سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خە ڵكان چۆن دە چنە ناو بە هە شت ..بهشى دووهم
وە خوای گەورە خەڵكان زیندوو دەكاتەوە لە تافی لاویدان و تەمەنیان لە سی و سێ ساڵاندایە وەكو لە فەرمودەكەی میقداد دا هاتووە رچی الله عنه دەگێڕێتە وە كە پێغە مبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی
: ((... ما من احد یموت سقطا * ولا هرما وانما الناس فیما بین ذلك الا بعث ابن ثلاث و ثلاثين سنە... ))(50). واتە : (( هەر كەسێك كە دەمرێت لە بار چوو بێت یاخود بە پیری مرد بێت ئەوا خوای گەورە لە تەمەنی سی وسێ ساڵیدا زیندویان دەكاتە وە )) .
وە خوای گەورە موسوڵمانان لە سەر شێوەی باوكە ئادەم زیندویان دەكاتەوە كە درێژیان شەست باڵە : ئەبوهوڕە یڕە رچی الله عنه دەگێڕێتەوە كەپێغە مبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : (( فكل من یدخل الجنە علی صورە ادم ستون ذراعا ))(51). واتە : (( هەر كەسێك كە دەچێتە ناو بە هەشت لە سەر شێوەی ئادەمە بەرزیەكەی شەست باڵە )) ( واتە: گەز ) .
لە ڕیوایە تێكی تردا ئەبو هوڕە یڕە رچی الله عنه دەگێڕێتەوە كە پێغە مبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : ((... وهم علی خلق ادم ستون ذراعا فی عرچ سبعە أذرع ))(52). واتە : (( كە سانی ناو بە هەشت لە سەر شێوەی ئادەمن بەرزیەكە یان شەست گەزە وە پانیەكە یان حەوت گەزە )) . وە خوای گەورە شێوەی موسوڵمانان ئەكاتە باشترین وێنە هەموو ڕەنگ سپین و چاو ڕێژراون .
مە عاز رچی الله عنه دەگێڕێتەوە كە پێغە مبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : ((یدخل اهل الجنە جردا * مردا مكحلین بنی ثلاث وثلاثین ))(53). واتە : (( ئەهلی بە هەشت كاتێ دەچنە ناو بە هەشتەوە بێ موو و چاو ڕێژراون و گەنجی تەمەن سی و سێ ساڵانن )).
لە ڕیوایە تێكی تردا پێغە مبە ر(صلی الله علیه وسلم) دە فەرموێت : (( یدخل اهل الجنە جردا مردا بیضا جعادا مكحلین ))(54). واتە : (( ئەهلی بە هەشت كە دەچنە بە هەشتەوە بێ موو و ڕەنگ سپین و خوای گەورە دە یانخاتە یەك شێوەوە (جعادا) ئەم وشەیە دوو واتای هەیە : یان قژیان لوول و ئاڵۆز بووە یان بە واتاكەی تر لاشەیان بەهێزو پتەو دەبێت وە چاویشیان ڕێژراوە )) . پاشان خوای گەورە ڕق و كینە و ڕەوشتی خراپ و دوژمنایەتی لە دڵی موسوڵمانان دەردەكێشێت , پاشان دەیانخاتە ناو بە هەشت وەكو میقداد رچی الله عنه بۆمان دەگێڕێتەوە لە پێغە مبەرە وە (صلی الله علیه وسلم) كە فەرموویەتی : (( ...... فان كان من اهل الجنە ( أی من الۆمنین ) كان علی مسحە ادم , وصورە یوسف , وقلب أیوب ...... ))(55). واتە : (( هەر كەسێك لە ئەهلی بە هەشت كە دەچێتە ناو بە هەشت بە شێوەی ئادەمە لە باڵا بەرزی دا وە بە شێوەی یوسفە لە جوانیدا وە لە سەر شێوەی پاكێتی دڵی ئەیوبە _ سە لامی خوایان لێ بێت _)) وە پێغە مبەر یوسف علیه السلام نیوەی جوانی پێ بەخشراوە , پێغە مبەر (صلی الله علیه وسلم) دە فە رموێت : (( اعطی یوسف (وامه) شطر الحسن ))(56). واتە : (( نیوەی جوانی بەخشراوە بە یوسف و دایكی )) لە ڕیوایە تێكی تردا : (( وقد اعگی یوسف شگر الحسن )) واتە : (( نیوەی جوانی دراوە بە یوسف )) .
كە سانی بە هەشت هیچ جیاوازیەك لە نێوانیاندا نیە وەك پێغە مبەر ( صلی الله علیه وسلم) دە فەرموێت : (( ... لا اختلاف بینهم ولا تباغض قلوبهم علی قلب رجل واحد ... ))(57). واتە : (( هیچ جیاوازیەك و ڕق و كینە یەك لە نێوانیان دا نیە و دڵەكانیان لە سەر دڵی یە ك پیاوە ... )). وە بە گەیشتنی باوەڕداران بۆ ناو بە هەشت دەست دەكەن بە خواردنە وەی ئاوی ئەو ڕووبارەی كە لای دەرگای بە هەشتەوە یە , وە هەرچی ئازار و پیسی هەیە بە بۆنەی ئەو ئاوە وە دەڕوات وە خۆشی و نیعمە تەكان بە سەریاندا دەڕژێت وە قژیان نا ئاڵۆزكێت و بژ نابێت

