ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پاشـەكشـێ‌ی فیـرعەون لەبەردەم حیكمەتی پیاوە باوەڕدارەكـەدا ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

پاشـەكشـێ‌ی فیـرعەون لەبەردەم حیكمەتی پیاوە باوەڕدارەكـەدا ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگه‌ى ته‌فسير///ئایەتەكان ئەوەمان بۆ دەردەخەن، كە فیرعەون چەند هەنگاوێك لەئاست حیكمەتی پیاوە باوەڕدارەكەو جوانیی ڕەوانبێژی‌و كاریگەریی لەسەر خەڵكە

دوێنراوەكەیدا پاشەكشێ‌ی كردووەو نەختێك گەڕاوەتە دواوە، ئەم پاشەكشێیەی فیرعەون وەك قەناعەت پێ‌هێنانێكی ڕاستەقینەی خۆی، بە بەڵگەكانی پیاوەكەدا نەبووەو بانگەوازەكەشی پەسەند نەكردووە، بەڵكو تەنها بۆ ئەوە بووە، تاكو پیاوە باوەڕدارەكە جەماوەر بۆ خۆی دەستەبەر نەكات‌و لەبەردەم ئەواندا بەسەر فیرعەوندا سەرنەكەوێت. پاشەكشێ‌ی فیرعەون لەو چەند هەنگاوە كەمەدا لەم خاڵانەدا بووە:-

1- پێشتر فیرعەون گوتبووی:رێم بدەن ئەی خەڵكینە، با موسا بكوژم‌و، دەبا ئەویش پەنا بەرێتە بەر خوداكەی خۆی".. بەڵام ئێستا لەو داوای رێ‌ پێدانە پاشگەزبۆتەوەو، داوای بنیاتنانی قەڵایەك دەكات بەمەبەستی گەڕان بە دوای خوداكەی موسادا.
2- پێشتر فیرعەون داوای مۆڵەتی لە گەلەكەی كردبوو، تا موسا بكوژێت، بەڵام ئێستا داوای بێ‌ لایەنی‌و چاوەڕوانی كردنی لە گەلەكەی دەكات، تاكو ئەنجامی گەشتەكەی خۆیان بۆ ئاسمانەكان پێ‌ دەگەیەنێت.
3- پێشتر فیرعەون سوور بوو لەسەر ئەوەی گوایە (موسا) سیحربازێكی درۆزنە، بەڵام ئێستا لەوە دابەزیوەو پاشەكشێ‌ی بۆ گومان‌و بۆچوون كردووە  واتە: واگومان دەبەم كە ئەو درۆ بكات). فیرعەونی زاڵم‌و لە ستەمدا رۆچوو ئەم پاشەكشێ‌و پاشگەزبوونەوانەی نەدەبوو تەنها لەبەردەم هێزی بەڵگەكانی پیاوە باوەڕدارەكەدا نەبێت كە بەهۆی ئیمان‌و باوەڕەكەیەوە بەهێز ببوو‌و، دەسەڵات‌و گەورەیشی هەر لە خودای پەروەردگارییەوە بوو. هەروەها ئەم پاشەكشییەی فیرعەون دەلالەت لەسەر شكستی فیكریی دەكات –لەكاتێكدا هەر خۆی خاوەنی فەرمان‌و دەسەڵاتیشە لەئاست پیاوە باوەڕدارەكەدا كە بەڕوالەت هیچ دیاردەیەكی هێزی ماددی تێدا نەدەبینرا. ئەمەش هەر خۆی سروشتی باطل (ناڕەوا)ی خۆبەزل زان‌و ستەمكارە لەبەردەم هەقی ڕوون‌و ئاشكراو بەهێزو تۆكمەدا، جا هەر پێك گەیشتن‌و رووبەڕووبوونەوەیەك، یان هەر جەنگێكی فیكریی لەنێوان هەق‌و باگیلدا، بەرپابێت ئەوا هەر (باطیل)ەكە بەئاشكرا بەزیوو لاوازە تیایداو، حەقیش سەركەوتوو‌و جێگیرە تیایدا، لەو جۆرە جەنگە فیكرییانەشدا (باطیل)ی بەزیوی سەر ئاقارە فیكرییەكە پەنا دەباتە بەر ئامرازە دڕندانەكانی وەك جەڵدەو قامچی وەشاندن‌و ئازارو ئەشكەنجەدان‌و چەوساندنەوەو كوشتن. پرسیار لە مێژووی كۆن‌و ناوەڕاست‌و هاوچەرخ بكەن، تا وەڵامی تەواوتان لەسەر باری ڕاستێتی ئەم حەقیقەتە پێ‌بدات.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز