ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

3جادوو گەری ..تاوانه‌ گه‌وره‌كان

3جادوو گەری ..تاوانه‌ گه‌وره‌كان
بێگومان بۆ كردن و ئەنجامدانی جادوفاڵا ئەبێ‌ جادووكار كارێكی وابكات خۆی بێباوەڕو كافر بكات ئینجا دەتوانی جادووفاڵا و...هتد بكات, خوای گەورە دەفەرموێت:
[... ۆڵـكِنَّ الشَّیْاطینَ كَفَرُواْ یُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ ...] {البقرە : 102} . 
واتە: (بەڵام شەیتانەكان خوانەناس و بێ‌ بڕوابوون خەڵكیان فێرە جادوو دەكرد). 
وە شەیتانی نەفرەت لێكراو تەنیا بەمەبەستی ئەوە مرۆڤ فێرە فاڵا و جادوو دەكات بۆ ئەوەی مرۆڤ هاوەڵا بۆ خوای گەورە بڕیاربدات و خۆی بێباوەڕ بكات, خوای گەورە سەبارەت بە (هاروت) و (ماروت) دەفەرموێت: [ ۆمَا یُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّی ێقُوڵا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَەٌ فَڵا تَكْفُرْ فَێتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا یُفَرِّقُونَ بِهِ بَیْنَ الْمَرْ‌وِ ۆزَوْجِهِ ۆمَا هُم بِضا‌رِّینَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلاَّ بِإِذنِ اللّهِ ۆێتَعَلَّمُونَ مَا ێضرُّهُمْ ۆڵا ێنفَعُهُمْ ۆڵقَدْ عَلِمُواْ ڵمَنِ اشْتَرَاهُ مَا ڵهُ فِی اڵاخِرَەِ مِنْ خَڵاقٍ ۆڵبِئْسَ مَا شَرَوْاْ بِهِ أَنفُسَهُمْ ڵوْ كَانُواْ ێعْڵمُونَ ]{البقرە : 102}. 
واتە: (وە ئەمانە هاروت و ماروت) هەر كەسێكیان فێرە جادوبكردایە,پێشەكی تێیان دەگەیاندو كەسیان فێر نەدەكرد تاپێیان نەوتایە ئەو كارەی ئێمە بۆ تاقی كردنەوەی مرۆڤە, كەواتە بێ‌ بڕوا مەبەو نەكەی خوای گەورەت لە بیر بچێ‌, ئینجا فێرە جاووی وا دەبوون لێیانەوە كەژن, مێردی پێ‌ لەیەك بكەن و جیابكەوە,ئەوان بەم جادووكردنە ناتوانن زیان بەكەس بگەیەنن, مەگەر بەویستی خوای گەورە نەبێت, وە فێری شتێك دەبن كە زیانیان پێ‌ دەگەیەنی نەك سود و قازانج,بێگومان دەشیانزانی كڕیارانی جادوو هەر كەسێك جادوو بكرێ‌,لەرۆژێ‌ دواییدا بێ‌ بەش دەبێ‌,بەڕاستی زۆر خراپە ئەو شتەی كە (بڕوای) خۆیانیان پێ‌ فرۆشت ئەكەر بیانزانیایە)). زۆربەی خەڵكی زۆر گومرا بوونە چونكە دەچنە لای جادووگەرو فاڵچی و فاڵا و جادوودەكەن و خۆیان شارەزاو فێرە ئەو كارە گومڕاكارو زۆر ناڕەوایە دەكەن,گومانیان وایە كە جادوو كردن بەتەنیا ناڕەواو نادروستە,نازانن كەجادوو فاڵكردن بەراستی و بەبێگومانی مرۆڤی موسڵمان بێ‌ بڕوا لەئیسلامەتی دەری دەكاو جادووگەران (ساحر) بەچەند پیت و وشەو رستەیەك كەزۆربەی پێك هاتوونە لە شتانێكی گومڕاو پێچەوانەو دژی ئایینی پیرۆزی ئیسلام, بۆ گرێبەستی نێوان ژن و مێرد و بۆ خۆشەویستی و ئەڤین لە نێوان ژن و مێرد یان بۆ ڕك و كینەو ناپاكی جیابوونەوەو توڕەبوون و...هتد فاڵا و جادوو دەكەن . 
وە لەئایینی ئیسلام تۆڵەو سزا (حد)ی كەسی فاڵچی و جادووگەر ئەوەیە دەبێت جادووگەر...هتد,بكوژرێت,چونكە جادوو كردن بێ‌ بڕوایی و كوفرە,پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ( اجتنبوا السبع الموبقات منها السحر ) واتە: ( خۆتان لەحەوت لەتاوانە فەوتێنەرەكە بپارێزن) لەوان (جادووگەریی) بێگومان بەندەی موسڵمان دەبێت پشت بەخوای گەورە ببەستێت و خۆی بپارێزیت و,كارێكی وا ئەنجام نەدات كەبەهۆیەوە زەرەرمەندو زیانبار بێت لەدونیاو رۆژی دواییدا 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز