سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چارەسەری ڕاڕایی و هەستكردن بە تاوانباریی..لهقورئاندا
نووسينى//سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///زانایانی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری) جەخت دەكەنەوە لەسەر بایەخی تەماشاكردنی سەرجەم ئەو كێشانەی توشت دەبن بەوەی قابیلیەتی چارەسەریان هەیە،
بەڵكو پێویستە لەسەرت هەر كێشەیەكی سەلبی لە ژیانتدا وەبەرهێن بكەیت بۆئەوەی بیكەیتە شتێكی ئیجابی. توێژینەوە نوێیەكان دەریدەخەن كاتێك مرۆڤ بەجۆرێك تەماشای شتێكی سەلبی دەكات وەك ئەوەی دەگونجێت ئیجابی و بەسوود و كارا بكرێت، بەڕاستیش بەوجۆرەی لێدێت.
هەریەكەمان لە ژیانیدا ڕووبەڕووی هەندێك چەرمەسەری یان كێشە و بێزاری دەبێتەوە، توانای مرۆڤ چەند گەورەتر بێت لەگۆڕینی نەرێنی بۆ ئەرێنی، ئەو مرۆڤە بەتواناترە لە زاڵبوون بەسەر ڕاڕایی و ترس و گرێی هەست بە تاوان كردندا.
كەواتە گرنگترین كارێك كە دەكرێت شەڕ بۆ خێر بگۆڕێت ئەوەیە بە چاویلكەی ئیجابی بوونەوە تەماشای شتە سەلبیەكان بكەیت، هەر ئەوەیە قورئانی پیرۆز كردوویەتی كاتێك دڵنیایی داوینەتێ ئەو شتانەی وەها گومان دەبەین شەڕ و خراپەن ڕەنگە لە پشتیانەوە خێر و چاكەی زۆر هەبێت، ئەوەش ترۆپكی ئیجابی بوونە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكاندا، پەروەردگار دەفەرموێت:{كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (216)} [البقرة ] واتە: لەوانەیە شتێكتان لا ناخۆش بێت كەچی خێر لەوەدابێت، هەروەها لەوانەیە شتێكتان پێ خۆش بێت كەچی شەڕ لەوەدا بێت، بێگومان هەر خوا خۆی دەزانێت (خێر لەچیدایە)، ئێوە نایزانن.
ئەم ئایەتە پێشینەیەكی زانستی دەنوێنێت لە زانستی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری)دا، چونكە تەنها بە جێبەجێكردنی ئایەتەكە كاریگەرییەكی ئیجابی سەرنجڕاكێش دروستدەبێت، كە كاردانەوەی تەواوی لەسەر ژیانی دەروونیمان دەبێت... هەر ئەمەیە –خوێنەری بەڕێز- بۆ ساڵانێكی درێژ ئەزموونم كردووە تا ئەم ئایەتە بووە بیروباوەڕێكی چەسپاو كە ڕۆژانە مومارەسەی دەكەم!

