سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (١٧-١٩) سوره‌تى (التوبة): { مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَن يَعْمُرُواْ مَسَاجِدَ الله .. }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئایه‌ته‌که : (إبن أبى حاتم) له ڕێگه‌ى (على) کوڕى (طلحه) ه‌وه و ئه‌ویش له (إبن عباس)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت : کاتێک (عباس) له ڕۆژى (بدر)دا ئه‌سیرکرا وتى:
ئه‌گه‌ر ئێوه پێش ئێمه که‌وتبن له موسوڵمان بوون و کۆچ کردن و جیهادا ئه‌وا ئێمه مزگه‌وتى (حرام)مان ئاوه‌دان کردۆته‌وه و ئاومان داوه به حاجیانى ماڵى خوا و گرێ کوێره‌ى خاوه‌ن ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌مان کردۆته‌وه ، خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى : {أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ .. }ى دابه‌زاند. (مسلم) و (أبى حبان) و (ابو داود) له (نعمان) ى کوڕى (بشير)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ، ده‌ڵێت : له‌نزیک (دوانگه) که‌ى پێغه‌مبه‌رى خوادا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) بووم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوه‌ڵێکدا ، پیاوێک له‌و هاوه‌ڵانه وتى : دواى ئه‌وه‌ى موسوڵمان بووم خوازیارى ئاودێرى حاجیان بکه‌م ،یه‌کێکى تر وتى: لاى من ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى مزگه‌وتى (حرام) باشترین پیشه‌یه ، یه‌کێکى تریشیان هه‌ڵیدایه و وتى : جیهاد له‌پێناوى خوایا زۆر باشتره له‌وه‌ى ئێوه ده‌یڵێن : حه‌زره‌تى (عمر) سه‌رزه‌نشتى کردن و وتى : ده‌نگتان به‌رزمه‌که‌نه‌وه لاى (دوانگه)ى پێغه‌مبه‌رى خوادا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) به‌تایبه‌ت له ڕۆژى (هه‌ینى) دا، به‌ڵام دواى نوێژى (هه‌ینى) بچن بۆ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و (درودى خواى له‌سه‌ربێت) به‌ئاره‌زووى خۆتان پرسیارى لێبکه‌ن، په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى : { أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ .. }ى هه‌تا { لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ . } ى دابه‌زاند.(فريابى) له (إبن سيرين)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ،ده‌ڵێت : (على) کوڕى (ابى طالب) هات بۆ شارى (مه‌ککه) و به(عباس)ى وت: مامه تۆ کۆچ ناکه‌یت ؟ ناته‌وێ بگه‌یت به پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ؟ (عباس)یش وتى : من مزگه‌وت ئاوه‌دان ده‌که‌مه‌وه و خزمه‌تى (بيت) ده‌که‌م .. خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى : { أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ .. } ى دابه‌زاند.پاشان و به کۆمه‌ڵێکیشى وت - که ناوى بردوون - ئه‌ى ئێوه کۆچ ناکه‌ن ؟ وتیان : ئێمه له‌گه‌ڵ برا و تیره و ماڵ و کنداڵى خۆماندا ده‌بین ،ئینجا ئایه‌تى : { قُلْ إِن كَانَ آبَاؤُكُمْ .. } دابه‌زى. (عبدالرزاق) له (شعبى)یه‌وه هاوشێوه‌ى ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، (إبن جرير) له (محمد) ى کوڕى (كعب)ى (قرظي)یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : هه‌ریه‌ک له (طلحه)ى کوڕى (شيبة) و (عباس) و (على) کوڕى (ابى طالب) شانازیان کرد،(طلحه) وتى: من خاوه‌نى (بيت)م کلیله‌کانى به‌منه،(عباس)یش وتى : منیش به‌رپرس و خاوه‌نى ئاودێریم و سه‌رپه‌رشتى ده‌که‌م.(على)یش وتى: پێش خه‌ڵکى نوێژم کردووه و ڕووم له (قيبله) بووه،من خاوه‌نى جیهاد و تێکۆشانم،په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى: { أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ .. }ى دابه‌زاند.

