سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
وازهێنان لە نوێژكردن
خوای گەورە دەفەرموێت: [فَخَڵفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضاعُوا الصَّڵاەَ ۆاتَّبَعُوا الشَّهَۆاتِ فَسَوْفَ ێلْقَوْنَ غَیّاً]{مریم : 59}. واتە: (ئینجا لەپاش ئەوان كەسانێك- لە نەوەكانیان- بوونە جێنشینیان,كە نوێژیان دەفەوتاندو شوێن هەواو ئارەزوو كەوتن,
جا ئەوانە لە داهاتوودا تووشی (سزای) گومڕایان دەبن).
وە خوای گەورە دەفەرموێت: [ مَا سَڵكَكُمْ فِی سَقَرَ * قَالُوا ڵمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّینَ] {المدّپر : 42 _ 43}.
واتە: (چی ئێوەی خستووەتە دۆزەخەوە – ئەڵێن: ئێمە لەنوێژگەران نەبووین).
وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ( العهد الذی بیننا وبینهم الصلاە فمن تركها فقد كفر ) واتە: (ئەو بەڵێن و پەیمانەی لەنێوان ئێمە وئێوەدایە نوێژە هەركەسێك واز لەنوێژكردن بێنێت, بێگومان ئەوە بێ بڕواو كافربووە).
وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (من ترك صلاە العصر حبط عمله) واتە: (هەركەسێك وازبێنێت لەیەك نوێژی عەسرو بیفەوتێنێ ئەوە خوای گەورە _كارو كردەوە باشەكانی دەسڕێتەوە ).
وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت: (بین الرجل وبین الشرك ترك الصلاە) واتە: (لەنێوانی مرۆڤی خوا پەرست و مرۆڤی هاوەڵا بڕیاردەر بۆ خوای گەورە وازهێنا نەلە نوێژكردن) هەركەسێك نوێژ بفەوتێنێت و واز لەنوێژكردن بێنێت ئەوە وازی لە پەرستش و خواپەرستی هێناوە.
وە عومەری كوڕی خەتتاب _ ڕەزای خوای لەسەر بێت _ دەفەرموێت لەئایینی ئیسلام چاودێری كەسێك دەكرێت كەنوێژ دەفەوتێنێت و واز نوێژكردن دێنێت.
وە ئیبراهیم نەخەعی و ئەیوبی سەختیانی دەفەرموون: (هەركەسێك وازلە نوێژكردن بێنێت ئەوە بێگومان بێ بڕواو كافر بووە وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت: (امرت ان اقاتل الناس حتی یشهدوا ان لا اله الا الله وان محمد رسول الله, ویقیمو الصلاە ویۆتوا الزكاە, فاذا فعلوا ذلك عصموا منی دماوهم وأموالهم الابحق الاسلام وحسابُهم علی الله تعالی) رواه البخاری ومسلم, واتە: فەرمانم بۆ هاتووە لەگەڵا بێباوەڕان شەر بكەم و بجەنگم تا ئەو كاتەی شایەدی دەدەن كەجگە لە خوای گەورە (الله) هیچ پەرستراو خودایەك نییە وە محمد(صلی الله علیه وسلم) پێغەمبەرو نێردراوی خوایە,و هەتا پێنچ نوێژەكان ئەنجام دەدەن وە تاكو بەدروستی و تەواوی زەكاتی ماڵیان دەدەن,ئینجا كاتێ ئەو كارانەیان كرد ئەو خوێن و گیان و ماڵا و سامانیان لەمن دەپارێزن,مەگەر بەمافێكی ڕەواو شەرعی نەبێت _ وەك كەسێك كەسێك بەئەنقەست بكوژێ ئەوە دەكوژرێتەوە لەتۆڵەی, یان زیان لەماڵی كەسێك بدا ئەبێ تۆڵەی بدا وەبڕیارو تۆڵەو لێكۆلینەوەی ناو دڵیشیان لەسەر خوای گەورەیە).
بەو بەڵگەو دەقانەی لەقورئانی پیرۆزو فەرموودەدا هێناو مانن و باسمان كردن هەست دەكرێت كە وازهێنان لە پێنچ نوێژە فەرزەكان یان لەیەك نوێژ بەئەنقەست ئەوە لە ئایینی ئیسلام دەرچوونەو مرۆڤی موسڵمان بەو هۆیەوە بێباوەڕ دەبێت.
وە ئەنجام نەدانی نوێژەكان لەكاتی خۆیاندا تاوان و گوناهێكی گەورەیە وە وازهێنان لەیەك نوێژ بەئەنقەست وەك داوێن پیسی و دەست پیسی...هتد,وایە چونكە بەوازهێنان و فەوتاندنی پێنچ نوێژەكان ئەوە مرۆڤ دەبێتە خاوەنی گوناهەگەورەكان تەنیا ئەگەر بگەڕێتەوەو دەست بەنوێژكردن بكاتەوە گەرنا دەچێتە رێزی زەرەرمەندو خراپەكارو ستەمكارەكان .

