سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچیه‌کان له‌کاتى ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندندا .. (١٠ ) ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن له رێگه‌وبان و سێبه‌رى خه‌ڵکدا:
وه‌رگێڕانى : ناصح ئیبراهیم سازانى / ئه‌مه‌ش یه‌کێکى تره له به‌لآکان, که شتێکى باوه و بلآوبۆته‌وه -به‌تایبه‌تى له دێهاته‌کاندا-, بێگومان پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم قه‌ده‌غه‌یکردووه.
له (ئه‌بو هوره‌یره)وه (ره‌زاى خواى لێ بێ) هاتووه, که وتویه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تى: (اتَّقُوا اللَّعَّانَيْنِ). واته: خۆتان بپارێزن له‌و دوو شته‌ى که ده‌بنه هۆی نه‌فره‌ت لێ کردنتان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه. وتیان: ئه‌و دوو شته چییه ئه‌ى نێردراوى خوا؟ فه‌رمووى: (الَّذِي يَتَخَلَّى فِي طَڕيقِ النَّاسِ أَوْ فِي ظِلِّهِمْ) . واته: ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رێگه‌وبان و سێبه‌رى خه‌ڵکدا پیسی ده‌کات.
پێشه‌وا (الخطابي) ده‌ڵێ: مه‌به‌ست و موارد له (لاعنين) ئه‌وه‌یه ئه‌و دوو کاره دزێوه بانگه‌واز ده‌که‌ن بۆ نه‌فره‌ت لێ کردن له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه له‌و که‌سانه‌ى ئه‌و کاره خراپه ده‌که‌ن, له‌به‌رئه‌وه عاده‌تى خه‌ڵک وایه نه‌فره‌ت ده‌که‌ن له‌و که‌سانه‌و جنێویان پێ ده‌ده‌ن, وه له‌به‌رئه‌وه‌ى هۆیه‌کن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌فره‌تیان لێ بکرێت له ڕێى مه‌جازی عه‌قڵیه‌وه, ده‌شبێت (لاعن) نه‌فره‌تکه‌ر ماناى (ملعون) نه‌فره‌ت لێ کراو بگه‌یه‌نێت به هه‌مان شێوه له ڕێى مه‌جازی عه‌قڵیه‌وه.
ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن له هه‌موو سێبه‌رێکدا حه‌رام نیه, پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له ژێر په‌لکه خورمادا ده‌ستى به‌ئاو گه‌یاندووه بێگومان سێبه‌ریشى بووه, فه‌رموده‌که به‌ڵگه‌یه بۆ حه‌رامى ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن له رێگه‌وبان و سێبه‌رى خه‌ڵکدا که ده‌بنه هۆی بۆنى ناخۆش و ئازاردانى موسڵمانان و پیس کردنیان کاتێک تێده‌په‌ڕن یان بیانه‌وێ له‌و سێبه‌رانه‌دا بحه‌وێنه‌وه .
له (أَبَا سَعِيدٍ الْحِمْيَڕىَّ)ه‌وه ئه‌ویش له (مه‌عاز)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه, که پێغه‌مبه‌رى (خوا صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تى: (اتَّقُوا الْمَلاَعِنَ الثَّلاَثَ: الْبَرَازَ فِى الْمَوَاڕدِ وَقَاڕعَةِ الطَّڕيقِ وَالظِّلِّ) . واته: خۆتان بپارێزن له‌و سێ شته‌ى که ده‌بنه هۆی نه‌فره‌ت لێ کردنتان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه: پیسی کردنه ناو سه‌رچاوه و جۆگه‌ى ئاوه‌کان و رێگه‌وبان و سێبه‌رى خه‌ڵک.
مه‌به‌ست له (موارد) که کۆی (مورد)ه سه‌رچاوه و جۆگه‌ى ئاوه‌کانه, مه‌به‌ست له (قارعة الطريق) رێگه‌وبانه بۆیه وه‌ها ناوى لێ نراوه چونکه خه‌ڵک هاتوچۆی پێدا ده‌که‌ن و قاچ و پێلآوه‌کانی پێدا ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش وته‌ى (إبن رسلان)ه, وه مه‌به‌ست له (الظل) ئه‌و سێبه‌رانه‌یه که خه‌ڵک تێیاندا ده‌حه‌وێنه‌وه نه‌وه‌ک هه‌موو سێبه‌رێک.

