سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی ئەگەر میزی كوڕی شیرە خۆرە بەر پۆشاك بكەوێت...فيقه
له سونهنى فهرموودهكانى ابوداوودى ئهسسهجهستانى //عَنْ أُمِّ قَيْسٍ بِنْتِ مِحْصَنٍ: أَنَّهَا أَتَتْ بِابْنٍ لَهَا صَغِيرٍ, لَمْ يَأْكُلِ الطَّعَامَ, إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, فَأَجْلَسَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِى حِجْڕهِ, فَبَالَ عَلَى ثَوْبِهِ,
فَدَعَا بِمَاءٍ فَنَضَحَهُ, وَلَمْ يَغْسِلْهُ./(صحيح)واتە: لە ئوم قەیسی كچی (مِحْصَن)ەوە هاتووە, كە كوڕێكی كۆرپەی بچوكی هەبوو نانی نەدەخوارد - واتە شیرەخۆرە بوو- بردی بۆ لای پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم, پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لەسەر كۆشی خۆی داینا, میزی كرد بە پۆشاكەكەیدا, داوای ئاوی كردو ئاوەكەی پرژاند لە پۆشاكەكەی و, نەیشت.//عَنْ لُبَابَةَ بِنْتِ الْحَاڕثِ, قَالَتْ: كَانَ الْحُسَيْنُ بْنُ عَلِىٍّ رَضِىَ اللهُ عَنْهُفِى حِجْڕ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَبَالَ عَلَيْهِ, فَقُلْتُ: الْبَسْ ثَوْبًا وَأَعْطِنِى إِزَارَكَ حَتَّى أَغْسِلَهُ, قَالَ: (إِنَّمَا يُغْسَلُ مِنْ بَوْلِ الأُنْثَى, وَيُنْضَحُ مِنْ بَوْلِ الذَّكَڕ)./(حسن صحيح)واتە: لە لوبابەی كچی (حَاڕث)ەوە دەگێڕنەوە,,كە وتویەتی: حوسەینی كوڕی عەلی رەزای خوای لێ بێ لە كۆشی پێغەمبەری خوادا بوو صلی الله علیە وسلم میزی پێدا كرد, منیش وتم: پۆشاكێك لەبەر بكەو پۆشاكەكەتم بدەرێ با بۆتی بشۆم, فەرمووی: (میزی كچ دەشۆردرێت, بەڵام هی كوڕ ئاوی لێ دەپژێنرێت)./عَنْ أَبُو السَّمْحِ, قَالَ: كُنْتُ أَخْدُمُ النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَكَانَ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَغْتَسِلَ, قَالَ: (وَلِّنِى قَفَاكَ). فَأُوَلِّيهِ قَفَاىَ فَأَسْتُرُهُ بِهِ, فَأُتِىَ بِحَسَنٍ أَوْ حُسَيْنٍ رَضِىَ اللهُ عَنْهُما, فَبَالَ عَلَى صَدْڕهِ, فَجِئْتُ أَغْسِلُهُ فَقَالَ: (يُغْسَلُ مِنْ بَوْلِ الْجَاڕيَةِ, وَيُرَشُّ مِنْ بَوْلِ الْغُلاَمِ)./(صحيح) واتە: لە ئەبو سەمحەوە هاتووە, كە وتویەتی: من خزمەتكاری پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بووم كاتێ كە بیوستایە خۆی بشوات, دەیفەرموو: (رووت وەرگێڕەو پشتم تێ بكە). منش رووم وەردەگێڕا بۆ لایەكی تر ئەویش پشتمی دەكردە بەربەست بۆ ئەوەی نەبینرێت و لە پەنایدا خۆی دەشت, حەسەن یان حوسەینیان رەزای خوایان لێ بێ هێنا بۆ لای, جا میزی كرد بەسەر سنگیدا, منیش هاتم بیشۆم, فەرمووی: (میزی كچ دەشۆردرێت, بەڵام هی كوڕ ئاوی لێ دەپژێنرێت)/عَنْ عَلِىِّ بْنِ أَبِى طَالِبٍ رَضِىَ اللهُ عَنْهُ: أَنَّ النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: فَذَكَرَ مَعْنَاهُ, وَلَمْ يَذْكُرْ: (مَا لَمْ يَطْعَمْ). زَادَ قَالَ قَتَادَةُ: هَذَا مَا لَمْ يَطْعَمَا الطَّعَامَ, فَإِذَا طَعِمَا غُسِلاَ جَمِيعًا./(صحيح)واتە: لە پێشەوا عەلیەوە رەزای خوای لێ بێ هاتووە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: بە هەمان مانا باسەكەی گێڕایەوە, بەڵام راوی باسی (ئەگەر خواردن نەخوات)ی نەكرد. راوی فەرمودەكە ئەمەشی بۆ زیاد كرد قەتادە دەڵێت: ئەم حوكمە ئەگەر خواردن نەخۆن, بەڵام ئەگەر خواردن بخۆن ئەو كاتە میزی هەردووكیان دەشۆردرێت - ئەگەر بەر پۆشاك بكەوێت - /

