سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پیـاوە باوەڕدارەكـــە هـۆزەكـەی جێدەهێڵـێتو كاروباری خـۆی بەخـودا دەسـپێرێت..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى//نووسينگهى تهفسير///خودای مەزن فەرموویە:واتە: (لە دوایی داپیاوە باوەڕدارەكەی هۆزی فیرعەون بەهۆزەكەی خۆی گوت: ئێوە لەمەولا لەئایندەدا ئەم وتانەی منتان بەبیردا دێتەوەو
ڕۆژێك دێت كە بیری لێبكەنەوە. ئەوا منیش كاروباری خۆم بە خوای گەورە ئەسپێرم وپشتی پێ دەبەستم، بەڕاستی خوداش بینایەو بەندەكانی دەبینێت).
ئینجا خودا ئەم پیاوە باوەڕدارەی نێو هۆزەكەی فیرعەونی لەپیلانی خراپو دڕندەیان پاراستو خێڵو دارودەستەی فیرعەونیشی توشی سزایەكی زۆر سەخت كرد كەئاگری دۆزەخەو بەیانیانو ئێواران پیشانیان دەدرێت -واتە بەردەوام هەمو كاتێك سزایان بەو ئاگرە دەدرێت-و هەر لەڕۆژی مردنیانەوە تاكاتی قیامەت پیایاندا دەچزێت، لەڕۆژی قیامەتیشدا فەرمان دەدرێت بەوەی كە )ئادەی تاقمو خێڵی فیرعەون بخەنە نێوتوندترینو سەختترین ئەشكەنجەو ئازاری دۆزەخەوە)".
ئێستاش دێینە سەر بەشیكۆتاییی چیرۆكی پیاوە باوەڕدارەكەی هۆزی فیرعەون.
بێگومان پیاوە باوەڕدارەكە دەركەوتووەو بەرگریی لە پێغەمبەری خودا (موسا) ـ سڵاوی خودای لێ بێت ـ كردووەو، بەرپەرچی بانگاشەی فیرعەونی داوەتەوەو، داوای لە جەماوەر كردووە پەیڕەویی رێبازەكەی خۆی بكەن، هەروەها بانگەوازەكەی خۆی بۆ روون كردوونەتەوەو هانیداون بۆ ژیانی ئاخیرەتو، بۆ هەڵبژاردنی بەندایەتیو گوێڕایەڵیی فەرمانی خوداو رازیكردنی خوداو، رێگەی سەرفرازیو سەركەوتنیشی بۆ دەسنیشان كردوونو، لەرێگەی خەسارەتمەندیو تیاچوونیش وریای كردوونەتەوە. ئیدی چیی پێ ماوە؟ ئایا شتێك ماوە پێیان بڵێت؟!
ئایا لەمە زیاتری لەسەر بووە؟ بێگومان ئەو بەڵگەی رۆشنی خستنە بەرچاوو رێنمایی كردن بۆ ڕێی ساغی وسەلامەتی ی نێو هەردوو خانەی دنیاو ئاخیرەتو، رێگەی راستی بۆ دیاری كردن، بێگومان هەرچیی لەدڵدابوو پێی گوتنو، هەر ئەركێك لەسەرشانی بوو، بەچاكی ڕایپەڕاند. ئیدی هیچ شتێك وهیچ كارێكی نەماو تەنها ئەوەندەی لەسەرماوە كەشانۆی رووداوەكان بەجێ بهێڵێت.
بێگومان شانۆكەی بەجێ هێشتو ماڵئاواییی لە هۆزەكەی بەم رستەیە كرد:واتە: (لەمەولا لە داهاتوودا ئەم وتانەی من بەیادی خۆتان دێننەوەو رۆژێك دێتە پێشەوە كەڕاستی حەقیقەتی ئەم بانگەوازەی من بەدیی بكەن، ئەوا منیش كاروباری خۆم بەخودا دەسپێرم، بێگومان خوداش بەندەكانی خۆی دەبێنێت و لە كاروباریان ئاگادارە).

