سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
وەرگرەهەستییەكان لە پێست و لە دیواری ڕیخۆڵەكاندا..له قورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///پێشتر خەڵك وا بیریان دەكردەوە لەشی مرۆڤ هەمووی هەستیارە و لە هەر جێگایەكی بدرێت ئازاری پێدەگات... لەسەری بدرێت یان لە چاوی بدرێت ئازار دەچێژێت،
بڕوایان وابوو كە هەموو لەش هەستیارە بۆ ئازار، هەتاكو پێشكەوتنی زانستی توێكاری (علم التشریح) گەیشتە ڕاستیەك دەڵێت: "نەخێر هەموو جەستە نییە، بەڵكو تەنها پێست هەست بە ئازار دەكات. بە بەڵگەی ئەوەی كە ئەگەر دەرزییەك بكرێت بە لەشی مرۆڤدا، لەدوای ئەوەی دەرزییەكە لە پێستەكەی دەردەچێت و دەگاتە گۆشتەكەی ئیتر ئازار ناچێژێت".
لەژێر وردبیندا ئاشكرا كرا كە دەمارەكان لەپێستدا كۆبوونەتەوە، بینیان دەمارەكانی هەستكردن ژمارەیان زۆرەو جۆری جیاوازیشیان هەیە، هەیانە هەست بە بەركەوتن دەكەن، هەیانە هەست بە فشار و پەستان دەكەن، هەندێكیان هەست بە گەرمی و بە سەرما دەكەن، ئەوەش یەكلایی كرایەوە كە دەمارەكانی هەستكردن بە گەرمی و ساردی تەنها لە پێستدا هەن... كەواتە ئایا كاتێك بێباوەڕ دەخرێتە دۆزەخەوە و ئاگری دۆزەخ پێستەكەی دەخوات، مەسەلەكە چۆن دەبێت؟
لەوانەیە بێباوەڕان بەباوەڕدارەكان بڵێن ئێوە بەئاگر دەمانترسێنن، بەڵام ئاگر پێستەكەمان دادەماڵێت و پاشانیش ئاسودە دەبین و ئیتر ئازار ناچێژین... لێرەدا وەڵام و باسی ئەم حاڵەتە لەلایەن خوای بەدەسەڵات، ئاشكراكاری نهێنیەكان لە قورئانی پیرۆزدا وەردەگرین:{إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا (56)} [النساء]، واتە: بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەكانی ئێمە، لە ئایندەدا دەیانخەینە ناو ئاگری دۆزەخەوە، هەركاتێك پێستیان داوەشاو و سوتاو، پێستی تر دەكەین بە بەریاندا، تا بەچاكی سزا و ئازار بچێژن، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام باڵا دەست و دانایە...
خوای بەدەسەڵات هەواڵی گۆڕینی پێستی دۆزەخییەكانمان دەداتێ تاكو زیاتر سزای ئاگرەكە بچێژن، بەڵام كاتێك هەواڵی ئەو سزایەشمان پێدەدات كە بەگەدەی دۆزەخییەكان دەدرێت بە خواردنەوەی ئاگر، سزاچەشتنی زیاتریان بەگۆڕینی گەدەیان نابێت.
خوای گەورە دەفەرموێت:{مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ فِيهَا أَنْهَارٌ مِنْ مَاءٍ غَيْڕ آسِنٍ وَأَنْهَارٌ مِنْ لَبَنٍ لَمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ وَأَنْهَارٌ مِنْ خَمْرٍ لَذَّةٍ لِلشَّاڕبِينَ وَأَنْهَارٌ مِنْ عَسَلٍ مُصَفًّى وَلَهُمْ فِيهَا مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ وَمَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ كَمَنْ هُوَ خَالِدٌ فِي النَّاڕ وَسُقُوا مَاءً حَمِيمًا فَقَطَّعَ أَمْعَاءَهُمْ (15)} [محمد] واتە: ئاوی لەكوڵی دۆزەخ بەگەرویاندا دەكرێت، ڕیخۆڵەكانیان پارچە پارچەو توێ توێ دەكات.
خوای گەورە لەم ئایەتەدا نەیفەرمووە (فبدّلنا أَمعاوَهم) واتە ڕیخۆڵەكانیان دەگۆڕین وەك لەو ئایەتەدا كە باسی پێستی دۆزەخییەكان دەكات (پێستەكانیان دەگۆڕێت تاكو زیاتر سزا بچێژن).
مرۆڤ كاتێك ئاوێكی گەرم دەخواتەوە ئازار ناچێژێت، بەهۆی بوونی چینێكی چنراو (مخاطیە) لەگەدەو ڕیخۆڵەكاندا، ئەگەر ئەو چینە لاچوو یان كون بوو (وەك لە قورحەی كونكەردا) ئەوا ماددە جیاوازەكان و ئاوە گەرمەكەش دەگەنە بەشە هەستیارەكان لە بۆشایی بریتۆنی ناو سكدا و بەمەش مرۆڤ هەست بە ئازارێكی سەخت دەكات، لەبەرئەوەیە خوای گەورە ڕیخۆڵەكانی ئەهلی دۆزەخ ناگۆڕێت تاكو زیاتر سزای سەخت بچێژن.
لەبەرئەوەی لە زانستی توێكاریزانی لەشی مرۆڤدا دۆزراوەتەوە كە هیچ دەمارێكی هەستكردن بە گەرمی و ساردیی لە ڕیخۆڵەكاندا نین، بەڵام ئەگەر پچڕان (وەك لە ئایەتەكەدا ئاماژەی پێكرابوو سەبارەت بە دۆزەخییەكان) و دابەزینە ناو هەناو، ئەوە لە توندترین جۆرەكانی ئازارە، ئەو ئازارەی كاتێك كە ماددە خۆراكییەكان دادەبەزنە ناو هەناو نەخۆشەكە واهەستدەكات بەخەنجەر لەهەناوی دەدرێت.
قورئان وەسفی ئەو دوو حاڵەتەی پێست و (گەدە و ڕیخۆڵەكان) دەكات... بەڕاستی وەسفێكە تەنها و تەنها لای زاتێكەوەیە كە نهێنیەكانی پێكهاتەی پێست و پێكهاتەی ڕیخۆڵەكان دەزانێت.

