سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زه‌كات و صه‌ده‌قه
به‌ڕێزان له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام زه‌كات بریتیه له به‌شێك له ماڵی واجب كردووه كه بیده‌ی به هه‌ژاران و نه‌داران به‌چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌ت (صه‌ده‌قه) ئه‌وه‌یه ببه‌خشی نه‌داران
به‌ڵام وه‌ك چاكه كردن نه‌ك واجب ( زه‌كات )
له ساڵی دووه‌می كۆچی فه‌رزكرا به‌م فه‌رمووده پیرۆزه (خُذۡ مِنۡ أَمۡوَٰلِهِمۡ صَدَقَةٗ تُطَهِّرُهُمۡ وَتُزَكِّيهِم بِهَا (التوبة :١٠٣))واته ئه‌ی پێغمبه‌ر سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت له هه‌ندێك ماڵ و سامانی ئیمانداران زه‌كات و خێر وه‌ربگره چونكه ده‌بێته هۆی خاوێن كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان پاك كردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌رونیان (به‌ڕێزان ) زه‌كات ڕوكنێكه له ڕوكنه‌كانی ئیسلام هه‌وه‌ك پێغمه‌به‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رمووێ (سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت) ( بُنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالْحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ ) واته ئیسلام دروست كراوه له‌سه‌ر پێنج شت 1 شاهێدی دان كه خودا هه‌یه (موحه‌مه‌دیش سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت ) پێغه‌مبه‌ری خودایه 2 نوێژكردن 3زه‌كات دان 4حه‌ج كردن 5 به‌ڕۆژ و بوون .هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به واجبونی زه‌كات نه‌بێت به كافر حیساب ده‌كرێت چونكه خوای گه‌وره ترسی زۆری داوه‌ته ئه‌وانه‌ی زه‌كات ناده‌ن هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ (وَٱلَّذِينَ يَكۡنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلۡفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٖ (التوبة :٣٤)
) واته ئه‌وانه‌ی زێر و زیو كۆده‌كه‌نه‌وه و له ڕێگه‌ی خودا سه‌رفی ناكه‌ن حه‌قی خوای لێ ناده‌ن مژده‌ی سزایه‌كی پڕ ئێشیان بدێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌كات ناده‌ن .ڕووداوی حاگب كافیه . (به‌رێزان ) زه‌كات 1 مرۆڤ پاك ده‌كاته‌وه له ڕه‌زیلی 2 تاقی كردنه‌وه ئایا مرۆڤ ده‌توانێ بڕێك له‌و ماڵه‌ی خوا پێی داوه له ڕێگه‌ی خودا سه‌رفی بكات 3 دروست كردنی په‌یوه‌نی دۆستایه‌تیه له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند 4 ماڵ به‌دانی زه‌كات زیاد ده‌كات هه‌روه‌ك پێغمبه‌رمان ده‌فه‌رمووێت سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت ( ثلاثة أقسم عليهن وأحدثكم حديثا فاحفظوه، قال: ما نقص مال عبد من صدقة، ولا ظلم عبد مظلمة فصبر عليها إلا زاده الله عزا، ولا فتح عبد باب مسألة إلا فتح الله عليه باب فقر،) واته سێ شت هه‌ن سوندیان له‌سه‌ر ده‌خۆم قسه‌یه‌كتان بۆده‌كه‌م پارێزگاری لێ بكه‌ن 1 ماڵی هیچ به‌نده‌یه‌ك به چاكه‌كردن كه‌م نابێت 2 هه‌ر به‌نده‌یه‌ك سته‌می لێ بكرێت ئارام بگرێت ئه‌وه خوای گه‌وره سه‌ربه‌رزی ده‌كات 3 هه‌ر به‌نده‌یه‌ك ده‌رگای ده‌رۆزه سواڵكردن له خۆی بكاته‌وه خوای گه‌وره ده‌رگای هه‌ژاری لێ ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها پێغمبه‌ر سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت ئامۆژگاری هاوه‌ڵانی ده‌كرد و ده‌فه‌رمووێت (حصنوا أموالكم بالزكاة وداووا مرضاكم بالصدقة واستقبلوا أمواج البلاء بالدعاء ) واته ماڵی خۆتان شوره‌ی له ده‌ور بكه‌ن و بیپارێزن به زه‌كات دان نه‌خۆشه‌كانتان چاك بكه‌نه‌وه به صه‌ده‌قه كردن پێشوازی له هاتنی بڵاو ناخۆشیه‌كان بكه‌ن به پاڕانه‌وه‌و ملكه‌چی بۆخوای گه‌وره هه‌روه‌ها پێغمبه‌ر سلامی خوایی له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت ( ماتلف مال في بر ولابحر الا بحسب زكاة) واته نافه‌وتێت ماڵ له بیابان و له ده‌ریا مه‌گه‌ر زه‌كاتی لێ نه‌ده‌ی ئه‌و كات زۆر به ئاسانی ده‌فه‌وتێت ( به‌ڕێزان ) سه‌ره‌تای ڕاده‌ی زه‌كاتی زێر 20 میسقاڵ زێره نیو میسقال ده‌كه‌یته زه‌كات هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای ڕاده‌ی زه‌كاتی پاره چوار ملیۆن و پینج سه‌د هه‌زاردیناره له‌هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناره زه‌كات ده‌ده‌ی هه‌روه‌ها (ده‌غل و دان ) ئه‌بێت بگاته 40 ته‌نه‌كه ئه‌وجا چوار ته‌نه‌كه ئه‌بێته زه‌كات هه‌روه‌ها (مه‌ڕو و بزن ) ئه‌بێت بگاته 40 سه‌ر ئه‌وجا مه‌رٍێكی یه‌ك ساڵه یاخود بنزنێكی دوو ساڵه ئه‌بێته زه‌كات هه‌روه‌ها (ڕه‌شه وڵاغ ) ئه‌بیت بگاته سی سه‌ر ئه‌وجا گوَلكێكی یه‌ك ساڵه ی ده‌ده‌ی به زه‌كات هه‌روه‌ها (ماڵی بازرگانی ) وه‌ك دووكان و كۆگاو شتی تر له سه‌ری ساڵ هه‌موی ده‌قرسێنرێت و بای چه‌ند پاره‌یه له پاره‌كه زه‌كات ئه‌ده‌ی
(بۆئاگاداری ) ئه‌وانه‌ی باسمان كردن بۆ زه‌كات ئه‌بێت هه‌موویان ساڵێكیان به‌سه‌ردا بسوڕێته‌وه ته‌واوی ژماره‌كه له ته‌واوی ساڵ دا هه‌بێت ته‌نیا ده‌غروو دان نه‌بێت ئه‌و له كاتی جۆخین كردن حیساب ده‌كرێت هه‌روه‌ها ماڵی بازرگان‌یش له‌سه‌ری ساڵ حیساب ده‌كرێت ( زه‌كاتی سه‌رفتره ) ئه‌مه‌ش واجب ده‌بێ له‌ڕه‌مه‌زان كه ئه‌م ساڵ له جیاتی هه‌ر سه‌رێك 3 هه‌زار دینار ئه‌ده‌ی ئه‌گه‌ر نه‌ی بوو ئه‌توانێت نه‌دا . بۆ زانیاری ئه‌م زه‌كاته زۆر گه‌وره‌یه چونكه پێشی زه‌كاتی ماڵ واجب كراوه . له باره‌ی (فیدیه ) فیدیه‌ی ڕۆژ و بۆ ئه‌م ساڵ بریتی یه له 3 هه‌زار دینار وه‌ك سه‌رفتره واته له جیاتی هه‌ر ڕۆژێك ئه‌وه‌نده ئه‌ده‌ی
(به‌ڕێزان ) پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی زه‌كات ئه‌دات ڕاچاوی ئه‌م خاڵانه بكات 1 زه‌كات له كاتی خۆی بدات و تاخیر نه‌كات 2 زه‌كات به نه‌هێنی بدات هه‌روه‌ك خوا ده‌فه‌رمووێ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاء فَهُوَ خَيْرٌ لُّكُمْ ) واته ئه‌گه‌ر زه‌كات به نه‌هێنی بیدات هه‌روه‌ك به نه‌هێنی بیده‌ن به هه‌ژاران و ئه‌وه بۆ ئێوه باشتره 3 زه‌كات دان به تاڵ نه‌كاته‌وه به خۆ هه‌ڵكێشان و ئه‌زیه‌ت دان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌كاتی پێداوه خوا ده‌فه‌رمووێ(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تُبْطِلُواْ صَدَقَاتِكُم بِالْمَنِّ وَالأذَى) 4 زه‌كات ناگوازرێته‌وه له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر 5 زه‌كات بده‌ن به هه‌موو ئه‌وانی شایسته‌ی زه‌كاتن بێ جیاوازی 6 ئه‌و بڕه زه‌كاته‌ی ئه‌یدات به هه‌زارێك ئه‌بێت ئه‌وه‌نده‌بێت هه‌ژاره‌كه ئیستیفاده‌ی لێبكات نه‌ك مه‌بله غێكی كه‌می پێ بدات و هیج سودی بۆ هه‌ژاره‌كه نه‌بێت ..
وه‌رگيراوه له مالپه‌رى /يه‌كيتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان//http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=87

