سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(ئه‌بو عوبه‌یده‌ی کوڕی جه‌ڕڕاح ) ئه‌مینی ئه‌م ئوممه‌ته .. ( به‌شى سێ یه‌م )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ به‌راستی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) زۆر زۆر ئه‌مینی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی خۆش ده‌ویست و..زۆر رێزی لێ‌ده‌نا..
ئه‌و رۆژه‌یشی شاندی موسڵمانانی خه‌ڵكی (نه‌جران)ی یه‌مه‌ن هاتن و، داوایان لێی كرد كه كه‌سێكیان له‌گه‌ڵدا بنێرێت تا شاره‌زای قورئان و سوننه‌ت و ئیسلامیان بكات، پێغه‌مبه‌ری خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) پێی فه‌رموون:
((پیاوێكی ئه‌مینتان له‌گه‌ڵدا ده‌نێرم.. كه به‌راستی ئه‌مینه، كه به‌راستی ئه‌مینه، كه به‌راستی ئه‌مینه))..!!
هاوه‌ڵان كه گوێیان له‌م ستایشه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ، هه‌ریه‌كه‌یان ئاواته‌خوازی ئه‌وه بوو كه پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) هه‌ڵیبژێرێت و، ئه‌و شایه‌تیدانه راستگۆیانه ببێته پشك و به‌شی..
(عومه‌ری كوڕی خطاب ) ده‌ڵێت:
(هه‌رگیز حه‌زم له ئه‌میرایه‌تی نه‌كردووه، وه‌ك ئه‌و حه‌ز لێ‌بوونی ئه‌و رۆژه‌م، به‌و ئومێده‌ی كه من ئه‌و كه‌سه بم، زۆر زوو چوم بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆ، كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) نوێژی پێكردین و سه‌لامی دایه‌وه‌و لێ‌بوویه‌وه، به‌لای راست و چه‌پیدا رووانی، خۆمم به‌رزده‌كرده‌وه تا بم بینێت..
زۆری نه‌برد (ئه‌بوعوبه‌یده‌ی كوڕی جه‌ڕڕاح)ی به‌رچاو كه‌وت و بینی، بانگی كرد و پێی فه‌رموو: بڕۆ دادگه‌ری له نێوانیاندا بكه له‌وه‌ی كه جیاوازیان هه‌بوو تێیدا.. ئیدی (ئه‌بوعوبه‌یده) رۆشت)..!!!
ئه‌م رووداوه ئه‌وه ناگه‌یه‌ینێت كه له‌نێو هاوه‌ڵاندا ته‌نها (ئه‌بوعوبه‌یده) رێزی هه‌بووبێت لای پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) و جێگای متمانه‌ی بووبێت.. به‌ڵكو ئه‌وه ده‌خاته روو كه یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و متمانه به‌نرخه و، ئه‌و رێزلێنانه گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستهێنا..
پاشان ئه‌و ته‌نها، یان تاكه كه‌س بوو كه ره‌وشی كاروبار و بانگه‌واز له‌و رۆژه‌دا بواری ئه‌وه‌ی پێده‌دا كه دوور بێت له (مه‌دینه) و، ئاكاره چاكه‌كانیشی رێگاخۆشكار بوون بۆ ئه‌نجام دان و ده‌رچوونی له‌و چالاكیه‌دا..
(ئه‌بوعوبه‌یده) هه‌روه‌ك چۆن له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) به ئه‌مینی ژیا، پاش وه‌فاتكردنی پێغه‌مبه‌ریش (درودى خواى له‌سه‌ربێت) هه‌ر به ئه‌مینی مایه‌وه‌و.. به‌رپرسیارێتیه‌كانی به ئه‌مانه‌تێكی وه‌هاوه ده‌گرته ئه‌ستۆی خۆی كه به‌شی هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی ده‌كرد گه‌ر دابه‌شكرایه به‌سه‌ریاندا..
له‌ژێر سایه‌ی ئاڵای ئیسلامیشدا بۆهه‌ر كه‌وێ چووبێت وه‌ك سه‌ربازێك، به‌هۆی لێهاتوویی چاكیه‌وه وه‌ك ئه‌میر بووبێت وابووه.. به ئه‌میریش رۆشتبێت... به‌هۆی خۆبه‌كه‌مزانی و دڵسۆزییه‌وه وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی نێو جه‌نگاوه‌ران وابووه..
ئه‌و كاته‌یشی (خالیدی كوڕی وه‌لید).. سه‌ركردایه‌تی سوپای ئیسلامی ده‌كرد له یه‌كێك له جه‌نگه یه‌كلاكه‌ره‌وه گه‌وره‌كاندا و.. ئه‌میری باوه‌ڕداران (عومه‌ر) سه‌ره‌تای سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی خۆی له‌و كاته‌دا ده‌ست پێ‌كرد كه (ئه‌بوعوبه‌یده)ی خسته جێگای (خالید)...
هه‌ر كه (ئه‌بوعوبه‌یده) نێردراوی (عومه‌ر)ی پێ‌گه‌یشت و ئه‌و هه‌واڵه نوێیه‌ی پێگه‌یاند، هه‌واڵه‌كه‌ی نه‌دركاند و له سینگی دونیانه‌ویستی، زرنگی، ئه‌مینی، خۆیدا شاردیه‌وه، تاكو (خالید)ی سه‌ركرده رزگاركردنه مه‌زنه‌كه‌ی ته‌واو كرد.
ئا له‌و كاته‌دا.. به شێوازێكی زۆر به‌رزی جوان و به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه نوسراوه‌كه‌ی ئه‌میریباوه‌ڕدارانی پێدا..
(خالید) لێی پرسی:
(خودا ره‌حمت پێ‌بكات ئه‌ی (ئه‌بو عوبه‌یده).. چی وای لێكردی كه ئه‌م نووسراوه‌ت بۆ هات هه‌واڵم نه‌ده‌یتێ)..؟؟
ئه‌مینی ئه‌م ئوممه‌ته‌ش له وه‌ڵامیدا وتی:
(پێم خۆش نه‌بوو شه‌ڕه‌كه‌ت بشكێنم، ده‌سته‌ڵاتدارێتی دونیاشمان ناوێت و، بۆ دونیاش هه‌وڵ ناده‌ین، هه‌موومان له ئایینی خوادا براین)..!! ( کۆتایى به‌شى سێ یه‌م )

