سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پارِانه‌وه له‌خوای گه‌وره‌و شێوازه‌كه‌ی
به‌ڕێزان: پاڕانه‌وه له خوا واته داوا كردن له خوا به زوبان كه ئه‌م پاڕانه‌وه‌یه كلیلی ئاسمانه‌و نیشانه‌ی قه‌بوڵه لای خوای گه‌وره هه‌روه‌ها دوعا‌و پارانه‌وه له 48 شوێن له قورئانی پیرۆز باس كراوه
بۆ نمونه ( رَّبِّ ٱغۡفِرۡ لِی ۆلِۆٰلِدَیَّ ) وه 86 جار دوعا له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر( سلامی خوای لێ بێت) بۆ نمونه (اللهم اهد قومی فإنهم لا یعلمون)
به‌ڕێزان: له باره‌ی پاڕانه‌وه خودا ده‌فه‌رمووێ (ۆإِذا سَأَڵكَ عِبَادِی عَنِّی فَإِنِّی قَڕیبٌۖ أُجِیبُ دَعۡۆەَ ٱلدَّاعِ إِژَا دَعَانِۖ فَلۡێسۡتَجِیبُواْ لِی ۆلۡیُۆۡمِنُواْ بِی ڵعَلَّهُمۡ ێرۡشُدُونَ (البقرە :١٨٦) واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر( سلامی خوای لێ بێت) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پسیارت لێ بكه‌ن ده‌رباره‌ی من ئه‌وه من نزیكم لێناوه به هاواریانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه ده‌با ئه‌وانیش به پیر بانگه‌وازه‌كه‌ی منه‌وه بین هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (ۆقَاڵ رَبُّكُمُ ٱدۡعُونِیٓ أَسۡتَجِبۡ ڵكُمۡۚ (غافر :٦٠)) واته خوای ئێوه فه‌رمویه‌تی ئێوه هاناو هاوار بۆمن بێنن من دوعاتان قه‌بوڵ ده‌كه‌م. وه پێغه‌مبه‌ر( سلامی خوای لێ بێت) فه‌رمویه‌تی (إن الله حیی كریم ، یستحی إژا رفع الرجل إلیه یدیه أن یردهما صفرا خائبتین ) واته خوا ئاگادار و سه‌خیه شه‌رم ده‌كات ئه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌ستی به‌رزكرده‌وه بۆلای ئه‌و ده‌سته‌كان به به‌تاڵی بگه‌ڕێنێته‌وه . وه‌هه‌ر وه‌ها ده‌فه‌رموێت (ما من عبد یدعو الله بدعوە لیس فیها إثم ولا قطيعە رحم إلا أعطاه الله بها إحدی پلاپ: إما أن تعجل له دعوته فی الدنیا، وإما أن تدخر له فی اڵاخرە، وإما أن یصرف عنه فی الشر مثل ذلك) : واته هه‌ر موسڵمانێك دوعایه‌ك بكات گوناهی تێدا نه‌بێت و بچراندنی خزمایه‌تی و براده‌رایه‌تی تێدا نه‌بێت خوای گه‌وره یه‌ك له‌م سێ شته‌ی بۆده‌كات 1 یان له نزیكترین كات دوعای قه‌بول ده‌كات 2 یان هه‌ڵی ده‌گرێت و له قیامه‌ت پاداشتی ده‌داته‌وه 3یان به ئه‌ندازه‌ی پاڕانه‌وه‌كه‌ی گوناهی لێ ڕه‌شده‌كاته‌وه .
به‌ڕێزان :پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره ڕێگری ده‌كات له هاتنی به‌ڵاو ناخۆشی به سێ شێوه جاری وا هه‌یه دوعا به‌هێزتره له به‌ڵاو موسیبه‌ته‌كه ڕێگری ده‌كات و نایه‌ڵێت به‌به‌ر ئه‌م به‌ڵایه بكه‌وێت هه‌ندێك جار دوعا و به‌ڵایه‌كه له یه‌ك ئاست دان هه‌ردووك ڕێگری له‌یه‌ك ده‌كه‌ن له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر( سلامی خوای لێ بێت) هاتوه و ده‌فه‌رمووێ (لا تسألن بنی ێ‌دم حاجە ,, وسل الژی أبوابه لا تغلق فبنی ا‌دم یغضب إن سألته ,, والله یغضب إن تركت سۆاله.) واته تۆ پسیاری پێداویستیت له ناوه‌كانی ئاده‌م مه‌كه پسیار له كه‌سێك بكه كه هه‌رگیز ده‌رگای داناخرێ خوای گه‌وره لێت توڕه ئه‌بێت ئه‌گه‌ر داوای لێنه‌كه‌ی به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوا له نه‌وه‌ی ئاده‌م بكه‌ب لێت توڕه ده‌بێت .
شێوازی دوعا كردن :1_ ئه‌بێت باوه‌ڕیت به قه‌بوڵ بونی دوعاكه هه‌بێت هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ادْعُوا الڵّهَ ۆأَنْتُمْ مُوقِنُونَ بِالإِجَابَەِ ) واته ئێوه داوا له‌خوا بكه‌ن و گومانیشتان نه‌بی له قه‌بوڵ كردنی چونكه خوای گه‌وره دوعایه‌كانی شه‌یتانی وه‌رگرت كاتێك گوتی ( قَاڵ رَبِّ فَأَنظرْنِی إِڵی ێوْمِ یُبْعَثونَ (36) قَاڵ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظڕینَ (37)) واته شه‌یتان گوتی خوایه مه‌م مرێنه بمهێڵه‌وه له دونیا تا دونیا ماوه خوا داواكه‌ی وه‌رگرت و فه‌رمووی تۆ مایه‌وه له‌سه‌ر دونیا تا دونیا ماوه . دوعای شه‌یتان قه‌بوڵ بێت چۆن دوعای ئێمه قه‌بوڵ نابێت كه خوا خۆی ده‌فه‌رمووێ (إِنَّ اللَّهَ لا ێغْفِرُ أَنْ یُشْرَكَ بِهِ ۆێغْفِرُ مَا دُونَ ذلِكَ لِمَنْ ێشَا‌ء ) واته خوا ته‌نیا له‌و كه‌سانه خۆش نابێت كه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆخودا په‌یدا ده‌كه‌ن بێجگه له‌م هاوه‌ڵ دروست كردن خوا له هه‌ر كه‌سێك خۆش ده‌بێت كه بیه‌وێ 2_دوعا دووباره بكاته‌وه ( ابن مسعود ) ره‌زای خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ر( سلامی خوای لێ بێت) ئه‌گه‌ر دووعای بكردبایه سێ جار دووباره‌ی ئه‌كرده‌وه وه ئه‌گه‌ر سوئالی بكردبابه سێ جار ده‌یكرده‌وه 3_ نابێت په‌له بكرێت له قه‌بوڵ بونی دوعا نابێت بلێیت دوعام كرد‌و قه‌بوڵ نه‌بووچونكه پێغمبه‌ر ده‌فه‌رمووێ (یُسْتَجَابُ لِأَحَدِكُمْ مَا ڵمْ ێعْجَلْ) واته دوعاتان قه‌بوڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كه‌ن دوعام كرد‌و قه‌بوڵ نه‌بوو 4_ هه‌ڵبژاردنی كاته پیرۆزه‌كان بۆ دوعا كردن وه‌ك ڕۆژی عه‌ره‌فه مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژی هه‌ینی له‌هه‌فته‌كان به‌ره‌به‌بیانی له هه‌موو ڕۆژێك چونكه پێغه‌مبه‌ر( سلامی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رمووێ (ێنْزِلُ رَبُّنَا تَبَارَكَ ۆتَعَاڵی كُڵّ ڵیْڵەٍ إِڵی السَّمَا‌ء الدُّنْێا حِینَ ێبْقَی پُلُپُ الڵّیْلِ الْێ‌خِرُ ێقُولُ: مَنْ ێدْعُونِی فَأَسْتَجِیبَ ڵهُ مَنْ ێسْأَلُنِی فَأُعْطێهُ مَنْ ێسْتَغْفِرُنِی فَأَغْفِرَ ڵهُ ) واته خوای گه‌وره له‌هه‌موشه‌وێك دێته ئاسمانی دوونیا له كاتی به‌ره‌به‌یانی ده‌فه‌رمووێ هه‌ركه‌سێك دوعا بكات قه‌بوڵی ده‌كه‌م و هه‌ركه‌سێك داوای هه‌ر هه‌ر شتێك م لێ بكات ئه‌یده‌مێ هه‌ر كه‌سێك داوای لێ خۆشبوونم لێ بكات لێ خۆش ئه‌بم وه‌هه‌ر وه‌ها خوای گه‌وره مه‌دحی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه كه له‌به‌ره به‌یاندا دوعا و پاڕانه‌وه ئه‌كه‌ن وه‌ك ده‌فه‌رمووێ ( ۆالْمُسْتَغْفِڕینَ بِالْأَسْحَار ) ده‌لێن كاتی خۆی كوره‌كانی حه‌زره‌تی یه‌عقوب داوای دوعایان له بابی خۆی كرد (قَاڵ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ ڵكُمْ رَبِّی) به‌مه‌بستی حه‌زره‌تی یه‌عقوب ئه‌وه‌بو له‌به‌ره‌به‌یانی دوعایان بۆ بكات 5_ ده‌نگی خۆی به‌رزنه‌كاته‌وه له دوعا كردن خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : (دْعُواْ رَبَّكُمْ تَضرُّعًا ۆخُفْێەً إِنَّهُ ڵا یُحِبُّ الْمُعْتَدِینَ) واته ئێوه هاواری خوای خۆتان بكه‌ن به نه‌هێنی و ملكه‌چی چونكه خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێن كه له دوعا كردن تێپه‌ڕی بكه‌ن.
خوای گه‌وره مه‌دحی حه‌زره‌تی زه‌كه‌ریا ده‌كا ده‌فه‌رمووێ (ذنَادَیٰ رَبَّهُ نِدَا‌وً خَفِیًّا) واته زه‌كه‌ریا هاواری خوای كرد زۆر به‌نه‌هێنی. 6_ له كاتی دوعا كردن ڕووبكاته قیبله‌و داوای شتی حه‌ڕام له پاڕاناوه‌كه‌ی نه‌بێت. 7_ سه‌ره‌تای دوعاكه‌ی و پاڕانه‌وه‌ی به مه‌دح و سه‌نای خوای گه‌وره بكات و پاشان دان به تاوانه‌كانی خۆی بنێت و ئه‌وجا داوای لێ خوش بوون له خودا بكات چونكه خودا ده‌فه‌رمووێ له حه‌دیسی قودسی (قال الله عزوجل : یا ابن ا‌دم ، إنك ما دعوتنی ورجوتنی غفرت لك ما كان من‌ك ولا أبالی ، یا ابن ا‌دم ، لو بلغت ذنوبك عنان السما‌ء ،ثم استغفرتنی غفرت لك ، یا ابن ا‌دم، إنك لو أتیتنی بقراب اڵارض خطایا ، ثم لقیتنی ، ڵاتیتك بقرابها مغفرە) واته‌ئه‌ی نوه‌ی ئاده‌م تۆ هه‌ر كاتێك داوام لێ بكه‌ی بۆ لێخۆشبوو‌ن لێت خۆش ده‌بم هه‌ر چه‌نده گوناهه‌كانت زۆر بن ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م ئه‌گه‌ر گوناهه‌كانی تۆ بگه‌نه به‌رزای ئاسمان پاشان داوای لێ خۆشبوونت له‌من كرد لێت خۆش دەبم چونكە گوناهەكانی بەندە چەندە گەورەبن لێخۆشبون و لێبوردەی خوای گەورە گەورەترە لە تاوانەكانی ئەوان >
وه‌رگيراوه له مالپه‌رى يه‌كيتى زانايان ئايينى ئيسلامى كوردستان //http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=88

