سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سوڕه‌تى زه‌لزه‌له........(99)
له مه‌ککه دابه‌زیوه‌و هه‌شت ئایه‌ته .......به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
(إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا )[الزلزلة : 1]
هه‌رکه زه‌وى به‌توندى هه‌ژاو، به‌ڕاتڵه‌کانێکى گه‌وره‌وه ڕاتڵه‌کا، که به‌شێوه‌یه‌ک بله‌رزآ، که سه‌ره‌و خواره‌وه‌ى بهه‌ژێنآ و، ئادگاره‌کانى بگۆڕآ.
(وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا) [الزلزلة : 2]
هه‌روا ئه‌وه‌ى له‌ناویدایه، له مردوو گه‌نجینه‌کان ده‌ربخات و فڕێی بداته ده‌ره‌وه، وه‌ک ئاماده‌سازیه‌ک بۆ ڕۆژى دوایی، ڕۆژى جیاکردنه‌وه‌ى حه‌ق و ناحه‌ق.
(وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا) [الزلزلة : 3]
مرۆڤ سه‌رى ده‌سوڕمآ و سه‌راسیمه ده‌بآ و،به‌واق وڕماویه‌وه پرسیار ده‌کات،ئه‌وه زه‌وى چییه‌تى، چى توش هاتوه، بۆ واده‌کا؟!
(يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا )[الزلزلة : 4]
ڕۆژى جیاکردنه‌وه‌ى حه‌ق و ناحه‌ق (قيامةت)، زه‌وى هه‌واڵى ئه‌وه ده‌دات، که له‌سه‌ر پشتیدا چ کرده‌وه‌یه‌کى چاک‌و خراپ و، چاکسازى و گه‌نده‌ڵى وخراپه‌کارى وحه‌ق وناحه‌ق کراوه، تاببێته شایه‌ت له‌سه‌ر هه‌مو که‌سێک.
(يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا )[الزلزلة : 4]
ئه‌و کاته خوا فه‌رمانى پێده‌کات، هه‌واڵى هه‌مو شتێک ڕابگه‌ێنآ، که‌له‌سه‌رى ئه‌نجامدراوه‌و، هیچ هه‌واڵێک نه‌شارته‌وه‌و، نکوڵى له هیچ کارێک نه‌کات و، دان به‌هه‌مو کرده‌وه‌یه‌کى گچکه و گه‌وره دابێنى.
(بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَى لَهَا) [الزلزلة : 5]
ئه‌وکاته جۆره‌ها خه‌ڵک به جیا جیا بۆ داوه‌ریکردنى نێوانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، تا ئاکام و ئه‌نجامى کرده‌وه‌ى چاک و خراپیان ببینن.
(فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْراً يَرَهُ) [الزلزلة : 7]
هه‌رکه‌سآ به‌کێشى مسقاله گه‌ردیله‌یه‌ک گچکه خێر‌و چاکه بکات؛ پاداشته‌که‌ى له‌لایه‌ن خواوه وه‌رده‌گرێته‌وه، که‌واته باباى چاکه کار‌و خێرکه‌ر، چاکه‌ى گچکه به‌که‌م نه‌گرآ، چونکه له ڕاستیدا ئه‌وه که‌م نیه، به‌ڵکو زۆره، به‌لآم ده‌بآ نیه‌ت پاکى و ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵدا بێت، ته‌نانه خه‌نده‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به براکه‌ت، به خێر‌و چاکه بۆت ده‌نوسرآ.
(وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرّاً يَرَهُ ) [الزلزلة : 8]
هه‌روا هه‌رکه‌سآ به‌کێشى مێروله‌یه‌کى بچوک خراپه‌بکات؛له‌لاى خوا تۆڵه و سزاکه‌ى وه‌رده‌گرێته‌وه، که‌وات باباى خراپه‌کار، با خراپه‌یه‌کى بچوک به‌که‌م نه‌گرآ، چونکه چه‌نده‌ها ساتمه بردن به‌هۆى یه‌ک و شه‌وه بوه.

