ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

فه‌ریزه‌ی حه‌ج

فه‌ریزه‌ی حه‌ج
حه‌ج ڕوكنی پێنجه‌مه‌ له‌ ڕوكنه‌كانی ئیسلام ، دیارترین فه‌رمووده‌كان له‌ سه‌رئه‌وه‌ن حه‌ج له‌ ساڵی شه‌شه‌می كۆچی فه‌رزكراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای حه‌جیان هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ :
( وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ البَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ العَالَمِينَ ") واته‌: خوا بڕیاری داوه‌ واجبی كردوه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكی حه‌ج و سه‌ردانی ( بیت الحرام ) بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی توانای ئه‌م سه‌فه‌ره‌یان هه‌یه‌ ، ئه‌وانه‌شی كه‌ باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌ بابزانن خوا پێویستی به‌ چاكه‌ و پێویستی كه‌س نیه‌ ، هه‌روه‌ها حه‌ج بانگه‌وازه‌ لای خودا و ، وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ له‌لای به‌نده‌كان . 
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : ( وَأَذِّن فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ ڕجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ ) واته‌ : خوا به‌حه‌زره‌تی ئیبراهیم ده‌ڵێت : بانگی خه‌ڵكی بكه‌و ئاگاداریان بكه‌وه‌ با بێن بۆ حه‌ج ، ئه‌وانه‌شی به‌دوای بانگه‌وازه‌كه‌ته‌وه‌ دێن ، به‌ پیاده‌ ، یان به‌ سواری ئه‌و وشترانه‌ی كه‌ له‌به‌ر دووری ماوه‌كه‌ توشی لاوازی بونه‌ . 
هه‌روه‌ها پێغمبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێ: (من حج فلم يرفث ولم يفسق، رجع كيوم ولدته أمه ) واته‌ : هه‌ركه‌سێك حه‌ج بكات ، له‌ دوای حه‌ج قسه‌ی خراپ و كاری خراپ نه‌كات ، ئه‌مه‌ وه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌ی لێدێـت كه‌ له‌دایك بووه‌ ، واته‌ گوناهی هه‌موو ڕه‌شده‌بنه‌وه‌ ، وه‌ك مناڵی ساوا .
به‌ڕێزان : 
له‌و كاته‌ی حه‌زره‌تی ئاده‌م سه‌لامی خوای لێبێت ماڵی خوای دروست كرد ( بیت ) گوتی : خوایه‌ هه‌موو كرێكارێك كرێی هه‌یه‌ ، من چ كرێه‌كم هه‌یه‌ ؟ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی ئه‌گه‌ر ته‌وافی ئه‌م بیته‌ت كرد من له‌گوناهه‌كانت خۆشده‌بم ، ئاده‌م فه‌رمووی خوایه‌ بۆم زیاد بكه‌ پاداشته‌كه‌ی ، خوا فه‌رمووی ئه‌و بیته‌م كرده‌ قیبله‌ بۆتۆ و منداڵه‌كانت و نه‌وه‌ت .، ئاده‌م فه‌رمووی خوایه‌، هێشتا پاداشتم بۆ زیاد بكه‌ ، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی یا ئاده‌م : من له‌هه‌ر كه‌سێك خۆشده‌بم كه‌ ته‌وافی ئه‌م بیته‌ بكات له‌ نه‌وه‌كانی تۆ ، ئینجا پێغمبه‌ر ئاده‌م فه‌رمووی : به‌سمه‌ پاداشته‌كه‌ی ئه‌ی خودای من ، 
هه‌روه‌ها : 
ده‌گێرنه‌وه‌ ئیمامی (حسن ی كوری ئیمامی علی ) ره‌زای خواب لێبێت ، ته‌وافی كه‌عبه‌ی ده‌كرد ، پاشان ده‌چوه‌ مه‌قامی پێغمبه‌ر ئیبراهیم ، دووره‌كاعه‌ت نوێژی ده‌كرد ، پاشان ڕومه‌تی خۆی دائه‌نا له‌سه‌ر مه‌قام و ده‌گریا ، ده‌یگوت : خوایه‌ به‌نده‌كه‌ی تو له‌ ده‌رگای تۆیه‌ ، خزمه‌تكاره‌كه‌ی تۆ له‌ ده‌رگای تۆیه‌ ، هه‌ژاره‌كه‌ی تۆ له‌ده‌رگای تۆیه‌ . چه‌ندجار ئه‌وه‌ی ده‌كردوو پاشان ده‌ڕۆی .
به‌ڕێزان :
چونی حه‌ج و واجبونی به‌م شێوه‌یه‌ 
یه‌كه‌م / ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ حه‌ج ده‌بێ ته‌ندروستیه‌كی باشی هه‌بێت ، نابێت كه‌سێكی نه‌خۆش بێت و توانای به‌جێگه‌یاندنی واجبه‌كانی نه‌بێت ، باخۆی نه‌كاته‌ بارگرانی به‌سه‌ر خه‌ڵك ، پێویست ناكا بڕواته‌ حه‌ج 
دووه‌م / رێگای حه‌ج ئه‌من و ئاسایشی ته‌واو به‌رقرار بێت و هیج مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر چون و هاتنه‌وه‌ی نه‌بێت .
سێه‌م / باری دارای باش بێت ، واته‌ پاره‌ی چونی بۆحه‌ج هه‌بێت و ، پاره‌ی ماڵ و منداڵی هه‌بێت هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، وه‌ده‌بێت له‌ ئاسایشی ماڵ و منداڵی دڵنیابێت تا ده‌گه‌رێته‌وه‌ 
به‌ڕێزان :
ئه‌و كه‌سه‌نه‌ی ناوی خۆیان ده‌نوسن بۆحه‌ج و ناویان ده‌رناچێت ، پێویست ناكات واسته‌ بكه‌ن ، یان خۆیان عادز و غه‌مبار بكه‌ن ، چونكه‌ واسته‌كردن بۆ حه‌ج به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ ، وه‌هه‌ركه‌سێكیش خه‌جی كردبێ دروستنیه‌ ناوی جارێكیتر بنوسێته‌وه‌ بۆحه‌ج ، چونكه‌ حه‌جه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌بێته‌ سونه‌ت ، واباشه‌ ده‌رفه‌ت بداته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ فه‌رزیان ئه‌نجام نه‌داوه‌ ، وه‌ ئه‌و خه‌رجیه‌ی هه‌یه‌تی با له‌ده‌ورو به‌ری خه‌رج بكات به‌سه‌ر هه‌ژاران ئه‌وه‌ له‌ حه‌جه‌ سونه‌ته‌كه‌ی باشتره‌ .
ئادابه‌كانی سه‌فه‌ری حه‌ج .
یه‌كه‌م / ته‌وبه‌كردن و په‌شیمان بونه‌وه‌ له‌تاوانه‌كان .
دووه‌م / ئه‌گه‌ر زوڵم و غه‌دری له‌ كه‌سێك كردبێ پێویسته‌ پێش ڕۆیشتنی گه‌رده‌نی پێ ئازابكه‌ت .
سێیه‌م / هه‌ر قه‌رزێكی لابێت بیداته‌وه‌ .
چواره‌م / هه‌ر ئه‌مانه‌تێكی لابێت ته‌سلیم به‌خاوه‌نه‌كه‌ی بكاته‌وه‌ .
پێنجه‌م / ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ حه‌ج ده‌یبات حه‌ڵاڵ بێت ، چونكه‌ حه‌ج به‌ ماڵی حه‌رام هیج خێرێكی تێدا نیه‌ ته‌نیا واجبەكه‌ی له‌سه‌ر ده‌ڕوات . 
به‌ڕێزان :
عیباده‌ته‌كان دوو به‌شن ، به‌شێكیان به‌ ماڵ ده‌كرێت ، و به‌شێكیان به‌ لاشه‌ ، ته‌نها حه‌ج نه‌بێت كه‌ به‌ماڵ و سامان ده‌كرێت ، واته‌ ماڵ ی تێدا سه‌رف ده‌كرێت و جه‌سته‌ش ماندوو ئه‌بێت . له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و فه‌رزه‌ .
به‌ڕێزان :
پێویسته‌ ئێمه‌ بیر له‌ نه‌هێنیه‌كانی حه‌ج بكه‌ینه‌وه‌ . 
یه‌كه‌م / ده‌رچونت له‌ماڵ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ نیشتیمانی خۆت جێهێشتوه‌ و ڕووت كردۆته‌ خوای گه‌وره‌ .
دووه‌م / ئه‌و ئێش و ئازاره‌ی له‌ ڕێگا ده‌بینی ، وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و كاته‌ی له‌ دوونیا به‌ره‌و قیامه‌ت ده‌رده‌چی .
سێیه‌م / له‌به‌ر كردنی ( جلی احرام ) وازهێنانه‌ له‌ جوانی دوونیا و وه‌بیرهینانه‌وه‌ی به‌رگی قیامه‌ته‌ .
چواره‌م / كاتێك چاوت به‌ (بیت ) ده‌كه‌وی وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ چاوت به‌ خاوه‌نی بیت كه‌وتبێ.
پێنجه‌م / له‌كاتی ته‌واف كردن هاوشێوه‌ی ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌وری عه‌رشی خودا ده‌سوڕێنه‌وه‌ .
شه‌شه‌م / له‌كاتی ماچكردنی به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ ، به‌ردێك ماچ ده‌كه‌ی كه‌ پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای لێبێت ماچی كردوه‌ ، وه‌ قاچت له‌ شوێنی قاچی پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای لێبێت داناوه‌ .
حه‌وته‌م / كاتێك ده‌ست له‌ دیواری كه‌عبه‌ ده‌گری ، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌ست له‌ ده‌ستی كه‌سێك ئه‌گری كه‌ خراپه‌ت له‌گه‌ڵی كرددوه‌ و داوای لێخۆشبونی لێبكه‌ی . 
هه‌شته‌م / كاتی سه‌فا و مه‌ڕوه‌ ده‌كه‌ی ، به‌سه‌رهاتی پێغمبه‌ر ئیسماعیل و هاجه‌ره‌ت به‌فكردێته‌وه‌ ، كه‌ حه‌زره‌تی ابراهیم به‌ته‌مای خوای له‌وێ به‌جێهێشت .
نۆیه‌م / كاتی وه‌ستان له‌عه‌رفه‌ له‌یه‌ك كات و له‌یه‌ك به‌رگ ، بێ جیاوازی له‌نێوان فه‌قیر و ده‌وڵه‌مه‌ند ، دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی خوای گه‌وره‌ ، مه‌یدانی مه‌حشه‌ر ، هه‌مووی به‌ راسته‌وخۆ له‌ وه‌ستانى عه‌ره‌فه‌ ده‌بینی .
ده‌یه‌م / له‌كاتی ره‌جمی شه‌یتان ، راگه‌یاندنی دوژمنداریه‌ له‌گه‌ڵ شه‌یتان هه‌تا مردن ، له‌به‌ر چاوی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ .
له‌كۆتای داوای له‌خوای گه‌وره‌ده‌كه‌ین ، به‌نسیبی هه‌موولایه‌ك بكات و حه‌جی حاجیانیشمان قه‌بوڵ بكات ئامین ..
وه‌رگيراوه‌ له‌ سايتى //يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان//http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=95
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز