سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پارێزگاری بكه له ماف و فه‌رمانه‌كانی خودا خودا ش تۆ ده‌پارێزێ
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ ( وَإِن يَمۡسَسۡكَ ٱللَّهُ بِضُرّٖ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يَمۡسَسۡكَ بِخَيۡرٖ فَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ) واته: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێ توشی زیان و گرفته‌كت بكات
ئه‌وه كه‌س ناتواتێ لای ببات ته‌نیا خۆی نه‌بێت:
ئه‌گه‌ر بیه‌وێ خێر‌و خۆشیت بۆ بێنێ ئه‌وه ئه‌و خوایه ده‌سهه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌مو شتێك هه‌یه : ابن عباس ده‌فه‌رمووێ جارێك من له خزمه‌ت پێغمبه‌ر بووم سه‌لامی خوای لێ بێت فه‌رموی: ئه‌ی كوری عباس چه‌ند ئامۆژگاریه‌كت ده‌كه‌م له بیرت نه‌چێت
یه‌كه‌م / پارێزگاری له فه‌رمانی خوا بكه خوا ده‌ت پارێزێ .
دووه‌م/ پارێزگاری له مافی خوا بكه هه‌رده‌م خوا له‌گه‌ڵته .
سێیه‌م / ئه‌گه‌ر پسار بكه‌ی ته‌نها له خوا بكه .
چواره‌م / ئه‌گه‌ر داوای یارمه‌تی بكه‌ی هه‌ر له خودا داوا بكه. : بزانه ئه‌گه‌ر هه‌مو خه‌ڵك كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سودێكت پێ بگه‌ینن ناتوانن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه خودا بۆی نوسیوی ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رێكت لێبده‌ن ناتوانن ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه خوا بۆی نوسیوی . قه‌ڵه‌مه‌كان هه‌ڵگیران و په‌ڕه‌كان وشك بونه‌وه : واته شته‌كان بڕاونه‌تۆوه .
به‌ڕێزان :
خوای گه‌وره كاتَێك وه‌حی نارد بۆ پێغمبه‌ر داود سه‌لامی خوای لێ بێت. فه‌رمووی : سوێند به‌گه‌وره‌ی خۆم هه‌ر به‌نده‌یه‌ك ده‌ست بگرێت به‌من نه‌ك به خه‌ڵك من ئه‌وه له نیازه‌كه‌ی ده‌زانم ئه‌وه‌ی له ئاسمان و له‌سه‌ر ئه‌رزه هه‌موو خه‌ریك بن فێری لێبكه‌ن من ده‌ریاچه‌یه‌كی بۆ ئه‌دۆزمه‌وه و ده‌ربازی ئه‌كه‌م : وه هه‌ر به‌نده‌یه‌ك ده‌ستبگرێت به به‌نده‌كان نه‌ك خوا ئه‌وه من له نیازه‌كه‌ی تێده‌گه‌م هه‌موو هۆیه‌كانی ئه‌رزو ئاسمانی لئ ده‌بڕم دوونیای لێ ته‌نگ ئه‌كه‌مه‌وه: هه‌ر به‌نده‌یه‌ك من بپه‌رستێ من شتی ئه‌ده‌مێ پێش ئه‌وه‌ی پسیارم لێبكات : من دوعای وه‌رده‌گرم پێش ئه‌وه‌ی دووعا بكات : لێی خۆش ده‌بم پێش ئه‌وه‌ی داوای لێخۆشبونم لێ بكات :
به‌ڕێزان :
پارێزگاری له‌مافه‌كانی خوا به‌وه ده‌بێت :
یه‌كه‌م / هه‌موو فه‌رمانه‌كانی خوا جێبه‌جێ بكه‌ی.
دووه‌م / له بیریان نه‌كه‌ی .
سێیه‌م / خۆت بپارێزی له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خوا لێی قه‌ده‌غه‌كردووی :
ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌مانه جێ به‌جێ بكه‌ی ئه‌بی به‌و پارێزگاره‌ی خوا له قورئان مه‌دحی كردوون وه‌ك ده‌فه‌رمووێ (هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٖ ٣٢ مَّنۡ خَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِ وَجَآءَ بِقَلۡبٖ مُّنِيبٍ ٣٣ مَّنۡ خَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِ وَجَآءَ بِقَلۡبٖ مُّنِيبٍ ٣٣ ) واته : ئه‌وه ئه‌و به‌لێنه بوو كه پێتان درابوو بۆ هه‌مو ئه‌وكه‌سانه‌ی ته‌وبه‌كارو خۆپارێزن به دڵێكی ته‌وبه‌كاره‌وه لای خوا گه‌وره هه‌ر كه‌سێك له خودا بترسێت له كاتی نه‌هێنی خۆی له گوناه بپارێزێت به دلێكی به دڵێكی ته‌وبه‌كاره‌وه بگه‌رێته‌وه لای خوا گه‌وره جا به‌و كسانه ده‌گوترێ بفه‌رموون بچونه ناو به‌هه‌شت له‌گه‌ڵ ئاشتی وئارامی : ئا ئه‌وه‌یه نه‌مری و نه‌بڕاوه .
به‌ڕێزان :
پارێزگاری كردنی خودا له به‌نده‌كانی به‌م دوو شێوه‌یه.
یه‌كه‌م / پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی دونیا : وه‌ك پارێزگاری له لاشه‌و منداڵ و ماڵ و هتد.. هه‌ر وه‌ك خوا ده‌فه‌رموێ ( لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْڕ اللَّهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ۗ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ ۚ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ ) واته : خوای گه‌وره زۆر فریشته‌ی هه‌ن كه‌به‌نۆره به دوای یه‌كدا دێن تا چاودێری ئاده‌میزاد بكه‌ن له پێش و پشته‌وه لاته‌نیشته‌كانی بپارێزن به فه‌رمانی خوا : بیگومان خوا باروودۆخی هیچ گه‌لێك ناگۆرێت: له خۆشی بۆناخۆشی: له زه‌لیلی بۆ سه‌ربه‌رزی : له گرانی بۆ هه‌رزانی : هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به‌خۆیان پێده‌كرێت نه‌یگۆڕن ونه‌یكه‌ن هیج كه‌س ناتوانێ جگه له خودا رزگاریان بكات : كه‌واته ئه‌بێت ئێمه‌ی موسڵمان و كورد ده‌بێت به‌خۆمان هه‌ڵبده‌ین خۆمان رزگار بكه‌ین نه‌ك چاومان له ئه‌ورپا و ئه‌كه‌ریكا و روسیا بێت : كه بیت ئێمه رزگار بكات
دووه‌م / پارێزگاری خوا له دینی به‌نده‌كانی : پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ هه‌ندێك له به‌نده‌كانی من هه‌ن ئیمانیان جێگیر نابێت ته‌نها به‌هه‌ژاری نه‌بێت : ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌م ئیمانه‌كه‌ی له‌ده‌ست ئه‌دات هه‌ندێك له‌به‌نده‌كانی من هه‌ن ئیمانیان جێگیر نابێت ته‌نها به ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ژاریان بكه‌م ئیمانه‌كه له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن : هه‌ندێك له‌به‌نده‌كانی من هه‌ن ئیمانه‌كه‌یان جێگیر نابێت ته‌نیا به ته‌ندروستی پاش نه‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی بكه‌م ئیمانی لاواز ئه‌بێت : هه‌ندێك له‌به‌نده‌كانی من هه‌ن ئیمانیان جێگیر نابێت ته‌نها به نه‌خۆشی نه‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌ندروست باشی بكه‌م ئیمانی له‌ده‌ست ئه‌دات : ده‌فه‌رمووێ من خۆم كاروباری به‌نده‌كانم ده‌سوڕێنم هه‌ر من زانام به‌وه‌ی له دڵی به‌نده‌كانم دایه هه‌روه‌ك له قورئانتی پیرۆز ده‌فه‌رمووێ ﴿ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِه ﴾ِ ابن عباس ده‌فه‌رمووێ له ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته : خوای گه‌وره په‌رده دروست ده‌كات له نێوان ئیمانداران له نێوان گوانه نایه‌ڵێ توشی گوناه بێت .
وه‌رگيراوه‌له مالپه‌رى يه‌كيتى زانايانى ئايينى ئيسلامى http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=93

