕینی ئەودا بێت، چونكە فیرعەون بەچەند سیفەتێكی نالەباری وەك خۆ بەزل دانان‌و لووتبەرزی بەرامبەر یان وەستابوو.
وادیاریشە فیرعەون تێبینی ئەوەی كردووە كە پیاوە باوەڕدارەكە سەركەوتووە لە چوونە نێو جەماوەرو كارتێكردنیانداو، لەوەش ترساوەكە جڵەوی كارەكە لەدەست خۆی دەرچێت‌و خەڵكەكە لێی بتەكنەوەو روو لەو پیاوە باوەڕدارەو بانگەوازەكەی بكەن. هەربۆیەش فیرعەون ناچار بووە كەلە داواكاریییەكەی یەكەمینی (واتە لە مۆڵەت وەرگرتن بۆ كوشتنی (موسا)) پاشگەزبێتەوەو، رەفتارێكی ناهەمواری تەڵەكەبازانە بنوێنێت،‌و لەوڕییەشەوە شانۆ گەرییەكی بێ‌هوودەیی پێشكەش بكات بەمەبەستی خەریك كردنیان بەشتێكی ترەوەو لەبیربردنەوەی راستییەكەیان ئەوەبوو (هامان)ی وەزیری بانگ كردو داوای لێكرد قووللەیەكی بەرزو ساختمانێكی سەركەشی بۆ دروست كات تاكو بگاتە نێو بۆشایی ئاسمان‌و بۆ ئاسمانەكان سەركەوێت‌و بەدوای خوداكەی (موسا)دا بگەڕێت بێگومان نایشی دۆزێتەوە، بەڵام دەیەوێت درۆی موسا بۆ خەڵكی دەرخات‌و ئەو راستییەش پیشانی پیاوە باوەڕدارەكە بدات كەبەرگریی لە موسا دەكرد تا گوایە ئەویش وابزانێت كە خودای موسا لەئارادا نییە.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز