ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

سووده‌كانی مه‌روماڵات

سووده‌كانی مه‌روماڵات

ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن

مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه‌ بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير

ده‌رباره‌ى به‌دیهێنانى ئاژه‌لاَن و زینده‌وه‌ران، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامانجانه‌ى له‌پێناویاندا به‌دیهێنراون، خواى گه‌وره‌ له‌ په‌رتوكه‌ پڕ ده‌رئاساكه‌یدا ده‌فه‌رموێت:{وَالْأَنْعَامَ خَلَقَهَا لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ وَمَنَافِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (5) وَلَكُمْ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُڕيحُونَ وَحِينَ تَسْرَحُونَ (6) وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَى بَلَدٍ لَمْ تَكُونُوا بَالِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ الْأَنْفُسِ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (7)} [النحل]واته‌: مالاَتى دروستكردووه‌ بۆ خزمه‌تى ئێوه‌،

(له‌ خورى و موو و پێستیان جۆره‌ها پۆشاك و ڕایه‌خ دروستده‌كه‌ن) كه‌ گه‌رمیتان پێده‌به‌خشێت (له‌ سه‌رما و سۆڵه‌دا)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودى ترى لێوه‌رده‌گرن له‌ شیر و گۆشته‌كه‌یشى ده‌خۆن. كه‌ له‌ ئێواره‌دا مالاَته‌كان ده‌هێننه‌وه‌ (به‌ تێرى و شیره‌وه‌)، له‌ به‌ره‌به‌یانه‌كانیشدا كه‌ له‌ ماڵ ده‌ریانده‌كه‌ن، دیمه‌نێكى جوانتان بۆ ده‌نوێنن. هه‌ندێك له‌و مالاَتانه‌ بار و كه‌لوپه‌لى سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ ولاَت و شوێنێك كه‌ ئێوه‌ دواى زه‌حمه‌ت و ماندوبوونێكى زۆر نه‌بێت پێى نه‌ده‌گه‌یشتن. به‌ڕاستى په‌روه‌ردگارتان زاتێكى زۆر به‌سۆز و میهره‌بانه‌.
یان ده‌فه‌رموێت:{وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا كُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (142)} [الأنعام]، واته‌: (هه‌ر خوا) هه‌ندێك له‌ مالاَتى بۆ ئێوه‌ ڕامهێناوه‌ كه‌ بۆ باربردن به‌كاریان ده‌هێنن (له‌ خورى و مووى هه‌ندێكى تریان) فه‌رش و ڕایه‌خ دروستده‌كه‌ن و بۆ سواریش هه‌ندێكى تریان به‌كارده‌هێنن، ده‌ بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ى كه‌ خوا پێى به‌خشیوون، نه‌كه‌ن شوێن هه‌نگاو و (نه‌خشه‌ و پلانه‌كانى) شه‌یتان بكه‌ون، چونكه‌ به‌ڕاستى ئه‌و دوژمنێكى ئاشكراى ئێوه‌یه‌.
هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ بُيُوتِكُمْ سَكَنًا وَجَعَلَ لَكُمْ مِنْ جُلُودِ الْأَنْعَامِ بُيُوتًا تَسْتَخِفُّونَهَا يَوْمَ ظَعْنِكُمْ وَيَوْمَ إِقَامَتِكُمْ وَمِنْ أَصْوَافِهَا وَأَوْبَاڕهَا وَأَشْعَاڕهَا أَثَاثًا وَمَتَاعًا إِلَى حِينٍ (80)} [النحل]، واته‌: هه‌ر خوایه‌ (كه‌ هه‌موو شتێكى بۆ ڕه‌خساندوون تا ماڵ و خانووبه‌ره‌ دروست بكه‌ن) ماڵه‌كانتانى بۆ كردوون به‌هۆى ئارامگرتن و حه‌وانه‌وه‌ و له‌ پێست و مووى مالاَتیش ده‌توانن شوێن و جێگا بۆخۆتان بسازێنن، پاشان له‌كاتى كۆچتاندا به‌ئاسانى بیگوێزنه‌وه‌، له‌كاتى نیشته‌جێ بوونتاندا به‌ئاسانى هه‌ڵى بده‌ن و له‌ خورى و كوڵك و مووه‌كه‌ى، ده‌توانن كه‌لوپه‌ل و شتومه‌ك بۆخۆتان دروستبكه‌ن و تا ماوه‌یه‌ك سوودیان لێوه‌ربگرن. 
{وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهِ مِنْ بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَبَنًا خَالِصًا سَائِغًا لِلشَّاڕبِينَ (66)} [النحل]، واته‌: به‌ڕاستى له‌ بوونى مالاَت و (زینده‌وه‌رانى جۆراوجۆردا) په‌ند و ئامۆژگارى هه‌یه‌ بۆتان و جێگاى سه‌رنج و تێڕامانه‌، له‌نێوان ئه‌و شتانه‌ى كه‌ له‌ سكیاندا هه‌یه‌، له‌ گژوگیاى هه‌رسكراو و خوێندا شیرێكى پاك و بێگه‌رد و خۆش و به‌تام به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یخۆنه‌وه‌.
{وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِنْ طُوڕ سَيْنَاءَ تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِلْآكِلِينَ (20) وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً نُسْقِيكُمْ مِمَّا فِي بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (21)} [المؤمنون]، واته‌: به‌ڕاستى به‌دیهاتنى مالاَتیش جێگاى سه‌رنج و په‌نده‌ بۆتان (كه‌ وردببنه‌وه‌ و به‌دیهێنه‌رى جوانكار بناسن) جا له‌وه‌ى كه‌ له‌ سكیاندا به‌دیدێت (مه‌به‌ست شیره‌) ده‌رخواردتان ده‌ده‌ین و زۆر كه‌ڵكى ترى بۆتان هه‌یه‌ (له‌ پێستیان، له‌ خورى و موویان...هتد) هه‌روه‌ها لێشیان ده‌خۆن. له‌سه‌ر پشتى هه‌ندێك له‌و گیاندارانه‌ش هه‌ڵده‌گیرێن و له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانیش. 
{اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَنْعَامَ لِتَرْكَبُوا مِنْهَا وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (79) وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ وَلِتَبْلُغُوا عَلَيْهَا حَاجَةً فِي صُدُوڕكُمْ وَعَلَيْهَا وَعَلَى الْفُلْكِ تُحْمَلُونَ (80) وَيُڕيكُمْ آيَاتِهِ فَأَيَّ آيَاتِ اللَّهِ تُنْكِرُونَ (81)} [غافر]، واته‌: هه‌ر خوایه‌ كه‌ مالاَتى بۆ ئێوه‌ ڕامهێناوه‌ تا هه‌ندێكى بۆ سوارى به‌كاربهێنن و هه‌ندێكیشى بۆ خۆراك سوودى لىَ وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها سوودى زۆرى ترتان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌و مالاَتانه‌دا، بۆئه‌وه‌ى به‌سوارى ئه‌وانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و شوێنانه‌ى نیازتان له‌دڵدایه‌ بیگه‌نێ و كاروبارى خۆتان ئه‌نجام بده‌ن، جا به‌سوارى ئه‌و ولاَخانه‌ و كه‌شتیش هه‌ڵده‌گیرێن.
ئه‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ مالاَت له‌ چه‌ندین ڕووه‌وه‌ سوودیان بۆ مرۆڤ هه‌یه‌، له‌وانه‌:
به‌رهه‌مهێنانى شیر:
به‌رهه‌مهێنانى گۆشت:
به‌كارهێنانى له‌ كاردا: 
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ سوودێكى تر: له‌ دروستكردنى كوڵك و پۆشاك و پێست و موودا... هتد.
ئه‌و ڕوانه‌ى باسكران له‌ سوودگه‌لى ئاژه‌لاَن، زانستى به‌روبوومى ئاژه‌ڵى كردوویه‌تیه‌ ئامانجێكى سه‌ره‌كى، زانایانى پسپۆڕى ئه‌م بواره‌ ئه‌وپه‌ڕى كۆشش بۆده‌سته‌به‌ركردن و زیادكردنى ئه‌و به‌رهه‌م و سوودانه‌ ده‌كه‌ن. 
دواجار زانست وێكچووى قورئانه‌ له‌و به‌كارهێنانه‌دا كه‌ له‌ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كاندا ڕوون كراونه‌ته‌وه‌
 سه‌رچاوه‌ کتيبي:
زنجيره‌ى قورئان و زانست (5)
 
قورئان و گه‌ردوونناسى له‌ نوسينگه‌ي ته‌فسير
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز