سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌وره‌یی رِۆژو چۆنیه‌تی به‌رِۆژو بون...رۆژوو
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان به‌رێزان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ .( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (183) أَيَّامًا مَّعْدُودَاتٍ )البقرة 182
واته ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان واجب كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه‌ش واجب كرابو بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزگاری بكه‌ن چه‌ند ڕۆژێكی دیاری كراون كه مانگی ڕه‌مه‌زانه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی خوای گه‌روره له حه‌دیسی قودسی ده‌فه‌رمووێ عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (قال الله عز وجل: كل عمل ابن آدم له إلا الصيام؛ فإنه لي وأنا أجزي به، والصيام جنّة، وإذا كان يوم صوم أحدكم فلا يرفث، ولا يصخب، فإن سابّه أحد أو قاتله فليقل: إني امرؤ صائم، والذي نفس محمد بيده لخلوف فم الصائم أطيب عند الله من ريح المسك، للصائم فرحتان يفرحهما: إذا أفطر فرح، وإذا لقي ربه فرح بصومه) رواه البخاري ومسلم. واته:هه‌موو كرده‌وه‌ی به‌نی ئاده‌م بۆخۆیه‌تی ته‌نها ڕۆژو نه‌بێت ئه‌و تایبه‌ته به‌من منیش خۆم پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه ڕۆژو پاراستنه له ئاگری دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژو بون قسه‌ی ناشرین مه‌كه‌ن هاتو هاوار مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێك جنێوی پێدان یان ویستی شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ بكات بڵێ من به‌رَۆژوم قه‌سه‌م به‌و كه‌سه‌ی گیانی موحه مه‌دی به‌ده‌سته بۆنی ده‌وی ڕۆژو گر خۆشتره له بۆنی میسك له لای خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژو ده‌بیتَ دوو خۆشی هه‌یه یه‌ك له كاتی بانگ شكاندن یه‌كیان ئه‌وكاته كه ده‌گه‌ڕێته‌وه لای خوای گه‌وره (به‌ڕێزان )ئه‌و ڕۆژه‌ی خوا فه‌رزی كردوه كۆمه‌ڵێك سودی هه‌یه 1شكاندنی نه‌فس به برسیه‌تی 2لێخۆشبونی گوناح 3دێته ڕێزی مه لا‌ئیكه‌ته‌كان له خواردن و نه‌خواردنه‌وه 4وانه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ ناساندنی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار به‌یه‌كتر 5 دادپه‌روه‌ری له نێوان مرۆڤه‌كان له خواردن و خواردنه‌وه 6دروست بونی هێزی به‌ره‌نگاری له له‌شی مرۆڤ تا بتوانێ به‌ره‌نگاری نه‌خواردن نه‌خواردنه‌وه بكات له كاتی ڕووداو كاره‌سات هه‌روه‌ها رۆَژ و چه‌ند سودێكي ته‌ندروستی تێدایه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێ (صومو تصحوا) واته به‌ڕۆژ و بن ته‌ندروستیتان باش ده‌بێت هه‌روه‌ها لیكۆڵینه‌وه و توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ریان خستوه به‌ڕۆژو بون كارێكی سروشتیه خوای گه‌وره پێویستی كردوه له‌سه‌ر هه‌موو بونه‌وه‌رێكی زیندو بۆماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌مه‌شی بۆ پاراستنی ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌یه بۆ به‌هێز بونیان
به‌ڕۆژوبونی ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر كارێكی ئاشكرا‌و دیاره هه‌ندێكیان ده‌گاته چه‌ند ڕۆژێك هه‌تا گیا‌و گوڵ ماوه‌یه‌كی زۆر به ڕۆژ و ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی له دوای به‌هار گوڵی جوان و وه‌ده‌ركا له‌دوای ته‌واو بونی زستنان هه‌روه‌ها له‌كتابه‌كانی مێژو هاتوه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی بانگه‌وازی پێغمبه‌رانیشیان نه‌گه‌یشتوه‌تێ به‌سروشتی خۆیان بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ڕۆژ و بونه چونكه ڕۆژ و مرۆڤ پاك ده‌كاته‌وه جیهازی ڕێگری له نه خۆشیه‌كان له‌جسته‌ی مرۆچ به هێز ده‌كات و ده‌تپارێزێ له‌قه‌ڵه‌وی و مه‌ترسیه‌كان به‌كه‌لكه بۆ فشاری خوێن بۆ سوكه‌ری بۆ چه‌ورای خوێن بۆنه‌خۆشیه‌كانی عه‌قلی و نه‌فسی به‌هێز كه‌ره بۆ جوله‌ی رێخۆڵه‌كان ئه‌تپارێزی له غه‌ریزه‌ی جنسی هه‌روه‌ك پێغمبه‌رمان فه‌رموویه‌تی ) يا معشر الشباب ، من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر ، وأحصن للفرج ، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء) واته ئه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجان هه‌ركه‌سێك له ئێوه ئه‌توانێ هاوسه‌رگیری بكات با بیكات چونكه چاوانتات ئه‌پارێزێ له تاماشاكردنی حه‌ڕام عه‌وڕه‌تان ده‌پارێزێ له كاری نابه‌جێ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه توانای هاوسه‌رگێری نه‌بو با به‌ڕژو بێت چونكه ڕۆژ و ده‌یپارێزێت له لادان له ڕێگای رۆیشتن به ره‌و خراپه ( ئیمامی شافیعی ) فه‌رموویه‌تی 16 ساڵ من تێرم نه‌خواردوه چونكه زۆر خواردن هۆكارێكه بۆ ته‌مبه‌ڵی وازهێنانیان له خوا په‌رستی پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ ( ما ملأ ابن ا‌دم وعاء شرا من بطنه ) واته هیچ كیسه‌یه‌كی پڕنه‌كردووه خراپتر بێت له پركرددنی زگ ( منچلوتی ) زانایه‌كی ناوداره ده‌ڵێت چومه لای براده‌رێك زگی ده‌هێشا چونكه زۆری خواردبوو چومه لای براده‌رێكی تر زگی ده‌هێشا له برسان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌نده‌ك له خواردنی خۆی بدا به ئه‌وه‌ی دووه‌م زگی یه‌ك له هه‌ردووكیان نه‌ده‌هێشا
كاره‌باشه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان 1 خێركردن پێغمبه‌ر فه‌رموویه‌تی ( افضل الصدقة صدقة في رمضان ) واته گه‌وره‌ترین چاكه چاكه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه 2 خوێندنی قورئان 3 شه‌و نوێژ و ته‌ڕاویح 4مانه‌وه له‌مزگه‌وت
به ڕۆژو نه‌بون بۆ كام كه‌س دروسته 1ئه‌وه‌ی سه‌فه‌رێكی دریژی هه‌بێت 2ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌خۆش بێت 3ئه‌و ژنه‌ی حه‌ملی هه‌بێت 4ئه‌و ژنه‌ی منداڵی شیر خۆری هه‌بێت و شیری خۆی بداتێ 5 ئه‌و پیرو په‌ككه‌وتوانه‌ی توانای ڕۆژ و گرتنیان نیه 6 ئه‌و كه‌سه‌ی برسیه‌تی و تێنیه‌تی وای لێ بكات له ژیانی خۆی بترسێ . گوناحی ئه‌وانه‌ی بێ هۆكار به‌ڕۆژو نابن پێغمبه‌ر فه‌رموویه‌تی (من أفطر يوما من رمضان من غير رخصة لم يجزه صيام الدهر وان صامه ) واته: ڕۆژوه‌ك له مانگی ڕه‌مه‌زان بشكێنێت خوا مۆڵه‌تی پێ نه نه دابێ ئه‌و ساڵه‌ی هه‌موو بگرێته‌وه و به‌ڕۆژ و بێت خێری ئه ڕۆژه‌ی خواردویه‌تی پڕ ناكاته‌وه .
وه‌رگيراوه له ماپه‌رى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان //http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=84

