ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بانگـەوازكارەكە بەراورد لەنێوان هەردوو بانگـەوازەكەدا دەكات..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

بانگـەوازكارەكە بەراورد لەنێوان هەردوو بانگـەوازەكەدا دەكات..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نوويسنى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///بانگەوازەكەی فیرعەون كە بەخەڵكەكەی گوت..... بانگەوازەكەی پیاوە باوەڕدارەكەش، كە بەخەڵكەكەی گوت 

ئەم دوو بانگەوازە پێچەوانەو دژی یەكدین، بانگەوازێكیان بۆ دۆزەخەو، بانگەوازێكیشیان بۆ بەهەشتە، لەوانەیە خەڵكی لەو جۆرە كاتانەدا بكەونە گومان‌و دوو دڵییەوەو نەزانن راستەكەیان هەڵبژێرن، جا بۆ ئەوەی پیاوە باوەڕدارەكە شێوازی هەڵبژاردن بۆ گەلەكەی روون كاتەوەو هیچ تەم و مژو لێڵییەك لەئارادا نەهێڵێت‌و، بۆ ئەوەش، كە یارمەتییان بدات لەسەر چاك هەڵبژاردنی یەكێك لەو دوو رێبازە، هەڵوێستەیەكی كرد بۆ بەراوردكردنی هەردوو بانگەوازەكەی خۆی‌و فیرعەون.. وەك ئەوەی گوتی: 
واتە: (ئەی هۆزەكەم سەرنج لەوە بدەن كە من تەنها ئێوە بۆ رێ‌ی رزگاربوون بانگ دەكەم تا بچنە بەهەشتی خوداوە، كەچی ئێوە بەم سەرگەردانی‌و گومڕایییەتان من بۆ نێو دۆزەخ بانگ دەكەن، بۆ ئەوە بانگم دەكەن كە باوەڕ بە خوا نەهێنم‌و هاوەڵا (شەریك)ی بۆ دابنێم‌و، بەبێ‌ هیچ بەڵگەو زانستێك خۆم كافر بكەم، لەكاتێكدا من بۆ لای خودای باڵادەست‌و لێبووردوو ئێوە بانگ دەكەم، بێگومان ئەوەش، كە ئێوە منی بۆ بانگ دەكەن، نە لە دنیاو نە لە قیامەتیشدا خاوەنی هیچ بانگەوازو بەرنامەیەك نییە، نابێت ئەوەشمان لەیاد بچێت، كە گەڕانەوەمان هەر بۆ لای خودایەو، ئەوانەش، كە لەستەم‌و تاواندا رۆچوون دەخرێنە نێو ئاگری دۆزەخەوە).. كاتێك سەرنجی ئەم بەراوردكارییەی پیاوە باوەڕدارەكە لەنێوان هەردوو بانگەوازەكەدا دەدەین، ئەم راستییانەمان لەلا گەڵاڵە دەبێت:-
1- هەردوو بانگەوازەو سێ‌هەمێكیان نییە: بانگەوازی هەق‌و، بانگەوازی ناهەق (باطل). بانگەوازێكیان بۆ گوێڕایەڵیكردنی فەرمانی خودایەو، بانگەوازێكیشیان بۆ سەرپێچی لەفەرمانی خودایە.
2- بەدەنگەوە هاتنی هەردوو بانگەوازەكەش ئاكامی پابەندكاری خۆیان هەیە، جا هەركەسێك بانگەوازی هەق پەسەندكات‌و بەدەنگیەوە بچێت‌و باوەڕ بەخودا بێنێت‌و گوێڕایەڵیی فەرمانی بكات، ئەوا بەهەشتی دەست دەكەوێت‌و خێرو چاكە بەدی دێنێت‌و سەرفرازیی‌و رزگاربوونی بۆ نووسراوە.. هەر كەسێكیش بەدەم بانگەوازی ناهەق‌و )باطیل) ەوە بچێت‌و باوەڕ بەخودا نەهێنێت‌و سەرپێچی لە فەرمانی بكات زەرەرمەندو لەنێو چووەو شایستەی نێو دۆزەخە. پیاوە باوەڕدارەكەی هۆزی فیرعەونیش ئاكامی هەردوو بانگەوازەكەی بەئاشكرا دیاری كردووەو، سەرەنجامی هەردووكیشیانی بۆ خستوونە ڕوو‌و پێ‌ی گوتوون:
3- پیاوە باوەڕدارو بانگەوازكارەكە هەردوو بانگەوازەكەی ناساندووە، ئەوەش بەدەست نیشانكردنی دیارترین خاڵی جیاكەرەوەی یەكێكیان لەوی دیكەیان: 
4- وتنی وشەی (یاقوم) پێیان ئارەزوویەكە لەخۆیەوە بۆ راژەنینی دڵیان‌و كارلێكردنیان/ چونكە ئەو بەردەوام لێیان نزیك دەبێتەوەو خۆشەویستییان بۆ دەردەبڕێت، تاكو وایان لێ بكات هەست بكەن بەوەی كە ئەو یەكێكە لەوان‌و، ئەوانیش لەون، ئەوان هۆزی ئەون‌و، ئەویش یەكێكە لەوان.
5- لەوتەكەیدا كە پێیان دەڵێتئاوڕێكی بانگخوازانەی جوان هەیە/ ئەوەیە كە ئاخۆ كێ‌ ئەم بانگ دەكات بۆ نێو دۆزەخ؟ بێگومان هەر فیرعونە، نەك هۆزەكەی، ئەی بۆچی (بانگكردنی بۆ لای ئاگر) دەخاتە پاڵا ئەوان لەكاتێكدا ئەوان بۆ ئاگر بانگیان نەدەكرد؟! بێگومان پێشتر لەكردارێكی فیرعەوندا بەشداریی كردبوون‌و پێ‌ی گوتبوون:واتە: (ئایا ئێوە پیاوێكی وەك –موسا- تەنها لەسەر ئەوە دەكوژن كە دەڵێت پەروەردگارم (الله)یە)؟!، لێرەشدا بەشداری ئەو بانگەوازەی فیرعەونی كردوون بۆ نێو ئاگر، چونكە ئەگەر ئەوان بەدەم بانگەوازی فیرعەونەوە (كە بۆ ئاگر دەیكرد) بچوونایە ئەوا بەشدارو هاوەڵی بوون تێیدا، هەروەها چونكە نكووڵیی ئەو بانگەوازەشیان لێ نەكردو بەرەورووی نەوەستانەوە، بەم پییەش ئەوان بەشداریی بوون لە ئاراستەكردنی بانگەوازەكەدا بۆ ئاگرو، بەشداریی بوون لە ئاشكراكردنی‌و پروپاگەندە بۆ كردنی‌و، لەئاكام‌و سەرەنجامە دژوارەكانی رۆژی قیامەتیشییدا.
خواستی پیاوە باوەڕدارەكەش وەك ئەوەبوو كە كاتێك بانگەوازەكەی فیرعەون دەخاتە پاڵا ئەوان‌و دەیكات بەبانگەوازی ئەوان، مەبەستی لەوەدایە بانگیان بكات بۆ بەدەمەوە نەچوونی بانگەوازی فیرعەون لە سەرەتاوەو، پاشان بۆ نكووڵی لێكردنی‌و بەرووداوەستانەوەی‌و، لەدوا جاریشدا بۆ پەیڕەویكردنی رێبازە جوانەكەی پیاوە باوەڕدارەكە كە بانگەوازیان دەكات بۆ رزگاربوون‌و ڕەزامەندیی خودا.
6- پیاوە باوەڕدارەكە لەوتەكانیدا دوو ناوی لەناوە جوانەكانی خودا بەگوێیاندا داوەو بانگەوازی خودای پێ‌ ناساندوون‌و ئەنجامەكەشی بۆ دیاری كردوون: (من بانگتان دەكەم بۆ لای خودای باڵادەست‌و لێبوردوو). دیارە لەهەڵبژاردنی ئەم دوو ناوە جوانە (خودای باڵا دەست‌و لێبوردوو)دا مەبەستێكی گرنگی هەیەو بۆ ئەو ساتەوەختە شیاوترن.. بێگومان خودا باڵادەستەو بەهێزەو هێزو عیرززەت بەو كەسە دەبەخشێت كە باوەڕی پێ‌ دەهێنێت‌و بەدەم بانگەوازییەوە دەچێت، ئەویش بەو هێزەوە جیهاد لەدژی ناهەق‌و باگیل دەكات‌و رووبەرووی ستەم‌و زۆرداری دەبێتەوە، هێزو عیززەتیش شیاوترین سیفەتە لە بەرەوڕووبوونەوەی فیرعەون‌و ناهەقی‌و لەستەمدا رۆچون‌و زەبرو زەنگەكەیدا، لێبوردەیی (غفار)یش بۆ ئەوەیە كە بێگومان خودا لێبوردەیە بۆ هەر كەسێك كە بەدەم بانگەوازییەوە دێت‌و، خوداش لەكردارەكانی رابوردووی‌و، لەبێ‌ باوەڕی‌و سەرپێچییەكانی لەوەو پێشیی دەبوورێت‌و، تۆبەی لێ وەردەگرێت تاكو لەدوای باوەڕهێنانی ژیانێكی نوێ‌ی باوەڕدارانە دەست پێ‌ بكات، ئەمەش هاندانێكە بۆ ئەو گەلە تا باوەڕ بە خودا بێنن، جا كاتێك باوەڕ بە خودای باڵادەست‌و لێبوردوو دێنن، ئەوا بەهێزو بەرێزو سەربەرز دەبن‌و، لەلای خوداش بەپلەی بەرزی خۆیان دەگەن‌و، خوداش لێیان خۆش دەبێت‌و تەوبەو پەشیمانیان لێ وەردەگرێت.
7- لە وتەی پیاوە باوەڕدارەكەدا كە گوتبووی: (بەراستی‌و بەبێ‌ هیچ گومانێك ئەوەی كە ئێوە منی بۆ بانگ دەكەن، نە لە دنیاو نە لە قیامەتیشدا خاوەنی هیچ بانگەوازو بەرنامەیەك نییە) لەم وتەیەیدا گشت مانایەكی هێزو كارایی‌و كارتێكردن لە فیرعەون دادەماڵێت‌و، ڕوونی دەكاتەوە، كە لەم هۆكارە سامدارانە هیچ شتێكی نە لە دنیاو نە لە قیامەتیشدا نییە. مرۆڤیش لێرەدا سەری لەم مەسەلەیە دەسوڕمێت كە چۆن پیاوێكی خاوەن باوەڕ كە لەهەموو رەنگ‌و سیمایەكی هێزی بینراوی ماددیی دابڕاوەو كەچی لە بەرامبەر ستەمكارترین‌و زۆردارترین ستەمكاری لە ستەمدا رۆچوودا، كە (فیرعەون)ە، وەستاوە، (ئەو فیرعەونە ستەمكارەی كە خاوەنی چەندین جۆرو دیاردەی هێزی ماددییە)، لەنێوانیاندا بەوپەڕی خۆڕاگریی‌و جوامێرییەوە بەربەرەكانیی فیرعەون دەكات‌و هەموو ئەو دیاردەو هیزە ماددییانەش نایترسێنن، ئینجا هەنگاوێكی تری سەرسوڕهێنتر دەنێت‌و لەم هەنگاوەدا فیرعەون لەهەموو هۆكارێكی سامداری هێزو كاریگەری دادەبڕێت.
پیاوە باوەڕدارەكە بە چاوێكی باوەڕدارێتی‌و ڕاستبینانە بۆ فیرعەون‌و دەسەڵات‌و بانگەوازەكەی دەڕوانێت. لە ڕاستیشدا فیرعەونی هەروابینی كە لە هێزو كارتێكردن داماڵراوەو، بەلاوازی بینی كە نە لە دنیاو نە لەقیامەتدا خاوەنی بانگەوازێكی هەق نییە. هەروەها پیاوە باوەڕدارەكە بەودیاردە ماددیانەی دەوری فیرعەونیان دابوو تەفرەی نەخوارد، بەڵكو ڕوانگەی چاوی خۆی بە چاویلكە ڕەسەنە ئیماندارێتییەكەیەوە ڕووەو ڕاستییەكانی ‌وجودو ژیان‌و خێرو هەق ئاڕاستەكردو، ئیدی دیتی فیرعەون لە هەموو ئەم ڕاستییانە داماڵراوە. گشت زاڵم‌و لە ستەمدا ڕۆچوویەكی تریشن هەر ئاوان‌و هیچ شتێكی ڕاست‌و دوستیان نییە، هەر دیاردەو سیمایەكی هێزو دەسەڵاتداریەتیشی لەخۆی كۆكردبێتەوە، ئەوە هەرچەندە سیمایەكی ساختەو، چەند ڕەنگ وڕوویەكی دەسەڵاتێكە، بەڵام ڕاستییەكی ژیانی تێدا نیە. بێگومان بانگەوازكارانیش پێویستیان بەوەیە كە شوێن پێی ئەم پیاوە باوەڕدارە لەو هەڵویستە مەزنە باوەڕدارانەیەیدا هەڵگرن‌و، بزانن چەندین دیاردەی هەقیقەتیان پێیە‌و بە‌و هۆیانەوە هەر دیاردەیەكی فریو دان‌و ساختەكاری‌و لەخۆباییبوونی ستەمكاران دەرخەن‌و ئەوساش بەڕوونی بۆیان دەردەكەوێت كە ستەمكاران هەرچییەكیان هەیە تەنها وەك ئەو تراویلكە (سەراب)ەیە كە مرۆڤی تینووبەئاوی تێدەگات‌و كاتێك دەچێتە سەری هیچ شتێك لەئاو نابینێت
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز