سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پله‌وپایه‌ى ئه‌وانه‌ى له پێناوى خوا یه‌کتریان خۆش ده‌وێت
نوسینى:دکتۆر محمد على الهاشمى
وه‌رگیرانى:سندس على عباس
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
ده‌قى راستى ده‌وله‌مه‌ندى زۆرمان هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌رزراگرتنى ئه‌وانه‌ى له پێناوى خوا یه‌کتریان خۆش ده‌وێت, پیاو بن یا ئافره‌ت,هه‌مووى وێناى پله‌وپایه‌ى به‌رز رێزداریان ده‌کات که خودا له رۆژى قیامه‌ت پێیان ده‌به‌خشێ.
ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌یان به‌سه خودا له رۆژى قیامه‌ت بانگیان ده‌کات کوان ئه‌وانه‌ى له پێناوى من یه‌کتریان خۆشویستووه؛
ئه‌مرۆ له ژێر سایه‌ى خۆم سێبه‌ریان بۆ ده‌که‌م له‌و رۆژه‌ى بێجگه له سێبه‌رى من سێبه‌رى تر نیه گه‌یشتن به پله‌وپایه‌ى خۆشه‌ویستى پاک و پوختى مرۆڤ به‌رامبه‌ر به براى مرۆڤى ته‌نها له بۆ مه‌به‌ستى ره‌زامه‌ندى خوا سه‌خت و دژواره, ته‌نها ئه‌وانه پێى ده‌گه‌ن که دڵ و گیانیان بێگه‌رده, دونیا و ئه‌وه‌ى له دونیادایه له به‌رچاویاویان که‌م بایه‌خه" بۆیه به رزتربوون له شته سه‌رنج راکێشه‌ره‌کانى ژیانى مادیه‌ت و ئاره‌زووات و خۆشیه‌کانى ,وه خۆشى تاتایى لاى خوایان هه‌ڵبژارد, بێگومان ره‌زامه‌ندى خواش له هه‌مووى گه‌وره‌تره , بۆیه سه‌یرنییه پێغه‌مبه‌ر صلى علیه وسلم له‌و فه‌رمووده‌یه‌ى معاز بن جبل ره‌زاى خواى لێ بێت لێى ده‌گیرێته‌وه,بفه‌رمووێ:خوداى به‌رز و خاوه‌ن شکۆ ده‌فه‌رمووآ:ئه‌وانه‌ى له پێناو گه‌وره‌یى من یه‌کتریان خۆشویستووه له رۆژى قیامه‌ت مینه‌به‌رى نورانیان بۆ هه‌یه, پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان ئئیره‌ییان پآ ده‌به‌ن هه‌روا ابو هوریره ره‌زاى خواى لیى بێت ده‌گێریته‌وه فه‌رمووی:پیاوى سه‌ردانى برایه‌کى کرد له ئاواییه‌کى تر ,خودا‌ش له سه‌ر رێگاى فریشته‌یه‌کى بۆ نارد , کاتآ پێى گه‌یشت وتى : بۆ کوێ ده‌چى ؟ وتى ده‌چمه لاى برایه‌کم له‌م ئاواییه , وتى :ده‌چى پاداشتى چاکه‌یه‌کى بده‌یته‌وه؟ وتى نه‌خیر ,ته‌نها له پێناوى خوا خۆشم ویستووه, وتى : ده‌ى من له‌لایه‌ن خواوه نێردراوم بۆ تۆ تا پێت بڵێم :به‌راستى خودا تۆى خۆشویستووه وه‌ک تۆ چۆن له پێناوى خوا ئه‌وت خۆشویستووه پێغه‌مبه‌رصلى علیه وسلم ده‌یزانى خۆشویستنى پاک و بێگه‌رد چه‌نده گاریگه‌نى ره له به‌هیزکردنى کۆمه‌ڵگه مرۆییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ى و به‌خته‌وه‌رکرنیان" بۆیه ئه‌نه‌سره‌زاى خواى لێبى ده‌ڵآ پیاوێک له‌لاى پێغه‌مبه‌ر( ص ) بوو, پیاوێکیش به لایاندا تێپه‌رى , پیاوه‌که وتى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا من ئه‌و پیاوم خۆش ده‌وێت ,پێغه‌مبه‌رى(ص) فه‌رمووى ئایا پێت راگه‌یاندووه؟ وتى:نه‌خیر, فه‌رمووى :ده‌ى پێى بلى ئنجا پیاوه‌که وتى :ئه‌و که‌سه تۆى خۆش بوێت که له پێناویدا منت خۆشویستووه) ابو داود . پێغه‌مبه‌ر (ص) خۆشى ئه‌م کاره‌ى کرد و موسڵمانانى فێر ده‌کرد چۆن کۆمه‌لگه‌ى خۆشه‌ویستى و برایه‌تى و بێگه‌ردى بنیات بنێن,رۆژێکیان ده‌ستى معازى گرت و فه‌رمووى :ئه‌ى معاز ,سوێندبه خوا تۆم خۆش ده‌وێت ,پاشان ئه‌ى معاز را تده‌سپێرم: هه‌رگیز له یاد مه‌ککه پاش هه‌موو نوێژیک بلى((اللهم اعنى على زكرك وشكرك و حسن عبادتك) واتا:خودایه کۆمه‌کیم بکه و یارمه‌تیم بده له سه‌ر یادکردنى تۆ و سوپاسکردنت و به چاکى په‌رستنت
پێشه‌وا مالک له الموطا به اسنادێکى راست له ئه‌بى ئیدرس الخولانى ده‌گێرێته‌وه,ده‌لێَ (چوومه مزگه‌وتى دیمه‌شق , پیاوێکم بینى ده‌م به‌زه‌رده‌خه‌نه, خه‌ڵکى به‌ده‌ورى کۆ ببونه‌وه , ئه‌گه‌ر له‌شتێک ناکۆکیان بوابه ده‌گه‌رانه‌وه لاى و رایان وه‌رده‌گرت . منیش پرسیم ئه‌وه کێیه ؟ پێیان وتم : ئه‌مه معاز بن جبل ره‌زاى خواى لێبت , بۆ به‌یانى زوو هه‌لسام و چوومه مزگه‌وت , بینیم له پێیش من هه‌لساوه وا نویژ ده‌کات , چاوه‌روانى بووم تا له نویژه‌که‌ى بوویه‌وه, پاشان به‌ره‌و رووى هاتم و سڵام لێکرد , پاشان وتم : سوێند به‌خوا خۆشم ده‌وێى ,وتم :له پێناوى خوا, وتى له پێناوى خوا ؟وتم :له پێناوى خوا ,ئنجا به ملى عه‌باکه‌م رایکێشام بۆ خۆى وتى :مژده‌ت لێ بێ, له پێغه‌مبه‌ر( ص ) م بیست ده‌یفه‌رموو :خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى : خۆشه‌ویستى من واجب بووه بۆ ئه‌وانه‌ى له پێناوى من یه‌کتریان خۆش ده‌وێت , ئه‌وانه ى له پێناوى من کۆده‌بنه‌وه و داده‌نیشن , ئه‌وانه‌ى له پێناوى من سه‌ردانى یه‌کترى ده‌که‌ن , ئه‌وانه‌ى له پێناوى من ده‌به خشن.

