ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

نیازەكـانی فیـرعەون لە دروسـت كردنـی قەڵاكـە..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نیازەكـانی فیـرعەون لە دروسـت كردنـی قەڵاكـە..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///گوتمان ئەم هەڵس‌وكەوتە تەمسیلكارییە لە فیرعەونەوە بووو بەهۆیەوە ویستی جەماوەر خەریك بكات‌و بەشتی لابەلاوە سەرقاڵیان بكات، چۆن ئەم تەمسیلەی كرد؟

نیازەكانی لەمە چی بوون؟! ئەو بەم هەڵس‌وكەوتە ویستوێتی چەند نیازێك بەدی بێنێت:

1- بەمە مەسەلە بنچینەیییە كە لەبیر خەڵكی بباتەوە، واتە ئەو بانگەوازە سەركەوتوانەیەی كە پیاوە ئیماندارەكە ئاراستەی خەڵكەكەی كردو مەسەلە راستەقینەكەی خستە بەردیدەی خەڵك، فیرعەونیش بە مەسەلەیەكی مام ناوەندییەوە خەڵكەكەی خەریك كرد، كە بیناتنانی قەڵاكە بوو‌و، پاشان سەرنج دان لەشێوازو قۆناغەكانی ئەو قەڵایەو چۆنیەتی بەكارهێنانی .
2- هەروەها فیرعەون دەیویست بانگەوازو تێفكرین لە بانگەواز، یان لەڕێ‌ی هۆكاری زەمەنەوە لەبیربباتەوە، لەو زەمەنەشدا قەڵاكە دروست كات‌و هەر بەوماوەو زەمەنەش خەڵكی لە مەسەلەكە دوابخات‌و گەمژەو نادانیان كات‌و، درێژە بە مەسەلەكان بدات‌و پاشان خەریك‌و سەرقاڵیان كات، بەشتی لاوەكییەوە.
بێگومان درێژە پێدان‌و دواخستنیش لە ئامانجەكانی ئەو بنیات نانەن، تەنانەت 
ئەو وشانەی كە دركاندنی‌و كە مەسەلەكەی خۆی پێ‌ دەخستنە ڕوو یاریدەدەری
درێژە پێدانی دیمەنی ئەو تەمسیل‌و نواندنكارییەی بوون، واتە: (ئەی هامان تۆ خشتم لە
گڵا‌و قوڕ بۆ سووركەرەوەو بەو خشتانە قەڵایەكی بەرزو پتەوم بۆ دروست بكە؟).
جا سەرنج بدەن درێژەدانەكە لەمانەدایە، گڵا بێنێت‌و قوڕی لێ بگرێتەوەو پاشان دارو سووتەمەنی بخاتە ژێر قوڕەكەو ئاگری لەژێردا داگیرسێنێت‌و، ئینجا قوڕەكە هێندە بسوتێنێت، تاكو دەبێتتە قوڕێكی سووركراوەی برژێنراو، ئینجا ئەم قوڕە سوور كراوە سووتێنراوەش بكات بەچەندەها خشت‌و، لە خشتەكانیش ئەم قەڵایەی بۆ بنیات بنێت.. دوای لێبوونەوەش لەكاری درێژخایەنی بنیاسازییەكە، ئینجا جەنابی فیرعەون سەركەوێتە سەر قووللەی بەرزی‌و بەهێواشی‌و زۆر لەسەرخۆ، ئامڕازەكانی سەركەوتنی بۆ ئاسمان بخاتە گەڕو رێچكەكانی بدۆزێتەوەو زۆر بەهێواشی بەدوای خوداكەی مووسادا بگەڕێت‌و، دوای ئەم گەشتە هێمن‌و دوورو درێژەش بگەڕێتەوە بۆ لای جەماوەرو هەواڵی ئەوەی دیویەتی پێیان بگەیەنێت، ئیدی بەم هەموو درێژپێدان‌و سستی‌و خاووخلیچكییەش، جەماوەر چاوەڕوانیی ئەنجامی ئەم گەشتە فیرعەونییە بكەن‌و، زەمەنێكی هێجگار درێژیشیان بەسەردا تێ‌دەپەڕێت‌و هەر لەچاوەڕوانی دابن، بەم رەنگەش هەموو بەڵگەو نیشانە راستەكانی ئەوپیاوە باوەڕدارەیان لەبیربچێتەوە كە لێیان بیستبوو.
