سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
كۆتایي مانگی رِه‌مه‌زان و شه‌وی قه‌در
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبانبه‌ڕێزان : شه‌یتان له مانگی ڕه‌مه‌زان كۆت و به‌ند كراوه‌و به‌ستراوه‌تۆوه، دوای ته‌واوبوونی مانگی ڕه‌مه‌زان ئازاد ده‌كرێت، بۆیه پێویسته ئاگادار بن
له فرت و فێڵی شه‌یتان بۆ ئه‌وه‌ی خوا په‌رستی
مانگی ڕه‌مه‌زانمان لێ هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ه ده‌فه‌رموێ (وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّتِي نَقَضَتۡ غَزۡلَهَا مِنۢ بَعۡدِ قُوَّةٍ أَنكَٰثٗا (النحل :٩٢) واتة (کاتێك به‌ڵێن و په‌یمانێك ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ك و وه‌فاتان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی) وه‌کو ئه‌و ئافره‌ته مه‌بن که ڕیسه‌که‌ی ده‌کرده‌وه به خوری، دوای ڕستن و تۆکمه‌کردنی هه‌ڵی ده‌وه‌شانده‌وه
هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها پێویسته خۆڕاگربن له سه‌ر خواپه‌رستی چه‌نكه خودای گه‌وره مه‌دحی ئه‌وانه‌ی كردوه كه خۆڕاگرن له خواپه‌رستی و ده‌فه‌رموێ (إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ تَتَنَزَّلُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُواْ وَلَا تَحۡزَنُواْ وَأَبۡشِرُواْ بِٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ ٣٠ نَحۡنُ أَوۡلِيَآؤُكُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ ۖ وَلَكُمۡ فِيهَا مَا تَشۡتَهِيٓ أَنفُسُكُمۡ وَلَكُمۡ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ ٣١ نُزُلٗا مِّنۡ غَفُورٖ رَّحِيمٖ (فصلت :٣٢) واته (ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی وتیان: په‌روه‌ردگارمان (الله) یه، له‌وه‌ودوا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه ڕاسته بوون، ئه‌وه له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆلایان، پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترس و بیمێکتان نه‌بێت له داهاتوو، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان نه‌بێت بۆ ڕابردوو، مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی که له کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا خوای گه‌وره و فریشته‌کانیش ده‌فه‌رموون): ئێمه یارو یاوه‌رو هاوکارو پشتیوانی ئێوه‌ین له ژیانی دنیا و قیامه‌تیشدا مژده‌تان لێ بێت له به‌هه‌شتدا هه‌رچی ئاره‌زووی ده‌که‌ن وداوای ده‌که‌ن بۆتان ئاماده‌یه ئه‌و به‌هره‌یه‌ش له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارێکه‌وه پێشکه‌شتان ده‌کرێت که لێبوورده و میهره‌بانه.
به‌ڕێزان : پێویسته له‌سه‌ر مان ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری باشیان كردوه له ره‌مه‌زان ته‌مبه‌ڵی نه‌كه‌ن له‌دوای ڕه‌مه‌زان چونكه نیشانه‌ی قه‌بول بونی رۆَژی ئه‌وه‌یه مرۆڤ له دوای ره‌مه‌زان به‌رده‌وام بێت له‌و كارانه‌ی كردونی له ناو مانگی ڕه‌مه‌زان چونكه خوا په‌رستی له مانگی ڕه‌مه‌زان و مانگه‌كانی تر یه‌كسانه چونكه تۆ خودا ده‌په‌رستی خواش له‌هه‌موو مانگه‌كان دا شایسته‌ی په‌رستنه بێ جیاوازی خۆ ئه‌گه‌ر خوێندكارێك له مانگێك نمره‌كانی زۆر باش بن به‌ڵام له‌هه‌موو مانگه‌كانيتر نمره‌كانی خراپ بن بێگومان ئه‌م قوتابیه ده‌كه‌وێ چونكه به نمره‌ی مانگێك سه‌ركه‌وتو نابێت بۆیه هه‌رچی كاری باشه هه‌یه له مانگی ڕه‌مه‌زان بیكه‌ی ناتوانی خۆتی پێ ده‌رباز بكه‌ی ئه‌گه‌ر له مانگه‌كانیتریش به‌رده‌وام نه‌بی له‌سه‌ر خواپه‌رستی
به‌ڕێزان : پێویسته له‌و ڕۆژانه‌ی ماون زیاتر خۆمان ماندوو بكه‌ین بۆ خواپه‌رستی به‌تایبه‌ت شه‌وی بیست و حه‌وت چونكه ئه‌و شه‌وه شه‌وی قه‌دره له‌سه‌ر رای زۆربه‌ی زانایان .ئه‌گه‌ر پسیار بكرێت بۆچی ناوی شه‌وی قه‌دره چونكه له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو كار‌و باری موسڵمانان دیاری ده‌كرێت وه‌ك ( رزق _ و ئه‌جه‌ل و _ ئه‌وه‌ی ڕوبدات له‌و ساڵه تاكو ساڵی داهاتوو له‌هه‌مه‌مان شه‌ودا . مه‌به‌ست له دیاریكردن ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره له‌م شه‌وه‌دا شته‌كان بۆ مه‌لائیكه‌ته‌كان ئاشكرا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن نه‌ك مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت له‌م شه‌وه‌دا ئه‌م شتانه دابنرێن چونكه خوای گه‌وره له ئه‌زه‌له‌وه پێشی دروست كردنی ئه‌رزو ئاسمان هه‌موو شتی دیاری كردوون
به‌ڕێزان : خوای گه‌وره له باره‌ی ئه‌م ڕژه‌وه ده‌فه‌رمووێ (إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةِ ٱلۡقَدۡڕ ١ ) واته: ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هه‌موومان له لوح محفوز دابه‌زانده ئاسمان ی یه‌كه‌م و له‌وێ یه‌ك به یه‌ك ئایه‌ت دابه‌زینه سه‌ر زه‌وی بۆ پێغمبه‌ر سلامی خوای لێ بێت یاخود مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م ئایه‌ت كه بۆ پێغمبه‌ر هاتۆته خوار كه سوره‌تی اقراْ ئینجا خودای گه‌وره یه‌ك به یه‌ك ئایه‌تی نازل كرد تاكو كۆتا ئایه‌تی قورئانی پیرۆز پاشان ده‌فه‌رموێ (وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡڕ (القدر :٢) وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡڕ ٢ جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه. ( لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡڕ خَيۡرٞ مِّنۡ أَلۡفِ شَهۡرٖ ٣ ) شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره). تَنَزَّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ فِيهَا بِإِذۡنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمۡرٖ ٤ له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و . . .هتد). (سَلَٰمٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطۡلَعِ ٱلۡفَجۡڕ ٥ ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
پێغه‌مبه‌ر سلامی خوای لێ بێت . كه ده شه‌وی كۆتای مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌هات شه‌و نه‌ده‌نوستن و ماڵه‌كه‌شی وشیار ده‌كرده‌وه خۆشی له مزگه‌وت ده‌مایه‌وه تا وه‌فاتی كرد به‌م شێوه‌یه بو له‌م شه‌وانه‌شدا زۆر ئه‌پاڕایه‌وه ده‌یفه‌رموو (اللَّهُمَّ إِنَّكَ عُفُوٌّ كَڕيمٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي ) واته خودایه تۆ لێبورده‌ی لێبوردنت لا خۆشه‌ویسته لێم ببوری .
وه رگيراوه له‌مالپه‌رى به‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=89