3- پاشا، فیرعەون ویستووێتی بەو كاری بنیاتنانی قەڵایە بەڵگەی راستی پیاوە ئیماندارەكە هیچ هێزو گوڕوتین‌و زیندووێتییەكی لەلای جەماوەر نەمێنێت، چونكە ئەوان لە ساتەوەختی بیستنی بەڵگەكەدا گەرماو گەرم مامەڵەیان لەگەڵا دەكرد، چونكە گەرم‌و زیندوو بوو و گوڕوتین‌و گەرمیی خۆی هەبوو، بەڵام كاتێك بەهۆی بنیاتنانی قەڵاكەوە سەرقاڵا كران‌و بەم مەسەلەیەوە خەریك كران، ئەوسا لەكێشەیەكی سەرەكیی جێ‌ی بایەخی جەماوەر كەلەپلەی یەكەم دایە سەرنجەكان بەرەو كێشەیەكی مام ناوەندی و لابەلای تر رادەكێشرێن كەفیرعەون خوڵقاندوویەتی، لەو كاتەشدا لە ئاوێنەی تێڕوانین‌و تێفكرینیاندا مەسەلە گەرم‌و بنچینەییەكە سارد دەبێتەوە، تادەبێتە مەسەلەیەكی تیۆری (نڤری)ی ساردو سڕو بێ‌گیان.
4- فیرعەون دەیەوێت بەگیانێكی بابەتیانەو مەنهەجی‌و گەڕانی جیددی بەدوای راستیدا خۆی پیشانی خەڵكی بدات كەگوایە ئەو نەیویستووە موسا بەدرۆ بخاتەوە تەنها لەبەر ئەوەنەبێت كە ئەو خودایەی بەدوایدا گەڕأوە نەیدۆزیوەتەوە. هەروەها بەو رەنگەش خۆی پیشانی خەڵكەكە داوە كەگوایە ئەو سوورە لەسەر بنیات نانی قەڵاكەو لەسەر گەڕان بەدوای خوداكەی موسادا.
هەموو ئەم كردارەش سووكایەتی پێ‌كردن‌و گاڵتەجاڕی‌و بەكەم دانانی جەماوەر بووە. چونكە كاتێك دەبینین چەندە پارەو پوولی لەپێناوی بنیات نانی قەڵاكەدا خەرج كردووەو چەندە تواناو وزەی هەمەجۆری بۆ خستۆتە كارو چەندە كات‌و زەمەنی پێ‌ بەفێڕۆداوە كە بێگومان هەموو ئەمانەش لەئامانجەكانی ئەو بنیاتنانە بوون، وێنەیەكی سووكایەتی كردنی زاڵمانمان بەعەقڵی جەماوەر دێتە بەرچاو كە سەرقاڵیشیان دەكات بەشتی بێ‌نرخ‌و سەیرو سەمەرەوە، تاكو راستییەكانیان لەبیر بچێتەوەو، پارەو ماڵاو كات‌و كۆشش‌و تواناكانیان پێ‌ بەفێڕۆ بدرێت بێ‌ ئەوەی هیچ خێرو سوودو كەڵكێكی تێدابێت بۆیان.. جا ئایا رۆژانە چەندو چەند پارەو پوول‌و كەرەسە پێویستەكانی تریش لەم شانۆ نامەو تەمسیلە پووچەڵا‌و سووكایەتی پێ‌كردنانەدا خەرج دەكرێت؟ ئەی داخۆ چەندە لەم كەرەسە گرنگانە بۆ رازی كردنی ئارەزووەكانی ستەمكاران بەفیرۆ دەدرێت؟!
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز